پاسكیل بۆ مامۆستاو قوتابى زانكۆ و پاترۆڵ نیسان و مۆنیكاش بۆ جەنەراڵە فاشیلەكان وبەرپرسە نەخوێندەوارەكانى هەردوو بنەماڵە.
17/04/2009, 12:00 (GMT+1)

باشە ئێوە ئەوەندە پێشكەوتوون ئەمانەتان لە چى:
ـ دزینى پارەى حكومەت بۆ كارى حزبایەتى كە ساڵانە دەكاتە نزیكەى (700) ملیۆن دۆلار هەروەها تاپۆكردنى موڵك و ماڵى دەوڵەت بە ناو حزبەوە، كە لەو وڵاتانەى بە كارهێنانى پاسكیل تێیدا عەیب نییە، ئەمەى ئێوە تاوانێكە سەد حزبى لەسەر دەڕوخێت.
ـ باشە ئێوە ئەوەندە مۆدرێنن، بۆ پارەى دەوڵەت و سەیارەى دەوڵەت بە دەست بەرپرسى حزبى وجەنەراڵەكانتانەوە شەقاند دەكات كە زۆربەیان ڕاسبى دوو و سێ ناوەندین ولەسەر خاریتە ماڵى خۆیان نادۆزنەوەو هەر نازانن دەوڵەت و دەستوورو موئەسەسات یعنى چى(ئەمە لەگەڵ ڕێزم بۆ پێشمەرگەكانى شاخ ئەوانەى كە وەزعەكەیان ئیستغلال نەكردووە)، چى كەس و كاریانیش هەیە تەركە لە ماڵداو موچە لە حكومەت وەردەگرێت و كوڕى خەڵكیش پاسەوانیانەو تەنانەت خانوو مەزرەعەش بە پاسەوانەكان بە سوخرە دەكەن هى وایان هەیە زیاتر لە (10) پاسەوانى شەخسى هەیە. ئۆتۆمبێلى دەوڵەتیش تەنانەت پاش دەوام بەكار دێنن بۆ مەبەستى جۆراو جۆر. دوور نییە بڵێم هین وایان تێدایە مانگانە داهاتى پەنجا ئەوەندەى مامۆستایەكى زانكۆیە.
ئەمە لە كاتێكدا ئەو هێزە سەربازییەى ئەمڕۆ ئێمە هەمانە تەنها بەكەڵكى شەڕى ناوخۆ دێت، چونكە ئێمەى كورد زۆر بە جێ ماوین لە چاو دوژمنەكانماندا، جا ئەگەر ئەمڕۆ هێزێك هەبێت كوردو دەسەڵاتەكەى ئێوەش بپارێزێت ورەى گەڵ و بڕواى خەڵكییە كە بە داخەوە تەپ و تۆزى مۆنیكاى جەنەراڵە فاشیلەكەن هەموو كاڵكردووەتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

