مه‌سعود ته‌زویرچی له ترسی غه‌رقبوون که‌شتیه‌کی کڕی
29/10/2010, 12:00 (GMT+1)

من ئه‌ڵێم ڕه‌نگه مه‌سعود خه‌وی به که‌شتیه‌که‌ی نوحه‌وه بینیبێت! به‌ڵام حه‌زره‌تی نوح ناوی له مه‌سعود به دوور بێت وه‌ك مه‌سعود به چه‌قه‌نه‌یه‌ك و به پاره‌ی میلله‌ت که‌شتی ده‌ست نه‌که‌وت، به‌ڵکو شه‌وو ڕۆژ خه‌ریکی دروستکردنی که‌شتیه‌که بوو، پاشان ئه‌و له‌پێناوی ڕزگارکهدنی به‌شه‌ریه‌تدا که‌شتی دروستکرد، به‌ڵام مه‌سعود به له‌ناو بردنی میله‌ته‌که‌ی که‌شتی ده‌ستکه‌وت
خوێنه‌ری به‌ڕێز وا بنه‌ماڵه‌ی سه‌پێنراو به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌ماندا به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون که موڵکیان ته‌نها له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌بێت به‌ڵکو له ئاسمان و ئاویشدا خۆیان کرد به خاوه‌ن موڵك! ئه‌وه نیه نێچیر ته‌یاره ئه‌کڕێت و مه‌سعود که‌شتی! باشه پێمناڵێن کوردستانێکی چه‌پاڵه که پڕه له نه‌هامه‌تی و ئاڵۆزی، سه‌رۆکه‌کانی بۆچی ئه‌بێت خاوه‌نی موڵکی بهروبهحر بن؟ پێویسته ئیتر ئه‌وانه‌ی چاویان نوقاندوه به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانانه هۆشیان بێته‌وه به‌به‌ر خۆیاندا‌و تێبگه‌ن که ئه‌مانه چۆن بونه‌ته که‌ڵه‌گا به‌سه‌رمانه‌وه،
ئیتر به‌هیوای ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت هه‌مومان به‌چاوی خۆمان ببینین که مه‌سعود فریانه‌که‌وێت بچێته کهشتیهکهیهوهو ده‌ربازبێت به خواتان ئه‌سپێرم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

