بەر لەوادەى شۆڕشێكى پرتەقاڵى ...؛
14/10/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەگەر بزوتنەوەى گۆرَان شانازى بە سەركەوتنى خۆى بكات لەماوەى بانگەشەى 23 ڕۆژەیدا و كەسانێك خۆشخەیاڵانە بە بەرهەمى هەڵمەتێكى واى دابنێ ئەوە گەلێك دورە لە ڕ استیەوە ، چونكە تەوژمە بەهێزەكانى نێو شەپۆلەكانى بزوتنەوەى گۆڕان گەر هێندە بە دیسپلین و تۆكمە و كارا نەبوایە بیگومان چەندە تین و تامى ببوایە ناكامڵ و نەبەكام و ئیفلیج دەردەچو ، گەر بناغەو بنچینەیەكى پتەوى نەخشە بۆ كیشراوى نەبوایە ، تەمەنى تەنها لە تەمەنى ئەو چەند ڕۆژە تێپەڕى نەدەكرد ، دیارە تاقیكردنەوەكان سەلماندویانە ، ئەو هەلچونە كتوپڕیانە داچونى كتوپڕى بە دوادادێت گەر پلان و نە خشەیەكى زانستى و واقیعى لە پشتەوە نەبێ ، لێرەدا نابێت ئەزمون و شارەزایى و جەوامیرى و بەگژاچونەوى گەلێك لەو سەركردەو كادرانە بەكەم بگرین كە توانیان لەسەنگەرى یەكەمى دژ بە گەندەڵى بێمنەتانە و بێترسو سەربەرزانە دژ بە هەمو شێوە ئیرهابێكى دەستەڵات و نان بڕین و وازهێنان لە پۆست و ئیمتیازو سەرجەم بەرژەوەندییەكان ، سەر دەقشكێنى ئەو دۆخە چەقبەستوە بون و تروسكەیان خستە ئاسۆ لێڵەكانى ڕوانینى خەباتى مەدەنیانەو جارێكى تر و لە سەردەمێكى تردا ئەزمونى خەباتىئاشتیانەیان بە كۆمەڵى كوردەواى ئاشناكرد و ڕوانینى تاكى كوردیان بەرەو شوڕشێكى پرتەقاڵى وەرچەرخان و قۆناغى یەكەمى گۆڕانیان سەركەوتوانە بڕى ... دواوتەم ئەوەیە كە تواناو خەبات و ئەزمون و دڵسۆزى سەرجەم پێكهاتەكانى گۆڕان جێگەى ئەو پەڕى ڕێز و ئەمەكدارییە نەك پلاردان و بیمنەتى و بەكەم گرتنى كەسان كە لە هەندى َ دەربڕیندا خەریكە سەردەردەكات و جۆرێك غرورى بە دواى خۆیدا دێنێت.. تكایە با لەو جۆرە مەترسیانە خۆبپاریزین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

