حەمابل دایكی من نیە بەلكو دایكی خۆفرۆش و ولات فرۆشەكانە؟!.
28/07/2011, 12:00 (GMT+1)

حەمایل دایكی مەسعود و هاوسەری مەلامستەفای بارزانی ئەگەر بەراستی دایكی منیش بیت من حاشای لیدەكەم لەوانەیە بلین لەبەرچی؟ ئەوە دایكتە و چۆن حاشا لەدایكت ئەكەیت؟ لاتان سەیر نەبیت لەنیو كۆمەلگای كوردەواریدا و ئەوەی رۆشنبیر و زانا و تیگەیشتوو بیت ئەم هەلویستەی هەبیت بەرامبەر بەحەمایل خان. دایكیك ئەگەر توانای بەسەر میردەكەیدا نەبووبیت سەبارەت بەخیانەت و خیانەتكاری , ئەی باشە بۆ منالەكانی پەروەردەیەكی نیشتمان پەروەرانە و نەتەوەپەرستانە پەروەردە نەكرد؟ئاخۆ خیانەتكاری 31 ئابیش تاوانی مەلامستەفای بارزانە یاخود تاوانی ئەو ئافرەتەیە كە بەحەمایلی دایكی مەسعود بارزانی ناسراوە؟ مەسعوود بارزانی لە31ى ئابدا بەسواری دەبابەی بەعس هەولیری خەلتانی خوینكرد و تالانیكرد یاخود مەلامستەفای بارزان؟ بیگومان مەسعود بارزانی داریژەری پلانی دەست تیكەلكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو لەگەل بەعس و خودی خۆی ئەو پرۆژە و پلانەی مۆركرد, ئەگەر حەمایل خان دایكیكی نیشتمان پەروەر بوایە و رۆلەكانی لەسەرخیانەت و خۆفرۆشی سزا بدابایە ئەوا منیش ئیستنا بەدایكی خۆمم دەزانی و هەموو كوردیش بەهەمان شیوە بەلام بەداخەوە حەمایل خان قوتابخانەیەك بوو لەخۆفرۆشی و خیانەت و توند و تیژی و خوینرشتن و رق و كینە هەرلەبەر ئەوەشە ئیستا مەسعود بارزانی هەموو ئەو ئاكارانەی لی وەدی دەكریت .
با هەموو كورد بزانیت حەمایل نەدایكی منە ونەدایكی شۆرشگیران و ولات پاریزانە و نەدایكی نەتەوەی كوردیشە بەلكو بەتەنها دایكی هەموو خۆفرۆش و خوینریژ و كینە لەدل و نیشتمان فرۆشیكە؟...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

