ئەى واشەى مەرگ وازبهێنە لە سلێمانى
14/11/2009, 12:00 (GMT+1)

چونكە ئەوەى ئەوان شانازى پێوە دەكەن ماڵ و موڵكى دزراوى میللەتەو ئەوەى پشتیشى پێوە داوە لە سوپاو پۆلیس و دام و دەزگا چەكدارەكان كوڕى بە ئەمەكى میللەتن و خۆشیان باش دەزانن لە كەیدا بڕیارى یەكلاى كردنەوەى خۆیان ئەدەن بۆ پاڵپشتى تێكۆشەران و گەلە بەشمەینەتەكەى.. ئێوەى دزو مەرگ چێن و گەنج كوژ دەمێكە بونەتە دوژمنى سەرجەم چین و توێژە كۆمەڵایەتیەكان ..
چیتان دەوێ لە سلێمانى .. ئێمە لەم شارە چەند گۆڕستانێكى كەممان هەبو جاران.. كە ئێوەهاتن نیوەى شار گۆڕستانى گەنجانە فەرمو ڕوبكەنە سەیوان و شەهیدان و گردى شێخ مارف و گردەكانى دەورو بەرى .. سەیرێكى گردى مامە یارەو سەیونى ناوەڕاست و دەیان گۆڕرستانى وەك جۆگاو شێخ ئەحمەدى هندى و سەرقەبرانەكانى سەرچنارو كانى سپیكەو شێخ محى الین و چەندانى تر .. ئایا ئەمانە بەدەردى خوامردن یان تۆو مێردە خۆپەرستەكەت و بنەماڵە خۆفرۆشەكەى بارزانى بەدیارى هێناتان بۆ سلێمانى و لە شەڕى بردنەوەى دەستەڵاتا جوانەمەگیتان كردە خەڵاتى ڕۆڵەكانمان ... چیتان دەوێ لە سلێمانى .. ئەوە كۆڵان و گەڕەكە دێرینەكانى شارو گوزەرانیان ئەوە بازاڕو دوكان تەنانەت مەرقەدەكەى كاك ئەحمەدى شێخ و شێخى نە مر كە كۆشكەكانتان سەد قاتى ئەو جێگە پیرۆزانە ئاوەدان پڕە لە خەدەم و حەشەمە .. چیتان دەوێ دیارە دەمێكە بۆنى خوێنتان نەكردوە .. دەمێكە بە پۆل شەهید ناگەڕێتەوە سلێمانى دەمێكە سلێمانى خەریكە ڕەنگى ڕەش بەر ئەداو خەریكە جوانى خۆى لە نەخشى ئەو سروشتە دڵگیرە دا دەنوێنێ .. چیتان دەوێ خۆنەهاتون دڵدانەوەى خانەوادەى شەهیدان بدەنەوە .. خۆنەهاتون گۆڕە بزركراوەكانى دەیانى وەك كەریم عوسمانى هونەرمەن بدۆزنەوە.. تاچیتر خێزان ز كەسوكارى بزانن گۆڕبزرنیە ... دەتوانن باسى ئەم شەهیدە گومناو و گۆڕونە بكەن لەترسى پارتى و ئەو هاوپەیمتنێتیە درۆزنەیەى تەنها بەرژەوەندى هەردو بنەماڵە دەپاریزێ .. جا خانمى یەكەمینى عێراق تۆ و مێردە دیكتاتۆرە كەت خەمى چیتانە خۆ كوڕەكانى خۆتان هەمیشە ژیانیان پارێزراوە و مسۆگەرن لە هەندەران ..
بڕۆن ئەم شارە لە مرۆڤێكى بەویقارو بە ویژدان دەچێت .. جانتا ىسەفەرتان بپێچنەوە تا لەوە زیاتر سوك و رسوانەبن .. چونكە گورزى دیموكراسیتان بە شەقى زەمانە قبوڵ بوە و لەوەزیاتر برینەكانمان مەكولێننەوە .. ئەزانن ئەو كاتەى شەپۆلى توڕەبونى سلێمانى بەلرفەو ناڵە دێت كەس ناناسێت بڕۆن هێندەى تر خوێِ مەكەنە ناو ئازارەكانمانەوە..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

