فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق کارێکی باشی نه‌کرد!.
19/12/2010, 12:00 (GMT+1)

1- پاره‌ی گه‌شه‌ی پاریزگاکان که هه‌ر پارێزگایه‌ک له عێراق به گوێره‌ی رووبه‌ر و دانیشتوانی پاره‌یه‌کی بۆ ته‌رخانکراوه.
2- پاره‌ی پیترۆ دۆلاره که هی ئه‌و کۆمپانیانه‌یه که نه‌وت له کوردستان دوور له چاوی شه‌رعییه‌تی یاسا و رێساکان و خه‌ڵکی کوردستان ده‌رده‌هێنن . نێچیر ده‌ڵێت نزیکه‌ی دوو ملیار دۆلارمان هه‌یه که‌چێ وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان دان به له‌وه که‌متر داده‌نێت .
که‌واته ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌گوزاری پیاوه‌کان و کۆمپانیاکانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه له پرۆژه‌کانی نیشته‌جێ ده‌ربکه‌ین ، و پشتبه‌ستن به‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رده‌که‌وێت که بوودجه‌ی 17% زیاتر له 70% بۆ هه‌ردوو حزب یا هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیایه. تا ئێره دیاره هێشتا نه‌هاتوومه‌ته سه‌ر کرۆکی بابه‌ته‌که.
ئێمه له ناوه‌ڕاستی 2007 دا راپۆرتێکی گرنگمان خسته به‌ردیدی خه‌ڵکی کوردستان و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی و هه‌موو دنیا ، له‌و راپۆرته‌دا روونمان کردبۆوه
که ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا نه‌وتی کوردستان به پاره‌یه‌کی زۆر هه‌رزان ده‌فرۆشێته ئێران و ئێرانیش ده‌یفرۆشێته‌وه یا بۆ نێوخۆی به‌کاری ده‌بات به پاره‌که‌ی تیرۆر له عێراق و ناوچه‌که دژی خه‌ڵکی کوردستان و عێراق و سوپای ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام ده‌دات .له به‌رامبه‌ر ئه‌م تاڵانییه حکومه‌تی عێراقی و هه‌روه‌ها سوپای ئه‌مه‌ریکاش هه‌ڵسان به ناردنی چاو‌دێر و بۆیان ده‌رکه‌وت که راسته نه‌وتێکی زۆر ده‌ڕوات ، هه‌ربۆیه توانیان نه‌وته‌که بخه‌مڵێنن و پاره‌که له بودجه‌ی ته‌رخانکراو بۆ هه‌رێم دابشکێنن.
ئێستا حکومه‌تی عێراقی له بودجه‌ی ئیمساڵ هه‌مان شتی کردووه و فه‌رزی کردووه که رۆژانه ده‌بێ 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له کوردستان بفرۆشرێت به ره‌سمی و دایان شکاندووه له بوودجه‌ی دزراوی 17%ه‌که ،به‌رای خه‌ڵکێکی زۆر له چاودێرانی سیاسی حکومه‌تی عێراقی له چوارچێوه‌ی یاسا کارێکی کردووه ، ئێمه تێناگه‌ین بۆچی گۆڕان که ئه‌و هه‌موو راستیانه‌ش ده‌زانێت دژی ئه‌و بوودجه‌یه له‌گه‌ڵ تالانچییهکان له هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا وه‌ستاوه‌ته‌وه؟!.
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ده‌یانه‌وێت سه‌رباری بردنی 70% بوودجه‌ی 17%ه‌که ، ئه‌و نه‌وته‌ی که له کوردسانیش ده‌رده‌هێنرێت به‌تاڵانی ببه‌ن..
ئێ باشه خۆ فراکسیۆنی گۆڕان له نیو به‌ناو په‌رله‌مانی کوردستاندا ده‌یه‌ها جار باسیان له ناشه‌رعییه‌تی ئه‌و گڕێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی کردووه ، ئیستا خێره له به‌غدا به‌رگریان لێده‌کات؟!.
خۆ دیاره ئه‌و گرێبه‌ستانه هه‌ریه‌که هی دهسهڵاتداریکی بنه‌ماڵه‌یه به‌ناوی کۆمپانیاکه‌وه، نه‌وت دهدهرهێنن و ده‌یفرۆشن ، به‌شێکی که‌می هی ئه‌و کۆمپانیایانه‌یه رێژه زۆره‌که‌ی هی چه‌ند که‌سێکه له نێو هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا.
بۆیه به‌رگریی کردن له‌م تاڵانییه له به‌غدا، هه‌ر کاروکرده‌وه‌یه‌کی فراکسێۆنی گۆڕان له کوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. باشترین کاریک که فراکسیۆنی گۆڕان بیکات له به‌غدا با چاره‌نووسی ئه‌و گرێبه‌ستانه ئاشکرا بکات و ئه‌وه‌ی ژێر به‌ره بێته سه‌ربه‌ره ، چونکه دیاره له‌و تهنگاوبوونهی ده‌سه‌ڵات پاره‌یه‌کی باش له ده‌ستده‌دا ، خه‌ڵکیش له فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و گرێبه‌ستانه هێج قازانجێک ناکات و ، جگه له‌و تالانییه‌ی که به‌به‌رچاوییه‌وه رۆژانه له گیرفانی ده‌کرێت هێجی وهبهرناکهوێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

