كۆتایى جەلالیزم لە 7ى3 دا ببینن
15/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەگەر 7ى3ى1991 كۆتایی بەعسیزم بێت وەك سیستمى سیاسى و عەسكەرى و ئیدارى ئەوا 7ى3ى2010 بە هەمان شێوە كۆتایی ئەو سیستمە سیاسى و عەسكەرییە كە بە جەلالیزم ناسراوە,ئەم دوو گۆڕانكارییە لە یەكتر جیان ئەویش ئەوەیە كە لە 7ى3ى1991دا كۆمەڵگاى كوردى عەقڵیەتى بەعسیزمان نەگۆڕیبوو خەریكى گۆڕینى سیستمى سیاسى و ئیدارى و عەسكەرى بەعس بوو, بەڵام 7ى3ى2010 گۆڕینى سیستمى ئیدارى و سیاسى و عەسكەرییە لە پاش ئەوەى كە چەند ساڵێك كار بۆ گۆڕینى عەقڵیەتى جەلالیزم دەكرێت.گەورەترین قەیران لە گۆڕانى ساڵى 1991 ئەوبوو كە لەگەڵ كۆتایی هاتنى بەعس وەك سیستمى سیاسى و ئیدارى و عەسكەرى كۆتایی نەهات بە عەقڵیەتى بەعسیزم,بەڵام خۆشبەختانە لە گۆڕانكارى7ى3ى 2010 دا لەگەڵ كۆتایهاتنى سیستمى سیاسى و عەسكەرى كۆتاى بە عەقڵیەتى جەلالیزمیش دێت.میدیاى ئازاد بەتایبەتى كوردستانپۆست دەستى هەبووە لەوەى كە بتوانرێت درزێكى گەورەى بكەوێتە ئەو شورا قایمەى جەلالیزم كە ماوەى 45 ساڵە خەریكى ڕەگ داكوتینە,بەڵام گۆڕینى عەقڵیەتى بەعسیزم میدیاى ئازاد هیچ دەستێكى نەبووە لەو پرسەیەدا..بۆیە ئەم گۆڕانكاریەى كەئەم جارەیان ڕوو دەدات گۆڕانکارییهکی جهوههرییه.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

