له کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا چ باسه !!
03/06/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و دوانه کاتێک قسه‌ده‌که‌ن له‌تاڵه‌بانی یه‌کێتی ترن ،شه‌هاب ده‌ڵێ 35 ساڵه له‌یه‌کێتی دانه‌بڕاوم ته‌نها دووساڵ نه‌بێت ئه‌ویش به ئیجازه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی دانیشتووم ، که‌وابێ یه‌کێتی ئاگاداری ئه‌و که‌ین وبهینهی شه‌هاب بووه که‌له‌گه‌ڵ سه‌دامی هاوڕێی و به ئه‌مری ئه‌وان له‌سه‌ر دیکتاتۆری نوسیوه ،سه‌یره شه‌هاب ئێستاش کاتێک مه‌دحی مه‌سئولێکی یه‌کێتی ده‌کات به‌هه‌مان شێوازی پێشووی به‌یت وبالۆره ده‌هۆنێته‌وه‌و ماستاو سارد ده‌کاته‌وه ،ئه‌گه‌ر سه‌یری نوسینه‌کانی پێشووی شه‌هاب بکه‌ی نه‌فسی تاس ونه‌فسی حه‌مام له‌سه‌ر سه‌دامیه‌کان چۆنی نوسیوه ، ئێستاش له‌سه‌ر مه‌سئوله‌کانی یه‌کێتی ئاوا ئه‌نوسێت .
موسته‌فا ڕوشدی خوێنڕێژیش جاران چۆن خه‌ریکی نه‌شره‌و ڕه‌سم هه‌ڵواسینی سه‌دام بوو ،ئێستاش له‌سه‌ر تابلۆ‌و کاغه‌زی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ نه‌شره دروست ده‌کات ومه‌رایی بۆ مه‌سئوله‌کانی سه‌رووی خۆی ده‌کات ،ژماره‌یه‌کی تریش کۆنه به‌عسی له‌ناو ئه‌و کۆمیته‌یه وده‌ستڕۆیشتوو قسه‌ڕه‌وان هه‌ن ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات وورده وورده کوردستان پۆست به‌ڵگه‌نامه‌کانی سه‌ریان بڵاوده‌کاته‌وه.
بۆ بینینی هه‌ردوو بابه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و دوو کۆنه به‌عسیه سه‌یری ئه‌م لینکانه بکه .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=528db2be
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7ea9a9ff
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

