له کوردستان ... ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم له هه‌رێم
01/11/2012, 12:00 (GMT+1)

نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم ، وابزانم تۆش خوێنه‌ری به‌ڕێز.
1. هه‌واڵێکی زۆر زۆر گه‌رم و سه‌یرو سه‌مه‌سره که زۆر سه‌رنجی ڕاکێشاوم و چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو، ئه‌ویش ئه‌و په‌یكه‌ره‌یه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی داد له هه‌رێم دابنرێت ، په‌یکه‌ره‌که‌ش پێک هاتووه له ئافره‌تێکی وه‌ستاو که گوایه سیمبوله‌و گوزارشت له یه‌كسانی مرۆڤ ده‌کات له به‌رده‌م دادگا و یاسادا له هه‌رێم.
باسی سیمبول مه‌که با داواکاری گشتی لێمان زویر نه‌بێت و ڕاپێچی دادگامان بکات به تۆمه‌تی ناو هێنانی سیمبول، براکه‌م من باسی سیمبولی زنجیره‌ی سولتانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌که‌م که له ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان په‌خش ده‌کرێت، سیمبول وه‌ک قازو مراوی خۆی ده‌شله‌قێنێ و ده‌گه‌ڕێت به ناو باڵه‌خانه‌ی سوڵتان، ئه‌و جاریه جوان و قۆزانه بژار ده‌کات و ده‌ڕازێنێته‌وه و ده‌یبات بۆ سوڵتانی عوسمانی.
2. عه‌باو جوبه‌ی خه‌لیجی: دیاریده‌ێکی زۆر زۆر زۆر ترسناک له خه‌لیج به هه‌ردوو لایه‌وه عه‌ره‌بی و فارسی بۆ کوردستان ڕه‌وانه ده‌کرێت ... بوه‌ته هۆی که‌م بونه‌وه‌و به‌ره‌و نه‌مانی جل و به‌رگی کوردی ئافره‌تان و ژنان و خوشکانیش، با ئۆپۆسزیۆن لێمان زویر نه‌بن و بڵێن بۆ ناوی ئێمه‌تان له بیر نه‌ماوه هیچ باسمان ناکه‌ن، باسی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن. ده‌سه‌ڵاتیش خه‌وتوه..... نا نا به‌رپرسان نه خه‌وتون ته‌نها کوردایه‌تیان له بیر چۆ‌ته‌وه، کاربه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ناکه‌ن ، جل وبه‌رگی کوردی چی، بۆ خۆیان بازرگانی ده‌که‌ن . ئیتر به‌سه زۆر له سه‌ری مه‌ڕۆ.
3. نارگیله کێشان: بوه به عاده‌ت و پۆزی پێ لێده‌دن، له گازینۆو باڕه‌کان، وه هه‌موو ئێوران و ڕۆژانی پشوو له قه‌راغ ڕیگاو بانه‌کان له ده‌ورو به‌ری شاره‌کان و له سه‌یر‌انگاکان .
نارگیله کێشان دیاریده‌ێکی زۆر ترسناکه له ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ده‌ورو به‌ر هاتوه‌ته ناو کوردستان که کاریگه‌رێکی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یکێشن و ئه‌م ژه‌هره ده‌بێته هۆی توش بوون به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی سیه‌کان، هه‌ر وه‌هاش کارده‌کاته سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ به تایبه‌تی ئه‌و ژنه سکپرانه‌ی که نارگیله ده‌کێشن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

