جه‌لال تاڵه‌بانی پاش ڕێکخستنی ماڵی عه‌ره‌ب ئێستا ماڵی کورد تێک ده‌دات وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی.
03/05/2009, 12:00 (GMT+1)

پاش سهرکهوتنهوهکهی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی عه‌ره‌ب، وهدڵنیابوونی جه‌لال له‌وه‌ی که‌ئیتر عه‌ره‌به‌کان قبوڵ ناکه‌ن جارێکی تر خۆی کاندید کاته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئایندهی سه‌رۆک کۆماری عێراقی عه‌ره‌بی، ئێستا ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت له‌تێکدانی ماڵی کوردی و ببێتهڕێگر له‌به‌ر ده‌م گۆڕانکاری و هه‌نگاونان بۆ ژیاندنه‌وه‌و ڕزگارکردنی کوردستان له‌م قه‌یران و بارودۆخهسامناکهی که‌خۆی و مه‌سعود بارزانی گه‌نده‌ڵ و خێڵه‌کی هێناویانهتهئاراوه. سه‌ره‌ڕای مێژووی پڕ له‌خیانه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی، هێشتا ئه‌م مرۆڤه،که‌ژیانی له‌لێواری مردندایه، به‌ئه‌قڵێکی په‌ککه‌وته‌و ئێکسپایهرهوهدهیهوێت ئه‌و دهنگهئازادانهسهرکوت کات که‌ده‌یانه‌وێت پاشه‌ڕۆژ و ئاینده‌یه‌کی ڕوون بۆ نه‌وه‌کانی ئایندهی کوردستان دابین بکه‌ن. جه‌لال تاڵهبانیبهدرێژایی میژووی ژیانی سیاسی بچوکترین ده‌ستکه‌وتی سیاسی بۆ کورد نهبووهجگهلهتێکدانی ڕیزه‌کانی کورد له‌پێناو ده‌سه‌ڵات و ده‌رکه‌وتوویی خۆی وه‌ده‌کرێت هۆکاره‌که‌شی بۆئهوهبگهڕێتهوهکهئهم گرگنهنهی ویستووهکهسی تر زیاتر له‌خۆی ببێته‌خاوه‌ن ده‌ستکه‌وت بۆ نیشتمانه‌که‌ی. ههڵبهتهئاشکرایهئهگهر جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رکرده بوێر و ناوداره‌کانی تری کورد دڕکێک بوایهلهچاوی دوژمنانی کورد ئه‌وا هه‌ر زوو به‌پیلانێک له‌ناو ده‌برا یان شه‌هید ده‌کرا وه‌ک شێخ سه‌عیدی پیران کهلهسێدارهدرا، سمایلخانی سمکۆیشکاک که‌شه‌هید کرا، شێخ مه‌حمودی نه‌مر که‌چه‌نده‌ها ساڵ ده‌ربه‌ده‌ر و ده‌ستبه‌سه‌ر بوو، پێشه‌وا قازی نه‌مر کهلهسێدارهدرا. به‌ڵام ئه‌م سیخوڕهههمیشهدوژمنانی کورد پاراستویانهچونکهههمیشهئهکتهرێکی سه‌ره‌کی بووهبۆ ئه‌نجامدانی پلان و نهخشهگڵاوهکانی دوژمنان دژ به‌کورد. بۆ نمونهپاش تێکدان و له‌ت کردن و لاوازکردنی پارته‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌لات، ئێستا ئه‌م دێوه‌زمه‌ی ناو سیاسه‌تی کوردی شان به‌شانی مه‌سعودی سه‌رۆک بنهماڵهلهههوڵی بێوچاندانلهگهڵ ئێران و تورکیا بۆ لێدان و لاوازکردن و ته‌نانه‌ت نه‌هێشتنی پژاک و پککه.
ئه‌م پیری پهککهوتهیهکهبهدهستێک گۆچان ده‌هاوێ و به‌ده‌ستێکیش ته‌زبیحات ده‌کات، به‌پاڵپشتی مشتێک که‌سانی داوێن پیس، فایلدار، گه‌نده‌ڵ و دز، کهوتونهتهپهلهقاژێ و زۆر بێ ئابروانه ده‌یانه‌وێت، پاش 18 ساڵ ده‌سه‌ڵات بۆ ڕسواکردنی کورد، ده‌یانه‌وێت تاکی کورد ده‌نگیان پێبدات. به‌ڵام کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌بێت بزانێت که‌جه‌لال تاڵه‌بانی و هاوه‌ڵه‌کانی ئایندهی کوردستان له‌سه‌ر مێژوو و ئه‌مڕۆ داده‌ڕێژن هه‌روه‌ها مێژوو و ڕه‌فتاری ئه‌مڕۆیان وهڵامێکهبۆ ئه‌و داهاتتوهی که‌کورد چاوه‌ڕێیه‌تی.
له‌کۆتایدا ده‌مه‌وێت به‌جه‌لال تاڵه‌بانی بڵێم ئه‌گه‌ر نه‌مردیت و ده‌رفه‌تت بوو یاده‌وه‌ریه‌کانت بنوسیه‌وه، تکایهئهم چه‌ند ڕووداو و خاڵانهلهبیر نه‌که‌یت وه‌ک خیانه‌ته‌که‌ی 66، ماچ و موچه‌کانی سه‌دام، ده‌ست ماچ کردن و گوڵدانان له‌سه‌ر قه‌بری دوژمنان، تێکشکاندنی شۆڕشه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان، پلانهگڵاوهکانت بۆ له‌ناو بردنی که‌سایه‌تی و پێشمهرگهقارهمانهکانی یه‌کێتی، ده‌ست تێکه‌ڵاویت له‌گه‌ڵ دوژمنان بۆ شه‌هید کردنی سه‌رکرده‌و که‌سایه‌تیه‌کانی نێو حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، هێنانی سوپای پاسداران، کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، دزی و ڕاوهڕوتهکانتان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی کیمیاباران کراو، دزینی سه‌دان ملیۆن دۆلاری ئه‌م گهلهستهمدیده، ڕێزلێنان له موسته‌شار و سه‌رۆک جاش و ئه‌نفالچیه‌کان، ئازادکردنی فرۆکه‌وانه‌که‌ی کیمیا بارانی ههڵهبجهه......هتد
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

