وه‌ڵامێک بۆ م.سه‌لاحه‌دین به‌هادین
17/07/2009, 12:00 (GMT+1)

پێم خۆشه له ووڵاتهکهما بمرم
ئه‌گه‌ر بشێ هه‌زار جار له دایک بم
پێم خۆشه له ووڵاتهکهما له‌دایک بم
(نیرۆدا)
هیچ شتێک لای من هێڵی سوور نیه،ته‌نیا یاسا‌و داد په‌روه‌ری نه‌بێت،هیچ شتێک لای من پیرۆز نییه ته‌نیا قردێله‌ی سه‌ر پرچی گه‌ریلایه‌ک،نه‌علی پێی دایکه شه‌هیدێک نه‌بێت.
به‌رێز سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین له چاوپێکه‌وتنێکی له سایتی توده‌ی زمان ی تورکیدا ده‌ڵیت(ئاکه‌په مۆدێلێکی باشه بۆ کوردستان).به‌ڵام نه‌یووت باشی ئه‌و مۆدێئله له‌چیدایه؟مۆدێلێک له پایته‌ختی کوردان‌دا بڵیت یه‌ک زمان و یه‌ک نه‌ته‌وه لێره‌دا بوونی هه‌یه ئه‌ویش زمان و نه‌ته‌وه‌ی توورکه،کێ پێی باشه با بمێنێته‌وه کێش به دڵی نیه با به‌جێی بهێڵێت،ئه‌گه‌ر یه‌کێک به ووردی سه‌رنجی ئه‌م ووته‌یه بدات هه‌ست به لووتکه‌ی راسیزم و فاشیزم ده‌کات.له کاتێکدا له ئاینی ئیسلام دا خودای گه‌وره جه‌ختی له‌سه‌ر زمان و ره‌نگ و شێوه‌ی نه‌ته‌وه کردووه وه‌ک ساده‌ترین ماف،که‌چی ئه‌م حیزبه ئسلامییهی ئه‌م ئایتهی به‌ر چاو نه‌که‌وتوه یان خۆی لێ گێل ده‌کات!!له‌کاتێکدا حه‌زره‌تی محمد رێگر نه‌بووه له بانگ کردنی هاوڕێکانی به‌ناوی نه‌ته‌وه‌کانیانه‌وه وه‌ک بیلالی حه‌به‌شی،سه‌لمانی فارسی، جابانی کوردی هتد.....له به‌شێکی تری وتتهکهیدا م.سه‌لاحه‌دین ده‌ڵیت یه‌کگرتوی ئیسلامی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پارته‌کانی تورکیادا په‌یوندی هه‌یه به‌ڵام هیج په‌یوندیه‌کی له‌گه‌ڵ پارته کورده‌که‌ی تورکیادا نیه،چونکه به‌بروای مامۆستا ده‌ته‌په توندره‌وه و نوێنه‌رایه‌تی کورد ناکات و فۆرمێکی دیکه‌ی په‌که‌که‌یه.من له تۆی سیاسه‌ت مه‌دار ده‌پرسم ئه‌ی پ‌ک‌ک نوێنه‌ری کێیه‌و بۆ کێ خه‌بات ده‌کا؟له ساڵی 1978 ه‌وه ئه‌و هه‌موو جه‌ورو سته‌مه‌ی له پێناوی چیدا چه‌شتووه؟ئه‌مه جێدێڵم بۆ خوێنه‌ران خۆیان سه‌رپشکن جۆن وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.من هه‌ز ده‌که‌م قسه‌یه‌کی هه‌ڤاڵانی پ‌ک‌ک ت بۆ بگێرمه‌وه،که ده‌ڵێن پێش ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تی یان دووژمنایه‌تیمان بکه‌ی بمان ناسه،واته مێژوو مان بخوێنه‌وه.من دڵنیات ده‌که‌مه‌وه هۆی گۆشه‌گیرکردنی ئۆجه‌لان و به تیرۆر ناساندنیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که له‌خه‌می به‌رژه‌وه‌دنی ته‌سکی حیزبایه‌تی ناوچه‌گه‌رێتی نه‌بوون و نه‌بونه‌ته دارده‌ستی دووژمنانی کوردستان، هه‌رچه‌نده تیرۆرزم له‌م رۆژه‌دا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه تۆ سه‌ر به کێی.