ئازادێکانی لیستی 54
15/07/2009, 12:00 (GMT+1)

1- ئازادی ئوتومبیلی جام تاریک بۆ لێپرسراوه‌کان .
2- ئازادی داگیرکردنی ژنی خه‌ڵک له‌لایه‌ن لیپرسراوهکانهوه .
3- ئازادی دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته له‌لایه‌ن لیپرسراوهکانهوه .
4- ئازادی داگیرکردنی شۆسته‌ی شه‌قامه‌کان بۆ خان‌و دروست کردن له‌لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
5- ئازادی دروستکردنی باخی گه‌وره‌ی به ده‌یان دۆنه‌م له شوێنه باشه‌کانی شار بۆ لێپرسراوه‌کان .
6- ئازادی سه‌فه‌رکردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ لێپرسراوه‌کان و که‌سوکاریان .
7- ئازادی وه‌رگرتنی پۆستی گرنگ له حزب و حکومه‌ت بۆ لێپرسراوه‌کان و که‌سوکاریان .
8- ئازادی بونی چه‌ندین سکرتێری ئافره‌تی جوان بۆلێپرسراوهکان .
9- ئازادی هێنانی چه‌ندین ئافره‌تی خراپ بۆ شه‌وه سوره‌کانیان له هه‌ر چوارده‌وری دنیاوه بۆ لێپرسراوه‌کان .
10- ئازادی ئابڕوبردنی ده‌یان ئافره‌تی کورد له لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
11- ئازادی په‌لاماردانی خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ن حیمایه‌و کوڕ وکه‌سوکار ولێپرسراوهکان خۆیانه‌وه .
12- ئازادی وه‌رگرتنی لێپرسراو و که‌سوکاریان له زانکۆکان به شه‌هاده‌ی ته‌زویره‌وه 13- ئازادی فڕاندنی هاوڵاتیان له لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
14- ئازادی له‌سه‌رو یاسا بون بۆ لێپرسراوه‌کان .
15- ئازادی نانبڕینی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له‌گه‌ڵ بیروبۆچونی لێپرسراوهکاندا نییه .
16- ئازادی گاڵته‌کردن به که‌رامه‌تی گه‌لی کورد له‌لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
17- ئازادی سوکایه‌تیکردن به که‌سوکاری شه‌هیدانه‌وه له‌لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه .
18- ئازادی گاڵته‌پێکردن به پێشمه‌رگه دێرینه‌کان له‌لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
19- ئازادی پێنه‌دانی ئاو وکاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌لایه‌ن لێپرسراوه‌کان .
20- ئازادی هاوردنی دا‌و وده‌رمانی به‌سه‌رچو له‌لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
21- ئازادی په‌لکێش کردنی له‌شکری داگیرکه‌ری کوردستان له‌لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
22- ئازادی هاوردنی خواردنی ماوه به‌سه‌رچو له‌لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
23- ئازادی دزیین وبه‌تاڵانبردنی سامانی ژێر زه‌وی .
24- ئازادی کپکردنی ئازادیه‌کانی خه‌ڵک له‌لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
25- ئازادی بهرچهقۆدان وهێرشکردنه سه‌ر گه‌نجانی ئه‌م کوردستانه له‌لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه .
26- ئازادی جاسوسی‌کردن بۆ ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی له‌لایه‌ن لیپرسراوهکانهوه.
27- ئازادی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی پارچه‌کانی تری کوردستان به فه‌رمانی لێپرسراوه‌کان .
28- ئازادی پێدانی سه‌دان په‌یمانی درۆ به‌خه‌ڵک له‌لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه .
29- ئازادی قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ههردوبنهماڵهوه .
30- ئازادی بونی که‌ژاوه‌ی دورودرێژی ئوتومبیله‌کانی لێپرسراوه‌کان .
31- ئازادی دروستکردنی ژوور له‌به‌رده‌م مالی لێپرسراوهکاندا بۆ پاسه‌وانی ماڵی لێپرسراوه‌کان .
