هاورێكی تر و وەلامندانەوەیەكی تر
06/01/2010, 12:00 (GMT+1)

دەوەرن ئاوڕێك لە بەرێوەبەرایەتی شوێنەوار بدەنەوە بزانن چی ڕو دەدات:
ئەگەر باس لە دامەزراندن بكەین دیسان ئەوە بەلانی كەمەوە چل كەس بێ ئیش بێ كاری بێ پسپۆر دامەزراون كە لە فەرمانگە جێگایان نابێتەوە , كە هەمان كات فەرمانگە كە پێویستی بە زۆر كەس خاوەن (پسپۆر) هەیە لە هەموو بەشەكان وەكو پشكنین وخۆیەتی ووردبینی وژمێریاری وبەشەكانی تر. خۆ ئەوانەی دامەزراون كەس لەو بەشانە نییە بەشەكان وەكو خۆی ماون وهەروەها زۆربەیان كچی جوانن كە لایەن (ێباح نوری) و(حیدەری) شانۆكارەوە هەڵبژاردراون ، بۆ ئەوەی هەردووكیان خزمەتی ئامانجی خۆیان بكەن وهەرجارێك لەگەڵ یەكێیان ڕابوێرن وئەگەر قبوول نەكەن هەرەشەی نەقل یان سزایان لێ دەكرێت ، بەڵام ئەوەی قبوول بكا ئەوە بارانە پاداشت وكارتی موبایلی ودیاری تایبەتی
لەسەر دەبارێت ، وئەگەر باس لە چارەنووسی (فەرمانبەرانی گرێبەست) بكەین دەبێت چارەنووسیان لەدەست (حەیدەر)دایە ویاریان پێ دەكات ،یەكێك دەردەكات ویەكێ لە جێی دادەنێت كە ئەمەش بە پێچەوانەی یاسای دارایی یە ، بابزانین خاتوو (سارە) بۆ دەركرا وئاوای لێ كرا دەبێ چیی كردبێت ؟! هەر لەبەر ئەوەی زۆر روویان پێ نادات .
ئەی (نیهایەت) كە فەرمانبەری گرێبەست بوو لە بەشی ژمێریاری بۆ
(حیدەر) ناوی بەرز نەكرد وەكو كرێبەستەكانی تر بۆ دامەزراندن كە هەموویان دامەزران تەنها ئەو نەبێت دەزانن بۆ بەرێزان ؟؟؟!!! لەبەر ئەوەی براكەی (حیدەر) ڕازی نەبوو كە لە كۆلیژە لەگەڵی و ڕوی پێ نادات و ئەوەش لە دوای ئەوەی كە رۆژێك ئەم برایەی (حیدەر)ی هاتە فەرمانگە ولە جێی براكەی دانیشت و داوا لە سكرتیرەی كرد نیهایەتی بۆ بانگ بكات ونەهێلێت كەس بێت ژوورەوە : وكە بەستەزمانەش هاتە ژوورەوە برای حیدەر داوای رابواردنی لەگەڵ كردووە وبەحاڵە حاڵ خۆی قورتار كردووە ..!!
باشە ئەی فەرمانبەری گرێبەست (ئەردەلان) بۆ دەركرا ؟!!
لەبەر ئەوەی بڕا ی نابراِو مامۆستا بوو ولە (ئیمتیحانی بەكەلۆری) موراقیب بوو لەسەر بڕ ای (حیدەر) كە لە پۆلی شەش بوو ولێ نەگەڕا بڕاكەی (حیدەر) قۆپیا بكات هەر چەند (حیدەر) هەرەشەی فەسلی لە ناوبڕاو كرد ئەگەر یارمەتی براكەی نەدا ، بەڵام برا مامۆستاكەی ناوبراو قبووڵی نەكرد ولە ئەنجامدا ناوبڕاو فەسل كرا ..!!!
هەروەها ئەگەر باسی (ئازاد)ی خۆیەتی بكەین بۆ دەركرا لە فەرمانگە لەسەر ئەوەی كە (ێباح)ی برادەری لێی نارازی بوو ، باشە چۆن دەكرێ بەرێوەبەر بە فەرمانبەرێكی بەتەمەن وخاوەن خزمەتێكی زۆر بڵێ قسە بكەی (بە شەق) فڕێت دەدەمە دەرێ ئایا ئەوە لە دەسەڵاتی بەرێوەبەرە ؟؟ وە زۆر كات كە قسە دەكات بە ناو حیزب و كاك نیچیرڤان و دەڵێت بەبەر شەپان تان دەدەم .
..
لە ژمارەی داهاتوو چاوەروان بن لەگەڵ گەندەڵی (.....) (حەیدەر) ئەكتەری شوێنەوارەی هەولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

