ئەنفالچییەكەى كفری سەردانی تاڵەبانی دەكات
30/06/2009, 12:00 (GMT+1)

ئیسماعیل باغا سروشتی وایە هەمیشە حەزی بە ماستاوكردن و چەپڵەلێدانە بۆ سەركردەو سەرۆكی حزبەكان، جەلال تاڵەبانیش خوییەكی لەمێژی هەیە خزمەتى دوژمنانی كوردو جاش و موستەشارەكان بكات، وەك دەبینین لەم رۆژانەدا پێشوازی لەو تاوانبارانە كردووە، بۆیە دەڵێم ئەو كەسەى ئەو كوردەى زەڕرەیەك غیرەت و كەرامەتى هەبێت دەنگ بە یەكێتی و پارتی نادات، چونكە ئەو دوو حزبە ئەوەندەى خزمەتی ئەنفالچییەكان دەكەن نیو ئەوەندە حساب بۆ كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و تەواوى كورد ناكەن.
ئەو ئەنفالچییە لەگوندی خانەوە تاوەكوو دەگاتە گوندەكانی دەوروبەرى كفری دەستێكی گەورەى هەبووە لەئەنفالكردن و تەسلیمكردنی كورد بە بەعسییەكان و دەسەڵاتی سەدام، بەڵام ئەمڕۆ جەلال تاڵەبانی پێشوازییان لێ دەكات، ئەو تاڵەبانییەى كە هەمیشە دۆست و خزمەتكاری دوژمنانی كورد بووە، بۆیە پێویستە لەم هەڵبژاردنەدا كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان یەكێتی و پارتی و تاڵەبانی ریسوا بكەن و دەنگیان پێ نەدەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

