په‌رله‌مانتاره کورده‌کانی به‌غدا نانخۆری سفره دڕبوون
17/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ووتم: په‌رله‌مانه کورده‌کانمان نانخۆری سفره دڕبوون، ئه‌وان له‌لایه‌ن حزبه‌کانیانه‌وه دانراون بۆ گیرفان پڕکردن به‌ڵام خۆزگه هه‌ر گیرفانیان پڕکردایهو زه‌ره‌ریشیان به کورد نه‌گه‌یاندایه!
ووتی: به‌وپێیه‌بێت کورد به‌ره‌و ڕوی چاره‌نوسێکی نادیار ده‌چێت
ووتم: جه‌لال و مه‌سعود خۆش، ئه‌وان له‌جیاتی خه‌ڵك فێری کوردایه‌تی و هه‌ڵوێست بکه‌ن که‌لتوری ساخته چێتی و گوێنه‌دانیان فێری ئه‌ندامی حزبه‌کانیان کردوه، ئه‌ی نابینی ئه‌م په‌رله‌مانتاره تازانه‌ی لیستی کوردستانیش وه‌ك ده‌سته‌که‌ی پێش‌و هۆڵی په‌رله‌مانیان کرده‌وه به هۆڵی ریازهی سویدی که تێیدا هه‌ر ده‌ست بهرزکهنهوهو داینهوێنن! یان ئه‌گه‌ر ئه‌وان نیازیان پاكه بۆ نه‌یانهێشت لیژنه‌ی نه‌زاهه بۆ ئۆپۆزسیۆن بێت؟ وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێت حامیها حرامیها، لیژنه‌یه‌کی نه‌زاهه‌یان له ئه‌ندامه‌کانی خۆیان داناوه! ئایا ئه‌مانه که کۆیله‌ی ده‌ستی حزبه‌کانیانن ده‌توانن به کاره‌کانی خۆیان هه‌ستن؟ خوا بمگرێ گه‌ر بڕوا به‌و لیژنه کارتۆنیهش بهێنم
ووتی: له‌پاش ڕوخانی ڕژێم عه‌ره‌ب مهمنونمان بوو که له‌گه‌ڵیان کار بکه‌ین ئێسته‌ش وامان لێهاتوه ئێمه مه‌منون بین وه‌ك زه‌مانی به‌عسمان لێنه‌که‌نه‌وه!
ووتم: سیاسه‌تی چه‌وتی دووحزبهکهو تێر نه‌خواردنی ئه‌ندامه‌کانیان و نوستنیان له به‌غدا وای لێ‌کردین! له به‌غدا ئه‌وه حاڵمانهو له کوردستانیش شه‌ق و لێدان و هه‌ڕه‌شه کردن و نانبڕان به‌رده‌وامه! هه‌ر خانمی یه‌که‌م ماوه بزانین چی ده‌کات له سلێمانی
ووتی: ئه‌رێ به‌ڕاست که‌ی له عێراق عاده‌ت بوه به ژنی سه‌رۆك بڵێن خانمی یه‌که‌م
ووتم: به‌خوا وه‌کو بیستومه له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به‌کاندا ته‌نها له میسر به ژنی سه‌رۆك ده‌وترێت خانمی یه‌که‌م، هه‌ر خۆشێش نیه ئێمه وابڵێین و له به‌غدا وانه‌ڵێن.
ووتی: ئێسته بۆته خانمی یه‌که‌می مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

