<

بۆ ئاوى دەوروبەرى سلیمانى دەزانن ، دەربەندیخان ئەفریقایە

29/07/2010, 12:00 (GMT+1)
دەربەندیخان قەزایەكى 50 هەزار كەسیە سەربە پاریزگاى سلیمانیە ئەمە ئاشكرایە كە دەكەویتە نزیكەى 50كم دورى لە ناوەندى ئەو پارزگایەوە ، بەناو بانگە بە دەریاچە و رووبار و ناوچەیەكى شاخاوییە و ئەمە شیكاریكى جوگرافیانەى سادەیە بۆ قۆناغە سەرەتاییەكانى قوتابخانە ، بەلام ئەگەر بیت و لە ناویدا بژیت ئەوە بۆت دەردەكەویت ئەم شارە وانییە و لەوەى زۆر ناخۆشتر و بیتام ترە كە بمانەویت زۆر بەداخەوە بۆ دەسەلاتى یەكە ئیداریەكانى ئەم قەزایە ئاوى خواردنەوە لەم شارەدا نییە دەبیت هەموو لیتریك ئاو بە 500 دینارى چاپى نوێ بكریت ئەگەر پارە هەبیت ئەگەر نەش بیت دەبیت لە ئاویك بخۆیتەوە بە تەواوەتى توشى شیرپەنجەت دەكات .
ئەم ئاوەى كە سالى پار نزیكەى 700 كەسى ئەم شارەى توشى شیرپەنجە كردووە و ئیستا خەلكیكى ترى زۆر لە نەخۆشخانەى هیواى سلیمانى كەوتوون و كەس نازنیت بۆ تووش بوون و كەس لیكۆلینەوەى لیناكات ، خیزانى وا هەیە لە پارەوە ئەوە دووەم ئەندامى خیزانەكەیان توش دەبیت و كەس خۆى ناكاتە خاوەنى بەداخەوە دەسەلات هەر دەلییت خەبەرى نییە تەنها ژوورەكەى خۆیان نەبیت ئاگادارى هیچ نین من لەلاى خۆمەوە دەستم لەو خەلیل ناوەى بەریوەبەرى فەرمانگەى ئاو شتوە چونكە ئاگا و عیلم و خەبەرى نییە لە شارەكە كە تەنانەت ئاوە ژەهراوییەكەش ناگاتە مالە كانیان و خەریكە لە تاواندا دەمرن ، قایمقامیش خەلكى سمودە باوەرناكەم زۆر تاقەتى هەبیت لیپیچینەوە بكات لە كیشەكانى ئەو شارە بۆیە دەبیت لیرەوە دەنگ هەلبرین بۆ ئەوە ئاوى دەوروبەرى سلیمانى خۆى تیبگەیەنیت نابیت بەو شیوەیە خەلك بژى ئەگەر تواناى چارەسەر كردنیتان نییە فەرموو خەلكى بەدیل زۆرە كورسیەكانتان جیبهیلن و برۆنەوە مالەوە با ئەوانى تریش خۆیانى تیدا تاقى بكەنەوە بزانین چى دەگوزریت ئەگەر نا با رۆبۆتى سینى وەك هەموو پیداویستیەكانى تر بیت لەم بی ئاوییەى ئەفەریقا دەرمانكات .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست