سەرۆكى تونس راى كردو نوخشەى لە(مەسعودى خائین) بێت
14/01/2011, 12:00 (GMT+1)

(بن عەلى) ماوەى زیاتر لە 22 ساڵ بوو وەك (بەهێزترین) كەس لە تونس دەناسێندرا وای لیهاتبوو كە تونس لە كەسى خۆیدا چڕبكاتەوە بەڵام راپەڕینى گەلى تونس كە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر دەستى پێكرد سەلماندى كە سەرۆكەكەیان چ شێرەپەڕۆیەكە و ئەگەر تۆفانى ڕقى گەل هات ئەوا هیچ دیكتاتۆریك نییە خۆى لەبەر رابگرێت.
چەخماخەى ئەو راپەڕینەش لە شارى(سیدى بوزێد)ى تونس بوو كاتیك لاوێكى دەرچووى زانكۆ و بێكار بەناوى محەمەد بو عەزیزى كە لە ناچارییدا بە عەرەبانەیەكى سەوزەفرۆشیى بژێوى رۆژانەى خۆی پەیدادەكرد. دوای ئەوەى پۆلیسیكى رژێم زللەیەكى تێدەسرەوێنێت تا عەرەبانەكەى لابدات لەبەرامبەردا بو عەزیزی وەك سیمبولیك بۆ رەتكردنەوەى ئەو رژبَمە فاشیستە ,ئاگر لەخۆی بەردەدات و بەگیانى خۆى یلێسەى ئاگری راپەرینی تونسییەكانى هەڵگیرساند لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانى وڵاتەكەدا.
نوخشەى لەكوردستانە خێر لەخۆنەدیوەكەى خۆمان بێت كە لە ئایندەیەكى نزیكدا ئاوا لەژێر زەبرى راپەڕینی جەماوەری ستەمدیدەدا (مەسعود بن بارزان)ى (سەرۆك)ى تەزویر و خائین و دز وفاشیست و بنەماڵە گەندەڵەكەى تڕۆبكرێن و ملیان بشكێنن وبڕۆن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

