به‌راوردێکی مه‌سعود له‌گه‌ڵ ژنێکی خاوه‌ن مۆڕاڵ..
20/12/2010, 12:00 (GMT+1)

نموونه‌ی یه‌که‌م: سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند که پێش چه‌ند رۆژێک که‌شتییه‌ک که زیاتر له 80 نه‌فه‌ری عێراقی و ئێرانی و ئه‌فغانی به نایاسایی له ئه‌نده‌نووسیاوه بۆ ئوسترالیا ده‌گواسته‌وه له نزیک دورگه‌ی کریسمیسی ئوسترالی دایبووی
له به‌ردی ژێر ئاو غهرقببو، که تێیدا نزیکه‌ی 48 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ئه‌وه‌ی دیکه رزگاریان بوو له مردن. هه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ده‌بیستێ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوسترالیا پشووی سهرهساڵانهی خۆی ده‌بڕێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رکار بۆ ئه‌وه‌ی له نزیککهوه ئه‌و کاره‌ساته چاودێری بکات و به کاره‌ساتێکی دڵته‌زێنی ناوبرد ، ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌و خه‌ڵکه که هاتوون شه‌رعی نین و خه‌ڵکی ئوسترالیاش نین ، که‌چی وه‌ک هه‌ستکردن به ئه‌رکێکی مرۆڤدۆستانه‌و دواتریش پۆسته‌که‌ی لهسهریانکرد که ئاماده‌بێت بۆ له نزیکه‌وه چاودێری رووداوهکارهساتبارهکه بکات.
http://www.google.com/hostednews/afp/article/ALeqM5jGj4vYVklbIgVnCtLvbiM03vKFbA?docId=CNG.
9cd5de476655e78fafa15f95e6fe3427.131
نممونه‌ی دووه‌م : گونده‌کانی سه‌رسنوور به‌درێژایی 5 ساڵه له‌لایه‌ن تورکیا و ئێرانه‌وه تۆپباران ده‌کرێت ، کاتێکیش تۆپبارانه‌که زه‌ره‌ری زۆر ده‌دات و خه‌ڵکی تێدا شه‌هید و بریندار و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بێت به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم را ده‌کا بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له ئیتاڵیا له جوانترین کۆگا جلوبه‌رگ ده‌کڕێت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌و مرڤانه لییان شه‌هید ده‌بێت و بریندار و ئاواره ده‌بن مرۆڤی ئه‌و کوردستانه نه‌بن!. له شوباتی 2008 بوو کاتێ سوپای فاشی تورکیا هێرشی هینا بۆ سه‌ر باشوری کوردستان مه‌سعود وه‌ک خۆیان به‌ره‌سمی رایانگه‌یاند بۆ ددانه‌کانی چووبووه نه‌مسا، ددانه‌کانی پێ زۆر گرنگتر بوو له مرۆڤ و خاکی کوردستان.
له‌م دوو نموونه‌دا بێ خه‌می و نامرۆیی و ناراستگۆیی مه‌سعود له چاو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوسترالیا به‌ده‌رده‌که‌وێت .
جا کورده‌واری راست ده‌ڵێن به که‌سیک که بێخه‌م و موهمیل و دز و تاڵانچی بێت کاتێ کارێکی ناقۆڵا ده‌کات :(پشتی پێوه نههێشاوه..) به‌راستیش مه‌سعود له شاخ و له شاریش ماندووبوونی نه‌دیوه به‌ڵکو به هۆی جاشایه‌تیکردن بۆ ئه‌م و ئه‌و له داگیرکارانی کوردستان و ته‌زویر و تیرۆر ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه. باشترین نممونه که گوێ به خه‌ڵکی کوردستان نادات به‌ڵام ئاماده‌یه کڕنووش بۆ ئیتلاعاتێک ببات ، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه داوای لێکرد واژۆی یاسای خۆپیشاندان نه‌کات که‌چی ههرکردی !.
جا بۆیه ئه‌و جیاوازییه نێوان سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئوسترالیا و مه‌سعود وه‌ک ئاسمان و رێسمانه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

