لاوازی دەسڵات لە ناوەندو بە رووگەبوونی هەرێم، دواهەمین هەلە بۆ رزگار بوونی باشوری کوردستان لە قەیرانێکی دوورودرێژ.
31/08/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەی لەم رەوشە نالەبارەدا کە بە هەلێکی گرنگو هەستیاروهەروەهاش بە ئامرازی بە دیهاتنی خەونەکانی هەرێم کە خۆی لە کۆمەڵە خەونێکدا دەبینێتەوە وەک جێ بەجێکردنی مادە فەرامۆشکراوەکەی ژمارە ١٤٠ ی دەستور کە بە جێ بەجێکردنی دەبێتە دەرگایەکی فراوانو کارتێکی ئابوریو سیاسیو مەعنەوەی بۆ گەلی کوردی لە خۆ خێر نەدیو،ئەمەجگە لەوەی لە رووی جێۆگرافیشەوە رووبەری کوردستان فراوان دەبێتوئەو دەم هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی بەربەست بێت ئەگەر رۆژێک لە رۆژان هەرێمێکی دوای دوو دەیە لە نیمچە سەربەخۆیی ببیتە کۆسۆڤۆیەکی تروو سەربەخۆیی خۆی بە کوێرایی چاوی نەیارە خۆێنمژەکانی بە بوونی بروایەکی بتەو،بە خاکو گەلو نەتەوە بە گوێی دۆستو دوژمنانیدا گوزەر پێبکات.
چۆن؟
یەکەم/ لە کاتێکدا سەرکردە سیاسییەکانی ئێراق بۆچارەسەرکردنی قەیرانەکانیانو بەدەستهێنانی دەنگی هەرێم روودەکەنە کوردستان وەک رووگەیەکی پیرۆز ئەمە خۆی لەخۆیدا هێمایەکی ئێجگارگرنگە دەبێت سەرکردە یاریکەرەکانی سەرگۆڕەپانی سیاسی چی لە ناوەندوو چی لە ناوخۆدا زیاتر لە زیاتر بە وورییای مامەڵە بکەن ،بەوەی هیچ گوتاروو بابەتێکی زارەکی جگە لە واژۆو بەشداری میدیا نێوخۆییو دەرەکییەکان و چەند یاساناسێک وەر نەگرنوو بە لاوزو نافەرمی بزانن ،ئەمە شەرمی ناوێو کێشەی نێوان دووماڵە دراوسێ نییە لە سەرکێشەی دوو منداڵ،یان کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ئەمە خەونی لە مێژینەی گەلێکی داگیرکراوە.
دووەم/ دەسڵاتی هەرێم دەبێت هەرچیان کردووە چینو توێژەکانی گەل بە لای خۆیاندا رابکێشنو گرنگی بە سەرجەم تاکەکانی نێو خۆو دەرەوەی کوردستان بدەن لە کەسانی شارەزا لە بواری سیاسی ئابوری تەکنیکی پزیشکی بازرگانی و هەموو ئەو رەهەندانەی کە بۆ ئێمەی کورد پێوستن لەم ئانو ساتەدا بە رەوانەوەی تەمو مژی کینەو، لابردنی سێبەری حیزبایەتی.
سێهەم/ هەرچیان کردووە دەبێت لەم ساتەدا یەک رەنگو یەک زمانو یەک هێز بن لەو کاتانەی کە دەیانەوێت باس لە بەدەستهێنانی چەند ئامانجێک بکەن واتە دەبێت جگە لە ناوی پاکی کوردستان وئەوشەهیدانەی کە ئەم نیمچە سەربە خۆییەیان لە دوای بەخشینی گیانی پاکیان بۆ دەستەبەرکردووین،بڕوا بە هەر ئامانجێکی تری لاواز نەکەنو لە سەربەخۆیی ئایندەی زۆر نێزیکەوە سەودای سیاسی لە گەڵ لایەنە پەک کەوتووەکانی ناوەندا بکەن.
چوارەم/ وەک ئەرکێکی مێژویی نەتەوەیی لە خەزێنەی پڕسەروەتی حیزبە کوردیەکاندا کە تاوەکو ئەمڕۆ بۆ مەبەستی چالاکی حیزبایەتی یەدەک کراوە ئاوڕێکی خێرا لەو ناوچانەش بدرێنەوە کە زەمەنێکی ئێجگار زۆرە دەستی ڕەشی داگیرکاری سیماو هێمای کوردانەی لێیان بێ بەش کردووە بە بە کارهێنانی سیاسەتی بەعەربکردنولاوازکردنی زمانی پاراوی کوردی ،وەک ئەو ناوچانەی کە تاوەکو ئێستا خەون بە هەوای پاکی ئازادی کوردستانەوە دەبینین،ئەوانێش مەندەلی زرباتییەو سەعدیەو ناوچەکانی زەنجیرە چیای حەمرین ومەخموروو دەوروو بەرەکەی، بە کەرکووکی دڵو قودسی کوردستانیشەوە، بە کردنەوەی خوێندنگەو کردنەوەی پردێکی پەیوەندی بەهێز لە ناردنی وانە بێژانی زمانی کوردی وەک مامۆستاو پسپۆر لە بوارە جورۆاو جۆرەکاندا.
.ئەم خاڵانەو چەندین خاڵی ترزامنی یەکڕیزیو یەک دەنگی و بە دەست هێنانەوەی مافەکانمان دەبێت بە هەمو یاساو پێوەرێکی مرۆیی بۆ هەرێمی نیمچە سەربەخۆیی باشوری کوردستان.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