گرنگ نیه ج تاوان و کابوسێک به‌رپا ده‌که‌ی،گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ دارده‌ستی دووژمنانی کوردستان و ئه‌ڵقه له گوێی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا بیت.وه زیاتر ئه‌م چه‌مکه چه‌مکیکی سیاسیه نه‌ک یاسایی.ده‌مه‌وێ شتێکت به‌ر بهێنمه‌وه له کاتی گرتنی هاورێکه‌ت عه‌لی باپیر ئه‌ویش به‌به‌هانه‌ی تیرۆره‌وه بوو،ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌م بۆچونه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌مان.تۆ ده‌ڵێت ده‌ته‌په توندره‌وه به‌ڵام ئه‌مه رسته‌یه‌کی دووریهو تێکدانی ئه‌منی قه‌ومی و خزمه‌ت کردنه به رژمێکی عه‌سکه‌رتاریه‌ت.مرۆڤ بۆئه‌وه‌ی تووشی هه‌ڵه‌ی سیاسی نه‌بیت پێوسته پێش هه‌موو شتێک مێژوو‌و بخوێنێته‌وه،منی نوسه‌ری ئه‌م ووتاره گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک بکه‌م ته‌نها خۆم باجه‌که‌ی ده‌ده‌م،به‌ڵام سیاسه‌ت مه‌دارێک میلله‌تێک باجه‌که‌ی ده‌دات.مامۆستا سه‌لاحه‌دین ره‌خنه‌ی نه‌کردوه له راستیدا به‌ڵکو شه‌کری شکاندووه ،تۆ شاره‌زای مێژوو نیت یان خۆت له‌گێلی ده‌ده‌یت.کێ ئه‌و هه‌موو گونده‌ی کوردستانی سوتاند،کێ تا ئێستا 17 هه‌زار کوردی سڤیلی وونکردوه؟کێ داوای ئاشتی و دیموکراسی و وه‌ستانی شهر ده‌کا؟وه‌کێش به ئاگرو تۆپ وڵام ده‌داته‌وه؟ئه‌وه کێ‌بوو به قۆناغه تفه‌نگ سه‌ری مناڵی کوردی حه‌وت ساڵانی پان ده‌کرده‌وه‌و رۆحی بێگه‌ردی لێدهستنێت؟خۆ ئه‌م رووداوه به‌وێنه‌وه که‌وته به‌ر دیده‌ی بینه‌رانی جیهان؟ئه‌ی له‌و کوچانه‌ی که کامێرا بوونی نه‌بووه چی ده‌قه‌ومێت؟له‌تۆی به‌رێز ده‌پرسم گه‌ر ده‌ته‌په توندره‌و بێت،جۆن له ماوه‌ی شه‌وو رۆژێکدا 250 ئه‌ندامیان به ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌وه راپێچی کونجی زیندان ده‌کرێت.ئه‌و مۆدێله باشه‌ی تۆ باسی ده‌که‌ی هه‌مان ئه‌و مۆدێله‌یه تۆ به نیازیت له کوردستان پیاده‌ی بکه‌ی؟ هه‌مان ئه‌و مۆدێله‌یه دوو ووشه‌ی به‌رێز ئه‌حمه‌د تورک ی پێ هه‌زم نه‌کراو په‌خشی تڤی وههستاند؟له کاتێکدا به‌رێز ئاپۆ ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵه له زیندانی تاکه که‌سیدایه له چوارچێوه‌ی دیوارێک و له‌ژێر ئه‌و هه‌موو گوشاره‌دا مێژووی شرستانێتی و فه‌لسه‌فه‌ی جیهانی بۆ ئێمه نوسیوه‌ته‌وه.گه‌ر مرۆڤ یه‌کێ له شاکاره‌کانی ئاپۆ بخوێنێته‌وه هه‌ست به‌گه‌وره‌یی و مه‌زنی ئه‌و بیرمه‌نده ده‌کات.بۆ سه‌لماندنی ئه‌م دێره‌ی سه‌ره‌وه قسه‌یه‌کی پرۆفیسۆر یاڵچین کوچکت بۆ باس ده‌که‌م له‌کتێبی داستانی ژیانه‌وه‌دا کاتیک ده‌کوێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاپۆ دا ده‌ڵی:جێی
شانازیه بۆ ئێمه‌ی توورک که که‌سێکی وه‌ک تۆ له‌م ناوچه‌یه‌دا له دایک بووه.
