<

كوڕە جاشەكەى سكرتاریەتى قوتابیان

05/11/2009, 12:00 (GMT+1)
زەمانێكە كورد و كوردستان بەدەست كۆنە بەعسیەكان و جاشە خۆفرۆشەكان و سیخورەكان دەنالێنێت.
یەكێك لەهۆكارەكانى دروست نەبوونى دەوڵەتى كوردى دەگەرێتەوە بۆ بوونى تۆى دووبەرەكى و هەبوونى خۆفرۆشى كورد و خائین، كە هەمیشە لەخزمەت كردنى بێگانە و دوژمن كاریان كردووە، وەكو مەلاى خەتى و كوردە خائینەكانى عوسمانى و زال بوونى بیرى خۆپەرستى لاى میرنیشینەكانى كورد، هەر ئەمەش واى كرد كورد بە دەست ئەم دەردە كوشندەیە بنالێنى. ئەم دیاردەیە بۆتە بەشێك لە كەلتورى كوردى، تاكو ئێستاش بەردەوامى هەیە ئەگەر ئاورێك بۆ چەند سالێك بدەینەوە واتە سەردەمى بەعس بۆمان دەردەكەوێت كە سەدان كوردى جاش و خۆفرۆش هەموو تەمەنیان بۆخزمەتكردنى بەعس بەكارهێناوە، كە دەستیان هەبووە لەتاوان و ئەنفال و راگواستن و بەعەرەب كردن، بەداخەوە دواى نەمانى بەعس بەشێك لەوبەعسیانە واتە كۆنە جاشەكان لە دەسەڵات نەمان، بەڵام مۆدیلێكى دیكە پەیدابوونەوە ئەویش كوردە جاشەكان و منداڵە خۆفرۆشەكان لەرێگەى چەند كەنالێكى حكومى و ناحكومى رژانە ناو دام ودەزگاى حزبى و حكومى، یەكێك لەو كوردە جاشە خۆفرۆشانەى كە تائەو رۆژەى سەدامى دكتاتۆر لە سێدارە درا خزمەتى بەعسى كرد عومەرى كورى بابكر وسوى قەلادزەیە، ئەو بابەكرەى كە بە بەڵگە سەدان تاوانى دژى كورد ئەنجام داوە ئێستاش كوڕى لە رێزى پارتى كاردەكات، یەكێك لەوانە عومەر بابەكرە، كە كارگێرى مەكتەبى سكرتاریەتى قوتابیانە.
یەكێتى قوتابیانى كوردستان كە ئەمرۆ كورد شانازى بەم رێكخراوە دەكات و لە رابردوو دژى بەعس بووە، بەڵام ئێستا بەدەست ئەم بەچكە بەعسیانە دەناڵێنێ، عومەر بابەكر وەك باوكى هەمیشە حەزى لەخزمە تكردن و تەكەتولات و سیخوری كردنە بۆ پیاوەكانى سەروى خۆى، عومەر لەشیرا تۆن نان دەخوات وەلە عەنكاوە دەخە وێت، لەسەر حیسابى سكرتاریەت و لەگەل كچە كادیرەكان رادەبوێرێت، دەستى هەیە لەدروست كردنى كوتلەى"ئاریان سەلاحەدین" ى سەرشۆڕ، عومەر تا رۆژى سەدام لەسێدارە درا، ڕەسمى سەدامى لەماڵەكەى خۆى هەڵوا سیبوو، خوشكێكى كە ناوى"سارا"یە بە هاورێیانى گوتوبوو، كە سەدام لە سێدارە درا باوكم تا ئیوارە گریا. دەبێت عومەر چى كردبێ كە بابكر ناوى لە لیستى ئەنفالكراوەكان هاتووە و دادگا داواى كردووە، لە ژمارە (9) ى رۆژنامەى"هاوڵاتى"ناوى ئەم سەرۆك جاشانە بڵاوكرایەوە، بابكر لە سنورى ناحیەى قەلادزێ لەبەر چاوى خەلكى گوندێك پەلامارى باوكى پێشمە رگە"على عزیز" دەدات و شە هیدى دەكات، بابكر لەسەرحیسابى بەعس چەندین ژنى هێناوە خاوەنى سێ ژنە، یەكەمین جاش بوو كە ئۆتۆمبێلێكى سوپەرى لە بەعس وەرگرت، ئێستاش لە قەڵادزى هەڵاتووە لەترسى خەلكەكە و سەرشۆرى ناوچەكە، ئێستا لە هەولێر لە گەرەكى برایەتى دەژى، عومەریش كوڕى باوكیەتى، بەوە ناسراوە كە داوێن پیس و شەرمە زارە، عومەر لەسكرتاریەتى قوتابیان لە هەوڵى ئەوە دایە كە ناوچە گەریە تى و كوتلە و تەكاتولات بكات، رۆژانە لە چێشتخانەى چراخان چەندین كادیر دەعوەت دەكات لەدژى سكرتاریەتى قوتابیان بەكاریان دەهێنى. لەم ماوەیە دەستى داوەتە دروستكردنى باندێكى لەشفرۆشى چەند كچى جوانى لە دەورى خۆى كۆكردۆتەوە و هەر كاتێك بیهەوێت رابواردنى خۆى دەكات، لەوانە بێریڤان و رەوەز و ئاشناى سلێمانى چەندانى تر، لەكاتى خۆشى هەردوو كادیرى كچى قوتابیان بەناوى سەمیرە كەركوكى و سیاكو رانیەى لە بەر عومەرى داوێن پیس وازیان لە سكرتاریەت هیناوە، من نازانم سكرتاریەتى قوتابیان چۆن عومەریان كردۆتە مە سئولى بەشى پەیوەندیەكان، بە ناوى هەموو قوتابیانى كوردستان سەردانى ناوچە جیاجیاكانى كوردستان دەكات، عومەرێك كوڕە جاش و داوێن پیس و تەكاتولچى چۆن چاوى هەڵدێ باسى كوردایەتى بكات، كە باوكى زوحاكێك بوو، پارتى دەبێت بزانێ بۆرازى كردنى جەماوەرەكەى بڵى خەباتى شاختان كرد بۆ كوردایەتى نەك بۆ كوڕە جاش، كە پلەو پایەى حزبى و رێكخراوى پێ بدرێت، ئێستاش ئەگەر پارتى كارى چاك بكات با هەوڵ بدات عومەر دوور بخاتەوە لە سكرتاریەتى قوتابیان، بۆئەوەى جاش و خائین و خۆفرۆش لە دەسەڵات نەبن، كوڕە شەهید و كوڕە پێشمەرگە جێگەى بگرنەوە، داوا لە كادیرانى ئەم رێكخراوە دەكەم كە قبوڵ نەكەن عومەر كارگیرى سكرتاریەت بێ، لەهەمووى خراپتریش پالێوراوى سكرتێرى یەكێتى قوتابیانى كوردستانە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست