<

ئینقلابچیەكانى مەڵبەندى ڕێكخستنى چۆمان تەرازوى هێزیان لە بەرژەوەندى گۆڕان شكاندەوە

05/08/2009, 12:00 (GMT+1)
دەمێكە تامى دەسەڵات بەشێك لە سەرانى مەڵبەندى ڕێكخستنى چۆمانیان مەست كردوە ئەوان هەست دەكەن لە ڕوى ئیمتیازو بەراتى سامانى زۆرى یەكێتى كەم بەش و پەراوێز خراون بۆیە بیرى ئینقلاب لە مێشكیانە چەكەرەى كردوەو هەمیشە لە پلان دانان بونە لە پێناوى شكست پێ هێنانى مەڵبەند چەند نمونەیەك بەڵگەى ڕاستى ئەم قسانەن:حیكمەت كە خۆى ئینقیلابچیەكى موماریسەو كەسێكى زۆر بەرژەوەند خوازە لە هەڵبژاردنەكانى مەڵبەندەكان لەسەر خەتى گشتى حساب بوو بە جدى كارى بۆ دەكردن بەڵام دوایى بە 25 گەڵاو دەمانچەیەكى كاك كۆسرەت گۆڕا دواتر كە تەرازوى هێز لە بەرژەوەندى خەتى تاڵەبانى شكایەوە جارێكى دى خۆى ئاویشتە باوەشى ئەرسەلان پاداشتەكەى كۆمەڵێك پارەو ئەو دەمانچەى (هدیە السید رئیس الجمهوریە)بوو كە ها بە قەدیەوە.لە گەڵ خدر مستەفا كە ئەویش پیاوى بەشى زانیارى یەومانگانە ملیۆنێك دینار لە د.خەسرەو دڕك وەردەگرێ لە گەڵ چەندین ئیمتیاز هەموو خەڵك و كادران دەزانن ئەو مەسرەفەى ئەو دەیكا بەدەرە لەو موچەو نەسریەى لە مەڵبەند وەرى دەگرێ! ئیترئەو كانتۆنەى كە ل.مەڵبەندو محمد دارالسلامى و جوهر ئێنەیى قیادەى دەكەن كە دەسەڵات و ئیمكانیاتى مەڵبەندیان بۆ بەرژەوەنى خۆیان قۆرخ كردوە وایان لە حیكمەت و خدر كردوە هەمیشە لە سێبەردا ئیش بۆ خۆیان بكەن و هەچ دەرفەتێك بێتە پێش بێ سڵەمینەوە بیقۆزنەوە بۆ دژایەتى كردنى مەڵبەند باشیش دەزانن بەم كارەیان ئاو دەكەنە ئاشى دوژمن و ناحەزان ئەوە بوو پێش ئێستا كۆمەڵێك كادرى ناو مەڵبەندیان هاندا یاداشت لە دژى گەندەڵیەكانى مەڵبەند بنوسن و چەندین بەڵێنیان پێ دان بەڵام كادرەكانى مەڵبەند لەوە وشیار تر بوون بچنە ژێر باریان بۆیە حیكمەت بۆ براكەى خۆى كە بە فێڵ و بۆ چەواشەكارى لە گەڵ كادرەكان بوو دوو نامەى دەرۆزەى بۆ نوسى لە ڕێ ى سەعدى پیرە یەكیان بۆ ئەرسەلان وئەوى تر بۆ مەلا بەختیار كە هەر یەكەو چەند گەڵایەكى لێ قاچاندنەوە بەو كارەشى ڕوى ڕاستەقینەى خۆى ڕوونتر نیشانى ئەو كادرانە داو براكەشى لە ناو هەڤاڵەكانى زیاتر لەو پارەیە ئارەقى شەرمەزارى دەسڕێ و حەق نیە دڵى بەو سەیارە خۆش بێ كە بە پارەكە كڕیویەتى.