له‌دڵه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ ماله گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتی یان گه‌ڕانه‌وه ته‌نها بۆ مووچه بڕاوه‌کانیان
28/02/2010, 12:00 (GMT+1)

که ئه‌و کێشانه‌ی ئه‌م جاره‌یان سه‌ریان هه‌ڵدا که بووههای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ڵێدروست بووکێشهی کۆنی هه‌ڵپه‌سێردراوی چه‌ندین سالهبوون نه‌ک کێشه‌ی له ناکاو به‌لام ئه‌گه‌ر به‌وردی چاوێک به‌هه‌موو کێشه‌کانی ناو ئه‌و حیزبه دابخشێنینهوه ده‌بینین هیچ جار یه‌کێتی و خودی تاله‌بانی وه‌ک ئه‌و جاره‌یان سه‌ریان ڵێنهشێوایه هه‌موو جاره‌کان تاله‌بانی توانیویه‌تی تا ڕاده‌یه‌کی باش ساڕێژی هه‌موو برینه‌کان بکات هه‌ر به بێده‌نگی به‌لام ئه‌م جاره‌یان وابزانم له‌ئاخری فلیمه‌که یان تاله‌بانی له‌خه‌فه‌تان جه لته ڵێی ده‌دات یان ده‌بێ سهردابنوێنی بۆ ئه‌و بزوتنهوهجهماوهریه گه‌وره‌یه پێم وایه له سه‌ره‌تای دامهزرانندنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه یه‌کێتی به‌و هه‌مو هێزه‌ی که‌هه‌یانه وبه‌و هه‌موو دهزگاراگهیاندانهی به‌و هه‌موو رۆ ژنامه‌ی که‌هه‌یانه به‌و هه‌موو پاره‌ی که لهبهردهسیان دایه هه‌ول ده‌ده‌ن تا چه‌ند که‌سێکی نان بڕاوبهێننهسهر شاشه‌ی که‌ناله‌کانیان به خه‌ڵکی بڵێن ئه‌وانه کادرو هئهندامی گۆڕانن گه‌راونه‌ته‌وه بۆ ماله گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتی که‌له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌سێکیش له به‌ر خاستری موچه بڕاوه‌کانیان گه‌رابنه‌وه بۆ ناو ئه‌و حیزبه به‌لام به‌و شێوه‌یه‌نیه که ئه‌وان باسی ده‌که‌ن زۆرجار باسی ده‌ڤه‌رێک ده‌که‌ن ده‌ڵێن 2 هه‌زار کادری گۆران له‌م ده‌ڤه‌ره گه‌رانه‌وه بۆ ماله گه‌وره‌ی یه‌کێتی که له ڕاستیدا ڕه‌نگه نه‌ک هه‌ر گۆڕان به‌لکو به‌هه‌موو حیزبه‌کانیش 2 هه‌زار کادیریان نه‌بێ له‌و ده‌ڤه‌ره نه‌ک به‌ته‌نها گۆڕان زۆرجاریش هه‌ر بۆ ڕۆژی دواتر درۆیهکهیان لێ ئاشکرادهبێو له هه‌مان ده‌ڤه‌ر که ئه‌وان ده‌ڵێن گۆڕانی تیا نه‌ما سه‌یرده‌که‌ین گۆڕنخوازان زۆر له جاران گه‌رم و گوڕترن بۆیه ده‌کرێ بڵێین پێسینان ڕاسیان کردووه که‌ده‌ڵێن په‌تی درۆ کورته. وه ده‌تووانین بڵێین ئه‌و ئێعلامیا نه‌ی سه‌رانی یه‌کێتی ته‌نها چه‌واشه‌کاریه و دوورن له ڕاستی و باشتر وایه یه‌کێتی ئه‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوریه به دوژمنی خۆی نه‌زانێ و هه‌قه سه‌رانی بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی واز بێنن له‌م شێوازی کارکردنه‌یان ئه ووهعدانهی که لهپلینیۆم دایان به خهڵکو جه‌ماوه‌ره‌که‌یان چیان به‌سه‌رهات ئه‌ی بهتهمانهبوون واز له هه‌مو کوتله‌و کوتلهکاریه
بهێنن که‌هه‌یه‌و ڕۆژ به ڕۆژیش ڕوله‌زیادبون دایه ب ئه‌ی نه‌تان ووت ئێستا ناو یه‌کێتی کوتله‌و کوتڵهکاری تێدانه‌ماوه؟؟؟؟ ئه‌ی نه‌تان ووت یه‌کێتی ده‌که‌ینه‌وه بهیهکێتیهکهی زه‌مانی شاخ؟؟؟؟؟
ئه‌ی نه‌تان ووت هه‌مو هه‌وڵێکمان بۆ چاککردنی ناو یه‌کێتیه؟؟؟ یه‌ی نه‌تان ووت گۆڕان کاری له‌ناو هه‌موو ئۆرگانه‌کانی ناو یه‌کێتی ده‌که‌ین ئه‌ی کوا به‌ڵێنه‌کانتان؟؟؟؟؟؟ ئه‌ی نه‌تان ووت به‌خۆمان دادهچینهوه ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ باوه‌شی میڵه‌ت؟؟؟؟ئه‌ی نه‌تان ووت هه‌مو ئه‌و که‌سانه ئاشت ده‌که‌ینه‌وه که له ئه‌نجامی کوتڵهو کوتڵهکاری له یه‌کێتی زوویر بنه؟؟؟؟؟ باشه بۆچی هیچتان له‌و بهلێنانهو هه‌زاران بهڵێنیکه که یاوتانه به‌خه‌ڵک نه‌تان برده‌سه‌ر؟؟؟؟ باشه ئێستابهخۆشتان باوه‌رتان به‌وه‌هه‌یه که ناو یه‌کێتیتان چاک کردبێ؟؟؟ باوه‌رتان بهوهههیهکه ئێستا ئێوه له‌ناو جه‌ماوه‌رن و خه‌ڵک ڵێتان ڕازیبێ؟؟؟؟
باوه‌رتان به‌خۆتان و ڵایه‌ن گرانتان هه‌یه که ئه‌م جاره سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن؟؟؟ باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو درۆیه‌ی که ده‌یکه‌ن که‌ده‌ڵێن رۆژانه هه‌زاران گۆڕان ده‌گرێته‌وه له‌هه‌ڵبژاردن ڕاست نه‌بو گۆڕان سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا چی به خۆتان و خه‌ڵک ده‌ڵێن چۆن داناڕزێن ؟؟؟؟ باشه لهوهناترسن ئه‌ونده درۆ بۆ ئه‌و ماڵه بچوکه ده‌که‌ن ئهماڵهی که ناوتان ناوه مالهگهورهکهی یه‌کێتی ئه‌وماڵه وێرانهتان یه‌کجاری بهسهردابروخێ؟؟؟؟
سوید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

