فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردی پیاوی میت چی ده‌ڵێ به‌ئیراده‌ی ئه‌و ملیۆنان کورده‌ی باکوور
10/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م پیاوه که خۆی به‌راوێژکاری سیاسی ی ن ک ده‌زانێت و خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه بۆڕوداوهکان له‌وتارێکی ڕیاکارانه‌دا به تورکان ده‌ڵێ ئه‌وه ده‌ته‌په بوو نه‌یهێشت و ئه‌و پڕوپاگه‌نده گه‌وره‌یه‌یان بۆ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی زیندانی کرد و کاره‌که‌یان شێواند ده‌نا پێشنیاری مامه ڕاست ده‌رچوو ووتی ئێوه لێبوردن ده‌رکه‌ن گه‌ریلاکان به‌لێشاو ده‌گه‌ڕێنه‌وه و هه‌مویان تفه‌نگه‌کانیان لنهو قوچ وه‌ک ئاشبهتالهکهی لای ئێمه ته‌سلیم ده‌که‌نه‌وه .
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به‌تورکان ده‌ڵێ ده‌نا لێشاوی ته‌سلیم بونه‌وه ی گه‌ریلاکان ده‌بووه هۆی نه‌مانی په‌که‌که و قهنیلیش چۆڵ ده‌بوو ، ئه‌وده‌م ئێمه ده‌مانتوانی به‌دڵی خۆمان به‌دڵی کاک نێچیروانی هه‌رزه‌ی بێکار هه‌موو ئه‌و چیایه‌ش بکه‌ینه سه‌یرانگاو به‌شی براتورک و عه‌ره‌به‌کانیشمان لێ ده‌دا، وه‌ک سه‌یرانگای دوکان و ئیتر کورد له ئێراق به ئاسودهیییدا ده‌ژیا و به‌خته‌وه‌ر ده‌بوو، لێ قه‌ندیل سه‌ری له‌کوردی تورکیاش شێواندوه.
ئه‌م قه‌زمه پیاوه نازانێ کهخۆیو حیزبه‌که‌شی له‌کتێبه‌کانی ئاپۆدا وون ده‌بن . ده‌یه‌وێ ئاپۆ و تاڵه‌بانی و بارزانی پوش برنج به‌یه‌ک به‌راورد بکات . ده‌ڵێ هاتنی گه‌ریلاکان که به‌ده‌میا نایه‌ت بڵێ گه‌ریلا ده‌ڵێ پێشمه‌رگه بۆ باوه‌شی سوپای تورک پڕوپاگه‌نده‌ی ناشه‌رعیه بۆ ئاپۆ و ده‌ته‌په . تورک ئاگادار ده‌کات با ڕێگه بگرن له‌و کردارانه .
ئه‌سه‌سه‌رد نازانێ ئاپۆ ئه‌و که‌سه‌یه که پێویستی به‌پڕوپاگه‌نده نییه چونکه ئه‌و بۆخۆی سه‌رکرده‌یه‌که، ته‌نها له ژورێکدا ملیۆنان کورد هیوایان پێیه‌تی، نه‌ک تاڵه‌بانی و بارزانێکهی تۆ که به‌سه‌د ئوتۆمۆبێلی پڕ حیمایه‌وه ده‌سوڕێنه‌وه و له‌سێبه‌ری خۆشیان ده‌ترسن . ئه‌م پیاوه گرگنه ده‌ڵێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامبه‌رانه‌ی ئاشتی بۆ تورکیا‌و هه‌ڵوێستی ده‌ته‌په خراپ له‌سه‌ر کورد ده‌شکێته‌وه . تورکان له ئێمه‌ش و له‌کۆمپانیاو پڕۆژه‌کانیشمان توڕه ده‌بن.
ئه‌سه‌سه‌رد چاوی وه‌ک ئاغاکه‌ی به‌سه‌رکه‌وتنی کورد هه‌ڵنایه‌ت بۆیه ئه‌م راوێژکاره کهللهشهکری وا ده‌کرمێنێت
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