هه‌روه‌ها م.سه‌لاحه‌دین درێژه به قسه‌کانی ده‌داو ده‌بێژیت:کورده‌کانی تورکیا دوای ماوه‌یه‌کی درێژ باشترین سه‌رده‌میان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاکه‌په دا هه‌بووه،به‌ڵام لێره‌شدا هه‌مان هه‌ڵه‌و دیماگۆجی دووباره کردۆته‌وه.من ده‌پرسم ئه‌و ماوه درێژه کێ خه‌باتی کردوو کێ قوربانی بۆ دۆزی کورد داوه.بێگومان هه‌ر پ‌ک‌ک بوون گه‌لێکیان له باکووری کوردستان و له لێواری مه‌رگ ئازاد کرد هه‌ر پ‌ک‌ک بوون ئافره‌تی کوردیان کرده گه‌ریلا و به‌رامبه‌ر ف 16 و زلهێزانی دنیا راده‌وستێت و خاوه‌ن دارێتی له که‌سایه‌تی کوورد ده‌کات.بێگوومان پێش پ‌ک‌ک نه‌یده‌توانی چوار مه‌تر له حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌ی دور بکه‌وێته‌وه.له کاتێکدا هه‌ر ده‌زگای ژیته‌م و ئه‌رگه‌نه‌کۆنن که زۆربه‌ی کاره تیرۆر و ناشیاوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرهستیان ئه‌نجام داوه.لێره‌دا کاتی ئه‌وه نیه باس له به‌شێک له‌تاوانه‌کانی ئه‌م دوو ده‌زگایه بکه‌م.دیسان م.سه‌لاحدین له‌سه‌ر هه‌مان ره‌وتی قسه کردن ،ده‌روات و زیاتر درێژه‌ی پیدهداو ده‌ڵێ: ئێمه دژی سیکۆلاریزم نین له کوردستان و دژی قه‌ده‌خه‌کردنی حیجاب و به‌زۆر داپۆشینی حیجابیشین.گه‌ر تۆی سکرتێر راست ده‌که‌یت و خاوه‌نی ئه‌م په‌یڤه‌ی خۆتیت بۆ له‌کاتێکدا زۆربه‌ی هاووڵاتیانی کوردستان دژی ده‌ستور بوون و په‌سه‌ند نه‌بوو له لایان به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مانه نوستووه‌کانی حیزبه‌که‌ت له په‌رلمانی ئێکسپایه‌ردا ده‌نگیان بۆ دا‌و په‌سه‌ندیان کرد.ئه‌مه له‌کاتێکدا یه سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ندێ به‌ڵینی پێدان بۆ گۆرانکاری له‌ده‌ستوردا له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌تان ئێوه‌ش بێ دوو سێ رازی بوون و له خۆشی‌دا شاگه‌شکه بوون ئه‌مه‌ش دووروی ئیوه ده‌رده‌خات.چونکه دڵنیام نه‌ک تۆ هه‌موو حیزبێکی ئیسلامی بروای به سیکۆلاریزم نییه ،وه‌ک چه‌مکێکی دووژمن سه‌یری ده‌کات و تا سه‌ر ئێسقان دژی ده‌وه‌ستیته‌وه هه‌وڵی له باردبردنی ده‌دات.به نه‌رمی نواندنی تورکیا‌و ئاکه‌په‌ی تورکیاش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه خاوه‌نی ئه‌و هێزه نین مه‌رامه شارهوهکانتانی پێ جێبه‌جێبکه‌ن.وه به بروای من ئیسلامی میانره‌وه و ئیسلامی فهندهمیتالیزم هه‌ردوکیان رووی یه‌ک دراون.