<

ئازادى لە كۆمەلى كوردەوارى

27/07/2009, 12:00 (GMT+1)
دیارە دەسەلاتى كوردى زۆر شانازى دەكات بەهەبوونى ئارامى وە هەروەها هەبوونى ئازادى بەلام لەراستیدا ئەم جۆرە ئازادیەى دەسەلاتى كوردى شانازى پێوەدەكات ئەم ئازادیە لەهەموو سەردەمانێك هاوشێوەى هەبووە بەتایبەتى هەبونى ئازادى تاك , بەلام كام ئازادى كەكەسێك نەتوانێت تەنانەت لەبەرامبەر پۆلیسێك رەئى خۆى دەرببرێت وەیان بەرامبەر فەرمانبەرێك كەهەموو كاتێك تاوانبار دەكرێت گوایە پێشێلى مافى فەرمانبەرى كردووە ئەگەر شتەكان نارەواش بێت وەلەهەمان كاتدا لەهەر دامودەزگایەكى بەناو حكومى یان ناحكومى تەنانەت دووكان و كۆمپانیاكانیش بۆیان نیە وەنابێت ئەگەر زیاتر لە وێنەیەكى سەرۆك و بنەمالەى بارزانى هەلنەواسێ , سەیرە باس لە ئازادى دەكرێت لەم هەرێمەى ئێمەدا , هەرئەوێ رۆژى لەكاتى دەنگدانى هێزەكانى ناوەخۆو پۆلیس پێان گوتوون هیچ كەسێك لەكاتى دەنگدان نابێت لیستى هەلبژێردراوانى پەرلەمان و سەرۆكایەتى بنوشتێنێتەوە وەهەركەسێكیش نوشتاندیەوە ئەوا دەردەكرێ وەهەروەها ئیجرائاتیشى بەرامبەر دەكرێ , لەبازارى شارى هەولێر بەنوێژى نیوەرۆ دزى دەكرێت لەوانەیە بلێن چۆن دزیەك من وەلامتان دەدەمەوە وەبۆشتان دەسەلمێنم بەتیبەتى خەلكى شارى هەولێر لەناو بازار كوچەو كۆلانەكاندا هەرپۆلیسێكى هاتوو چۆ بگرە دەفتەرێكە بەدەستەوەیە كەپێى دەلێن (ئاجیلە) بەریز دەخرێتە بەر فلچەى سیارە وەستاوەكانى سەرشەقامەكان كەبیست هەزار دینار غەرامەیە لەوانەیە هەندێك كەس بلێن ئێ راستە مادام واوەستاون پێویست یاسا سەروەر بێت ئەمەشیان راستە بەلام وەێل لەرووى یاساى هاتووچۆدا دەبێ لە لاى ئەفسەر بێت نەك پۆلیسى بێ پلە وەلەهەمان كاتدا زۆرجاران پۆلیسى وەستاو خۆى مۆلەت دەدات بەوەستان بەلام پاش رۆیشتنى وەێلێك جێ دێلێت هەركە پرسیاریش دەكەیت دەلێت زابتەكە هات بەلام مروور ئەو مروورەیە كە دەفتەرەكەى تەواو بكات, وەلەهەر دامو دەزگایەكى حكومەت پەنایەك هەیە بۆ وێنە گرتن و ئیستینساخى ئەوشتانەى كە دەزگاكە كارى پێهەیە بەنرخێكى گرانتر لەبازار بۆنموونەش پولى (250) دینارى بە (500) وەكو ئەوەیە كە دووكانەكە سەرقوفلانەى دابێت وەكرێى مانگانەش بدات لەوەشیان لەوانەیە بلێن ئەمەكار ئاسانیە بۆ هاولاتیان دیسان ئەمەراست نیە چونكە ئەمەش دەخرێتە خانەى دزیەتى چونكە لەناو دەزگاى حكومەت رێز لەنرخى شتەكان ناگیرێ وەزۆر رێگاى تر هەیە گەر ئەوان بیانەوێ كار ئاسانى بۆ هاولاتى بكەن .
حەقى خۆمە بپرسم بۆدەبێت پۆلیسەكان بەتایبەتى لەبازگەكان رێز تەنا لەوكەسانە بگرن یان سەربازن یا لەحزبن رێگاى تایبەتیان هەبێت بۆ تێپەرین بۆیە من لێرەدا هەموو خەلكى كوردستانیش دەزانن ئەم جیاوازیە زۆر زەقە پێویستە هەلوەستەى لەسەر بكرێت كەچەندین جار لەكاتى چاوپێكەوتنەكاندا لەگەلە سەرۆكى هەرێم باس كراوە ,
وەهەر ئێستا لەم كاتەدا واتە سعات دوازدەى ئەم شەو لەبەروارى26/7/2009 لەدیوانى سەرۆكایەتى هەرێم هەوالێك بلاو كرایەوە كەدەبوا ئەم هەوالە لەكۆمیسێنى بالا بلاو بكرابایەوە كەچى بەداخەوە لەشارى هەولێر لەلایەن كەسانى نەفس نزم تەقەى خۆشى كرا وام هاتە بەرچاو كەئێمە گەلێكین بەتایبەتى لەسنوورى ئیدارەى پارتى زۆر لەدواوەین بۆیە پێویستە ئەم دەسەلاتە بگۆرین وەدەشى گۆرین بەلام گۆرانێكى بەبەرنامە رێژ .
كادیرێكى یەكێتى نیشتمانى كوردستان
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست