ناوبانگى كوردستان له راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا
26/05/2011, 12:00 (GMT+1)

به هۆى خراپ مامه‌ڵه‌كردنى ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان و میدیا و رۆژنامه‌وانان دۆخێك هاته ئاراوه كه میدیاى جیهانى و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زوومى كامیرا و بینینه‌كانى خۆیان بخه‌نه سه‌ر ئێره، له دوایین ده‌رهاویشته‌ى ئه‌م فۆكۆس كردنه، رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤ Human rights watch كه رێكخراوێكى تایبه‌تمه‌نده به بوارى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادى ده‌ربرِین له دوایین راپۆرتى خۆى دۆخى هه‌رێمى كوردستانى به خراپ ناساندووه. بێگومان ئه‌م راپۆرته كاریگه‌رى له‌سه‌ر پریستیج (PRESTIGE- سومعه) ى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ، به تایبه‌ت كه ئێمه وه‌كو سوریا و لیبیا و میسرى جاران و یه‌مه‌ن و ئێران نین كه گوێ به‌وه نه‌ده‌ین له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا چیمان پێ ده‌ڵین، وه‌كو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه خاوه‌ن كیانیش نین كه له‌سه‌ر پێى خۆمان بین و پێویستیمان به پاڵپشتى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌بێ... بۆیه هه‌ر راپۆرتێكى خراپ كه له نیۆیۆرك تایمز و واشنتن پۆست و رۆیته‌رز و ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس و ئاژانس و كه‌ناڵه‌كانى دونیا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانى دونیا له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بنووسرێ، گورزێكى خراپ ده‌بێت له‌سه‌ر ئایینده‌ى هه‌رێم و ناوبانگى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى كه ماوه‌یه‌كى كورت له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان ئه‌و كه‌ناڵ و میدیایانه به عێراقێكى دیكه - Another Iraq ناویان ده‌هێنا. ئه‌م راپۆرتانه بێگومان به دڵى ئه‌و ده‌وڵه‌ت و لایه‌نانه‌یه كه یه‌ك چركه‌ش خۆیان نابورن له به‌كارهێنانى هه‌موو میكانیزمێك بۆ ئه‌وه ئه‌و ئه‌زموونه‌ى خۆئیداره‌ى كوردى شكست بخوات و جێى نیگه‌رانى ئه‌و دۆست و كه‌سایه‌تى و لایه‌نه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیانه‌شه كه به جۆرێك له جۆره‌كان دڵیان به سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى خۆرێبه‌رى كوردى خۆش بووه و چاوه‌رِوانى زۆریان لێى كردووه.
به‌و راپۆرته‌ى هیومان رایتس ووچ دونیا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان خراپ نابێت، به‌ڵام نابێ به شتێكى ئاسایى بزانین و له‌خۆمان قه‌بوڵ بكه‌ین كه راپۆرتى دیكه‌ى به‌دوا بێت... ئه‌مرِۆ 2011.5.26 حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كرده‌وه كه دیراسه‌ى راپۆرته‌كه ده‌كه‌ن و وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌مه گرنگه، به‌ڵام نابێ حكومه‌ت خۆى به‌وه خه‌ریك بكات كه هه‌وڵى به درۆ خستنه‌وه یان وه‌ڵام و وه‌ڵامكارى و سه‌نگه‌ر گرتن له رێكخراوى ناوبراو و هه‌ر ده‌زگایه‌كى دیكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكات كه قسه له‌سه‌ر ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، به قه‌د ئه‌وه‌ى ده‌بێ حكومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان به گشتى، چ ئه‌وانه‌ى له ده‌سه‌ڵاتن و چ ئه‌وانه‌ى ئۆپۆزیسیۆنن له خه‌مى ناوبانگى هه‌رێم بن و هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و هه‌ڵانه‌ى له ماوه‌ى رابردوو روویانداوه دووباره نه‌بنه‌وه و هه‌موو رێوشوێنێك بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى به سیاسه‌ت و رێوشوێنى نوێ سه‌رنجى ئه‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیانه به لاى خۆمان كێش بكه‌نه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك پێشنیار ده‌خه‌مه روو:
یه‌كه‌م: هه‌ردوو هێزه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵات كه له ئێستادا خاوه‌نى حكومه‌تن ئه‌م راپۆرتانه به جددى بزانن و سومعه‌ى هه‌رێم به هیچ ده‌ستكه‌وتێكى دیكه‌ى ته‌سك به‌راورد نه‌كه‌ن، هه‌وڵ نه‌ده‌ن جارێكى دیكه توندوتیژى به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى خۆپیشانده‌ر به‌كار بێنن، واز له هه‌رِه‌شه‌كردن له رۆژنامه‌نووسان و هه‌وڵدان بۆ بێده‌نگ كردنیان بێنن، له‌وه بگه‌ن كه سه‌رده‌مه‌كه جیاوازه و ئیدى ناتوانرێ كارى ناشرین بشاردرێته‌وه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌شى گه‌وره‌ى راست كردنه‌وه‌ى ئه‌و روانگه‌یه‌كى دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى وه‌كو هیومان رایتس ووچ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌وان.
دووه‌م: هێزه‌كانى ئۆپۆزیسیۆن به گشتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان به تایبه‌ت ده‌ستى گه‌وره‌ى هه‌یه له زه‌قكردنى ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى هه‌ن، ئه‌وه مافى ئاسایى خۆیه‌تى وه‌كو ئۆپۆزیسیۆن كه شكست و كه‌موكورِییه‌كانى ده‌سه‌ڵات وه‌كو كارتى سیاسى بۆ خۆى به‌كار بێنێ، به‌ڵام بێ ئاگا له‌وه‌ى ئه‌و ده‌ست داگرتنه تونده‌ى گۆرِان و ئه‌و هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌ى فراوانه‌ى له عێراق و له ده‌ره‌وه له رێى كه‌سه نزیكه‌كانى خۆى ده‌ستى داوه‌تێ، كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ناشرینكردنى سومعه‌ى هه‌رێم، ده‌كرێ گۆرِان به زمانێكى نه‌رمتر و له چوارچێوه‌ى ناوخۆیى هه‌وڵى زه‌قكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان و راكێشانى سه‌رنجى خه‌ڵكى كوردستان بدات، نه‌ك تێگه‌یاندنى هه‌رچى داموده‌زگاى نێوده‌وڵه‌تى و پارله‌مانى دونیا هه‌یه له كه‌موكورِییه‌كانى كوردستان، چونكه دواجار ناشرین بوونى سومعه‌ى هه‌رێم زیان به هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێ، نه‌ك ته‌نیا به پارتى و یه‌كێتى.
سێیه‌م: بۆ كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كه و ئه‌و ئه‌جێندا و به‌رنامانه‌ى ده‌یخه‌نه به‌ر باس، پێشنیار ده‌كه‌م ئه‌مه بكرێته یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه پێویسته هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان هه‌ر یه‌كه و به گوێره‌ى سه‌نگ و قه‌باره‌ى خۆى له خه‌مى سومعه‌ى هه‌رێمى كوردستان بێت و ستراتیجیه‌تێكى نیشتیمانى بۆ ئه‌مه بخه‌نه روو، كه خۆى له‌م خاڵانه ببینێته‌وه:
1. به هیچ جۆرێك بۆ ئاسایش و پۆلیس و چه‌كدار نیه كه توندوتیژى به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان بكات و هه‌رِه‌شه و ده‌ست درێژى بۆ سه‌ر كارى رۆژنامه‌وانى و ئازادى ده‌ربرِین له هه‌موو لایه‌ك رابگیرێ.
2. هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كێشه‌ى له‌گه‌ڵ رۆژنامه و گۆڤار و نوسین هه‌بێ ده‌بێ له رێى دادگا و به شێوازى قانونى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێ نه‌ك هه‌رِه‌شه و كارى ناقانونى.
3. كارى جددى بكرێ بۆ چالاككردنى زیاترى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و داواكارى گشتى، بۆ ئه‌وه‌ى بێ لایه‌نانه قانون به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك جێ به‌جێ بكرێ و به فیعلى قانون له‌سه‌رووى هه‌موو كه‌س و هێز و لایه‌نێك بێت.
4. له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و لاوازى كارى داموده‌زگایى، هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له روانگه‌ى هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتى مێژوویى و ئه‌خلاقى به‌رامبه‌ر به‌و كیانه‌ى به خوێنى هه‌زاران شه‌هید و فرمێسكى هه‌زاران دایك هاتۆته به‌رهه‌م ره‌فتار بكه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن كێشه‌كان له نێو كوردستان و به دایه‌لۆگ و سازشكردن بۆ یه‌كترى چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كارێك نه‌كه‌ن دواجار سومعه‌ى هه‌رێم زیاتر بروشێ.
چواره‌م: میدیا به گشتى و دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ئه‌و چالاكوانانه‌ى له بوارى كارى رێكخراوه‌یى بۆ دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ى بۆ ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كارده‌كه‌ن به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخى وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، چونكه من هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه هه‌ندێ خه‌ڵك كاتێك راپۆرتێكیان به خراپى له‌سه‌ر هه‌رێم له ئاژانسێكى نێوده‌وڵه‌تى یان له رێكخراوێكى جیهانى بڵاو ده‌بێته‌وه زۆر به شانازییه‌وه باسى ده‌كه‌ن، له كاتێك ئه‌مه زیانى گه‌وره به ناوبانگى خۆى و وڵاته‌كه‌ى ده‌گه‌یه‌نێ.
دوا قسه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و راپۆرتانه ئه‌نجامن و به‌رهه‌مى كۆمه‌ڵێك كار و ره‌فتارى نابه‌رپرسیارانه‌ن كه له ماوه‌ى رابردوو له هه‌رێمه‌كه‌ى ئێمه كه‌م و زۆر روویانداوه، بڵاوكردنه‌وه‌ى له رێكخراوێكى گرنگى وه‌كو هیومه‌ن رایتس ووچ نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمى كوردستان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى جێى بایه‌خه و ژماره‌یه له تێرِوانیه جیهانییه‌كان. ئه‌وه ئێمه خۆمانین ده‌توانین وا بكه‌ین كه ئه‌و تێرِوانینه‌یان پۆزه‌تیڤ یان نه‌گه‌تیڤ بێت.
بابه‌تێكى دیكه كه ده‌رباره‌ى مه‌ترسى رووشاندنى سومعه‌ى هه‌رێم له په‌یجى خۆم له فه‌یس بووك بڵاوم كردبۆوه له‌م لینكه بخوێنه‌وه.
http://www.facebook.com/photo.php?fbid=225441287469771&set=a.100209149992986.249.100000117034346&type=1&ref=nf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