وه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م رایه‌م هه‌ز ده‌که‌م ده‌قی ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌ستور بنوسمه‌وه که ئێوه له ئه‌نجامی ئه‌و گۆرانکریهدا ته‌نازولتان کرد ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و ماده‌یه(نابێ یاساکانی ده‌وڵه‌ت ناکۆک بێت له‌گه‌ڵ بیر‌و باوه‌ره نه‌گۆره‌کانی ئاینی ئیسلام) ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات نه هه‌ڵگری رۆحی لێبورده‌یی و نه برواتان به پلورالیست و مافه ئاینی که‌مایه‌تیه‌کانی تر هه‌یه.وه‌لی له تۆی به‌رێز و هاوپیشه‌کانی تۆ ده‌پرسم بۆ کاتیک له ناوچه‌ی یه‌زیدی نشین له شه‌نگال له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره زه‌به‌لاحدا که ده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی تیایه که تۆ به مۆدیلیکی باشی سیاسی ده‌زانی که تیایدا نزیکه‌ی 2هه‌زار که‌س شه‌هید ده‌بن به‌هه‌زارانی تر بریندار و ئاواره‌بوون ،ئێوه بچوکترین نارهزایتیتان پیشان نه‌دا .له کاتێکدا به سه‌دان له گونده‌کانی بناری قه‌ندیل له ئه‌نجامی هێرشی تورکیای فاشست ئاواره‌وه ده‌ربه‌ده‌ر بوون ئێوه‌ی ئیسلامی سیاسی چ ههڵویستێکتان نواندووه.ئایا ئه‌مانه کورد نین ؟موسڵمان نین؟خۆ دڵنیاشم له مه‌ریخه‌وه نه‌هاتوون .ئایا بۆ ئسرائیل ساروخێک ده‌نێت به فه‌لستینه‌وه ئێوه ماته‌مینی بۆ ده‌گرن و گۆرانی لاواندنه‌وه‌یان بۆ ده‌ڵێن.من دڵنیام قوربانیه‌ک هه‌ست به ئازاره‌کانی من ده‌کات نه‌ک جه‌لادێک به‌س من ته‌نها مه‌به‌ستم پیشان دانی دووروی ئێوه‌یه بۆ خوێنه‌ری به‌رێز.ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌مپی مه‌خمور کورد نین که ئیدیعای ئه‌وه ده‌کرێت ته‌سلیم به تورکیا بکرێته‌وه تا ئیستا ئێوه‌ی یه‌کگرتوو بچوکترین نوزه‌تان لێوه نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه.له کاتیکدا باسی هاتنی 13 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌کرێت بۆ کوردستان ئێوه له خۆشی‌دا شا گه‌شکه ده‌بن و یه‌که‌م نه‌فه‌رن بۆ پێشوازی کردنیان.
له کۆتایدا حه‌زده‌که‌م خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌و راستیه بزانن من نه دژی یه‌کگرتوو م نه ئه‌ندامێکی پ‌ک‌ک م به‌ڵکو ته‌نها ئینتیمام بۆ ئه‌م نوسینه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ریته‌وه که حهقیقهتیکهو ناتوانم درۆ له‌گه‌ڵ ویژدانی خۆمدا بکه‌م.هه‌روه‌ها به پێوستی ده‌زانم ئه‌م چه‌ند وینه ڤیدیۆیه‌ی مۆدێل باشه‌که‌ی تورکیا بخه‌مه به‌رده‌م ویژدانی مامۆستا سه‌لاحه‌دین،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