32- ئازادی بونی شۆفێری تایبه‌ت به ژن و مناڵه‌کانی لێپرسراوه‌کان .
33- ئازادی به‌رتیل وه‌رگرتن له کۆمپانیاکان له‌لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
34- ئازادی موچه‌ی خه‌یاڵی بۆ لێپرسراوه‌کان .
35- ئازادی قبوڵ خاس بۆ مناڵی لێپرسراوه‌کان .
36- ئازادی حساب نه‌کردن بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفال له‌لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه .
37 ئازادی بونی حسابی بانکی ملیونه‌ها دۆلار بۆ لێپرسراوان .
38- ئازادی رێزنه‌گرتنی میلله‌ته‌که‌مان له‌لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه .
39- ئازادی دارکاریکردنی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له‌قسه‌ی لێپرسراوه‌کان ده‌رئه‌چن .
40- ئازادی ئه‌وه‌ی که هیچ که‌س له‌باره‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌وه له لێپرسراوه‌کان ئه‌یدزن هیچ نه‌زانن .
41- ئازادی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ و به‌کوشتدانی خه‌ڵکی کوردستان به ئاره‌زوی لێپرسراوه‌کان .
42- ئازدی سوکایه‌تیکردن به ناوچه دابراوه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
43- ئازادی بۆ لێپرسراوه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ی بیانه‌وێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دابه‌زن وخه‌ڵک بده‌نه به‌ر شه‌ق و ته‌قه له‌خه‌ڵک بکه‌ن .
44- ئازادی نه‌دانی پاره‌ی ئاو کاره‌با و باجه‌کانی که‌له‌سه‌ریانه له‌لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه .
45- ئازادی دروستکردنی چه‌ندین رێکخراوی وه‌همی بۆ داپۆشینی دزێکانیان له‌لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
46- ئازادی چاودێریکردنی هێڵه‌کانی موبایل له‌لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه .
47- ئازادی بونی چه‌ندین به‌نزینخانه‌ی تایبه‌ت بۆ لێپرسراوهکانهوه .
48- ئازادی دامه‌زراندن و ده‌رکردنی کارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه 49- ئازادی نانبڕینی کادرانی حزب به‌ئاره‌زوی لێپرسراوه‌کان .
50- ئازادی به‌زۆر په‌لکێش کردنی خه‌ڵک بۆ کۆبونه‌وه کان له‌لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
51- ئازادی کڕینی ڤێلا بۆ عه‌شیقه‌کانیان له ئه‌وروپا ووڵاتانی تر .
52- ئازادی بونی چه‌ندین له‌شکر ولیوای تایبه‌ت بۆ لێپرسراوه‌کان .
53- ئازادی بڕینه‌وه‌ی هه‌زاران دره‌خت و داری سه‌وز لهگردهکانیان و تێکدانی ژینگه له‌لایه‌ن لێپرسراوهکانهوه .
54- ئازادی هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ناو دژه تیرۆره‌وه به‌فه‌رمانی لێپرسراوه‌کان .
با خه‌ڵکی کوردستان سه‌یری ئه‌و ئازادیانه بکات که لێپرسراوه‌کان بۆ خۆیانیان فه‌راهه‌م کردووه . ته‌نها له بیری خۆیاندان ، میلله‌ت پشت گوێ خراوه ، که‌واته ئه‌مجاره بڕیاری کۆتایی خۆمان بده‌ین و ده‌نگ نه‌ده‌ین به‌م گه‌نده‌ڵانه که ده‌ستیان خستۆته نینهقاقامانهوه. ده‌ست له‌ده‌ست و قووه‌ت له‌خوا و به پشتیوانی گه‌له‌که‌مان ده‌نگ بده‌ین به لیستی گۆڕان ، بۆ کۆتایی هێنانی به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵکاران و دزو جه‌رده‌کان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

