سامی سالحی :ئاگاداربن خه‌ڵکینه، کامێره‌ی هاپێ!
11/06/2010, 12:00 (GMT+1)

به ڵێ سامی ێالحی نازانم چی پاڵی پێوه‌نا عه‌ینه‌کی جاسوسی به کامێراوه بێنێ و به‌و ڕۆژه ڕوناک و به‌به‌رچاوی ته‌واوی کوردانی ناوچه‌که‌وه بیکاته چاوی و بیه‌وێ ڕه‌سمی نهێنی بگرێ. خۆ ئه‌و ڕۆژه به بێ مباله‌غه ورد‌و درشت کامێره‌ی پێبو به‌ئازادی ڕه‌سمیان ده‌گرت. له‌وه‌ش گرنگتر ڕۆژێکی خۆره‌تا و ڕوناک و هێنده قه‌ره‌باڵغ بو که‌س به‌که‌س نه‌بو. هێنده بارودۆخه‌که ته‌بایی و برایی بو گه‌ر بتویستایه وێنه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌مو که‌س ده‌گرت. به‌ڵێ خوێنه‌ری خۆشه‌ویست (مه‌نسوله‌که‌ی) ی.ن.ک له ناوچه‌ی واشنتن به عه‌ینه‌کی جاسوسیه‌وه هاتبو، نه‌مان زانی ڕه‌سمی کێی گرت. به‌هه‌ر حاڵ من لێره‌وه ئه‌م به‌رپرسه بێ ئاگایه و هه‌مو ڕه‌وه‌ندی کورد له‌م ناوچه‌یه ئاگادار ده‌که‌مه‌وه و باشتره بزانن وینه گرتن و ده‌نگ تۆمارکردن له‌ئه‌مریکا به دزی خاوه‌نه‌که‌یه‌وه تاوانێکی مه‌ده‌نی ئێجگار گه‌وره‌یه و هه‌رکه‌سێ پێوه‌ی بگیرێ غرامه‌که‌ی ده‌یان هه‌زار دۆلار و به‌لای که‌میه‌وه 6(شه‌ش) ساڵ زیندانی به‌ناوچه‌وانه‌وه‌یه. جائه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێ سوسه‌ی ئه‌وی کردبێ که وێنه‌یان به نهێنی گیراوه یان له‌وانه‌یه ده‌نگیان تۆمار کردبێ، تکایه پۆلیسی لێ ئاگادار بکاته‌وه و نه‌یه‌ڵن ئه‌م که‌سانه یاری به مافه پارێزراوه‌کانتانه‌وه بکه‌ن. نازانم چی ئه‌م براده‌ره‌ی کرده به‌رپرس و چ هونه‌رێک له‌م براده‌ره‌دا هه‌یه.
هه‌ربۆیه ده‌ڵێم:
کاکه خوائیشی نابه‌جێ ناکا
تا کێو نه‌بینێ به‌فری تێناکا
مافێکی خۆته بیر‌و باوه‌ڕت
یه‌کێتی نه‌بی قه‌ت ڕوت ڕه‌ش ناکا
هه‌ر عه‌شره‌تێکی گۆران، لوڕ یا جاف
ێالحی نه‌بیت مه‌نسولت ناکا
چی ئه‌که‌ی بیکه له گه‌ڵ هه‌ژاری
به‌رزانی نه‌بی عه‌قڵ کورتت ناکا
هه‌رچی ئه‌که‌یت و چیت ده‌وێ ببی
جاشی میت نه‌بی بێ ئاڵات ناکا
چه‌ند و چی بکه‌ی له‌پێناو پاره
میلله‌ت نه‌فرۆشی خوا ڕیسوات ناکا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

