باشوری کوردستان لە نیوان سێ ترسی گەورەدا،مارو دووپشکو،دەسڵاتێکی خەواڵو و ڕێگاوبانێکی مەرگ هاوەر!
30/06/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەوەی هەرێمی باشوور بە ڕێ دەکات جگە لە قەدەر شتێکی تر نییە کە بە ئەقڵو مەنتق پیادەی کارو فەرمانەکانی پێ بەڕێوەبەرێت، ئەوەی ووڵاتانی لە ڕووی فەرمانڕەواییو پێشکەوتنەوە کردووە بە ووڵاتێکی خاوەن داهێنان ئەو هەڵوێستە کردنە بە بایەخەی خودی بەڕیوە بەرانی ووڵاتان خۆیەتی کە توانیویانە بە ئەقڵو مەنتق لە دوای دوو کارەساتوو ڕووداو بە کەمتریش، ئەزموون بە کارببەنو نەهێڵن لە سەر هەمان ڕێگاو بان دەیان کەس ببێت بە قوربانی،یان دۆزینەوەی ڕێگاچارەی خێرا بۆ دەستە بەرکردنی باشترین سیستەم کە بتوانن گیانی هاوڵاتیانی لە مردن پێ بپارێزن،کوردستان لە نیوان سێ ترسدا کە لە هەموو ترسەکان ترس هاوەرترو مەرگبارتر بوونی خودی ئەو دەسڵاتەیە کە تاوەکو ئێستا نەی توانیوە چارەسەری ئەو قەیرانانە بکات کە کردنیان ئاسانەو تەنها پێویستیان بە بوونی ئیرادەو بە گەڕخستنی هەستی نیشتیمان پەروەری هەیە بە دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو ئەگەر چی هاوردەش بێت لە پاراستنی ئاوو هەواو نەهێشتنی ئەو هەموو خاشاکو پیساییانەی کە بووتە دیاردەیەکی ناشیرینو بەشێکی زۆر لە کوچەوکۆڵانو پەراوێزی شارەکانی بێزارو ناشرین کردووە،هەر هیچ نەبێت بە هێنانی چەندین ئامێری پێشکەوتوو کە لە سووتانی پاشماوەو پاشەڕۆکان بەهۆیانەوە کارەباش بەرهەم بهاتبایەت بەڵام چی دەسڵات دارێکی بەویژدان توانای وەرگرتنی ئەم ئامۆژگاریانەی هەیە؟! بە داخەوە لەو دەسڵاتەدا بوونی نییەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو بەشەی باشوو قەیراناویترو مەرگاویتر ژیان دەکات،دەسڵاتێک نەتوانێت چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی مارومێرو،یان دانانی ڕێنمایی پێویست لە سەر گۆماوو بەنداوو ڕووبارو ڕێگاوبانەکان دابینبکات گوناهە ناوی فەرمانڕەوای پێوە بنرێت،جێگەی داخە هەرڕۆژەو چەندین هەواڵی جەرگ بڕ بە گوێماندا گوزەر دەکات هەر لە خنکانی لاوانی بەشمەینەتو،گیان لە دەستدانی سەدان کەس بە هۆی خراپی ڕێگاکانو پێوەدانی مارودووپشکەوە بە کۆی خراپی فەرمانڕەوایی هەردوو حیزبی دەسڵات دار.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەواڵەکان ئەوەیان خستە ڕوو کە ژیانی هاو ووڵاتیانی کوردستان لە مەترسیدایە بە هۆی خنکانی دەیان کەسو،ڕووداوی یەک لە دوای یەکی هاتوچۆو زیاد بوونی ماروو دوو پشک بە هۆی هاتنی وەرزی گەرماوە،جگە لە مانەش خەواڵاوی بوونی دەسڵاتو گرنگی نەدان بە سیستەمی ئاسودەیی دانیشتوان،ئەم ڕاستیانەش ئەوە دەسلمێنن کە کوردستانی باشوور لە نێوان سێ ترسی گەورەدا ژیان دەکات،بە ئاماژە بۆناونیشاینی بابەتەکە ئەوڕاستیەمان لە لا گەڵاڵە دەبێت باشووری ئازاد بە سەخترین ساتەکانی ژیانیدا گوزەردەکات،ئەگەر بێتو لە ئایندەیەکی نێزیکدا فەرمانڕەوایانی ئەو هەرێمە بەرکەنار نەکرێنو لە جێگەیان کەسانی شیاو لە شوێنی شیاو و پەرۆش بە داخوازیو سکاڵاکانی خەڵکی بەش مەینەت لە جێگەیان دانەنرێت!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