لە لایەكى دى خدر لە گەرمەى هەڵمەتەكانى هەڵبژاردن چەند كەسێكى بە ناوى گۆڕان برد تەسلیمى ئەرسەلان و مەلا بەختیار و ئازادى مامۆستاى كردن كە هەموو خەڵك ومەڵبەند ئەوانە باش دەناسێ كە لە دوور و نزیك پەیوەندیان بە گۆڕانەوە نەبوە بەڵام بۆ پارە پێ وەرگرتن كەرەستەى چاك بوون ئەوە سەرەتایەكى زۆر ترسناك بوو بۆ:1-دڵ شكانى سەدان كادرو تێكۆشەرى ماف خوراو كە لە ئەنجامى ئەم كارە توڕەیى و ناڕەزایەتیان قەبە كردنى قەوارەى گۆڕان بوو لە(40)چل دەنگ كە ئەوان بە سەروى خۆیان گوتبوو بۆ نزیكەى(4000)چوار هەزار دەنگ كە بە تەنها زۆر لە دەنگى هەر یەك لە یەكێتى و پارتى زیاترە.ئەم كارەش بە ئەنقەست كراوە تەنها بۆ شكاندنى ملى ل.مەڵبەندو برادەرەكانى بۆ ئەوەى رێگا ئاوەڵا بێ حیكمەت ئاغا بێتە سەر تەختى شاهى!!! 2-كارێكى قێزەون بوو چونكە لەو دەمڕا بازرگانى بە ئینسانەكان دەستى پێكردو بە دەیان ملیۆن دۆلارى یەكێتى بە هەدەر دا كە دەكرا بەو پارەیە هەرچى خانەوادەى بەڕێزو دڵ شكاوى شەهیدان هەیە كە سوودمەند نەبووبن خانویان بۆ دروست بكرێ بە داخەوە ئەوەش نەكراو یەكێتیش گەورەترین گورجى بە دەستى دڵسۆزترین ڕۆڵەكانى خۆى پێ كەوت كە ئاسەوارى بۆ ماوەیەكى زۆر دەمێنێتەوە!!!ئەو یەكێتى یەى وەك شاخە دەمار بەرزو بە هەیبەتەكانى كوردستان بەرگەى كارەساتى هەكارى و شەڕەكانى بەرەى (جود)ڕاگواستن و ئەنفال و كیمیاباران وهێڕشى تورك وڕازیمە تۆقێنەرەكانى ئێران و 31 ئاب و......هتد گرت و وەكو كام كێو سەختە لەبەردەمى گەردەلولدا خۆى ڕاَگرت وئاڵا سەوزەكەى هەمیشە لە بەرزیدا شەكایەوە بەڵام ئەمڕۆ حیكمەت و خدرەكانى كوردستان و مامۆستاكانیان بونەتە مۆرانەو لە ناوەوە خەریكن جەستەى پیرۆزى یەكێتى كلۆر دەكەن بۆ ئەوەى ئەو دیوارە بەرزەى كوردایەتى دا بڕمێ كە بە كەلە سەرو ڕوبارێك خوێنى شەهیدان بینا كراوە.لەوەش زیاتر لە جیاتى ئەوەى لێپیچینەوە لە گەڵ ئەوان بكرێ ئێستا ئەوان یەكە یەكەى كادران بانگ دەكەن ولێپیچینەوەیان لە گەڵ دەكەن بۆ ئەوەى پاڵ بە خەڵكێكى زیاترەوە نێن بەرەو گۆڕان.ئەو دوو كەسە گوماناوى یە بەشێكى كادرانى سێ كۆمیتەى چۆمان و قەسرێ و حاجى ئۆمەران و هەندێك كادرى ناو مەڵبەندیشیان قەناعەت پێ كردوە لە گەڵیان بن بۆ سەرخستنى ئەم كودەتایە.هەر ئەم زاتانە سەرپەرشتیارى هەڵبژاردنەكان بوون بە قسەى كمال حاجى یەك ملیۆن دۆلار هاتۆتە مەڵبەند بەڵام هیچى لە بەرژەوەندى یەكێتى بەكار نەهاتوە ئەگەر ئەم قسەیەش ڕاست نیە بۆ مەكتەبى ڕێكخستن ئاگادار ناكەنەوە چونكە ئەم قسەیە لە حزورى چەندین كەس و لە ناو مەڵبەند كراوە!ئەگەر دیزە بە دەرخۆنەش كراوە ئەوە با بچێتە سەر ئەو چل ملیۆنەى مانگانە دێتە مەڵبەندو لە ماوەى چەند كاتژمێرێك دیار نامێنێت!!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست