ئێمه ئه‌ڵێین نێره‌و تاهیر ساڵح شه‌ریف ئه‌ڵێ بیدۆشن
19/10/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و شانامانه‌ی که کاك ساڵح ئه‌ینوسێت ناکرێت تۆزێ کورت تر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بتوانێت بیخوێنێته‌وه چونکه پێم وایه له‌توانا و کاتی هیچ که‌سێکدا نیه ته‌واوی کات
هه‌موو دنیا گۆڕانی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ناسیوه که‌چی کاك ساڵح یه‌شتا ئه‌ڵی وانیه
له‌هه‌موو نوسینه‌کانیدا ڕقێکی کۆن به‌رامبه‌ر خودی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بینرێت که بۆته هه‌وێنی گشت نوسینه‌کانی ئه‌مه‌ش پێم وایه له‌مکاته‌دا به به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه
ناڵێم کاك نه‌وشیروان مه‌سیحه‌و یان محمد مهدی، گۆڕانیش یه‌کێك نیه له‌دینه ئاسمانێکان به‌ڵام بابڵێین پوشکهیهکهو له غه‌رق بوندا ده‌ستمان پێوه‌گرتوه! له‌م کاته‌دا چ سودێك ده‌گه‌یه‌نین گه‌ر هێرش بکه‌ینه سه‌ری هیچ نه‌بێت با هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتو کۆتایی بێت ئنجا جامی ڕقوکینه بڕژێنین به‌سه‌ر گۆڕاندا
له‌کۆتایی دا هیوام وایه کاك ساڵح زویر نه‌بێت چونکه منیش و ئه‌ویش له خه‌مخۆری کوردستان هاتوینه‌ته قسه. هه‌رچه‌ند من خۆم ناخه‌مه ڕیزی ئه‌و چونکه من نوسهرنیم، به‌ڵام ئه‌و نوسه‌رێکی درێژدادڕهو منیش خوێنه‌رێکم حه‌زم له نوسینی کورتوموختهسهره
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

