مەلا مستەفا و ئیدریسی کوڕی چیان بە کەریمی حیسامی ووت؟
03/09/2012, 12:00 (GMT+1)

کەریم دەڵێ به ئیدریسم وت: "کاک ئدریس : ئێمە حیزبی سیاسین پیاو کوژ نین . بەڕاستی چاوەڕوانی ئەوە نەبووم ئێوە مەسەلەی ئاوا لەگەڵ ئێمە باس بکەن. پاش چهند کاژمێرێک لە هۆدەیەک ئیدریس کەریم دەبینێتەوە و دەیباتە لای پیاوە ڕۆحییهکە بارزانی، کە قەڵەم و کاغەزێکی بەدەستەوە دەبێت و ئیدریس بەجێیان دەهێڵێت، ئاوا مەلامستەفا لەگەڵیا دەدوێت " دوای بەخێر هاتن و هەواڵ پرسینی برادەرانی (کوردستان یەکە من قەت ئیحتراف بەم سنورانە ناکەم نابێ ئیحتراف بەو لەتکردنانەی کوردستان بکرێت، پاشان لێی پرسیم قاسملۆ چی بۆ کوردستان کردوە؟ فاسملۆ چی بۆ کورد کردوە؟ ئایا توانیوێتی لەم ووڵاتە ئیشتراکیانە ملیوێنێک دۆلار بۆ شۆڕشی کورد پەیدا بکات؟ نەی توانیوە. کەوابوو هیچی نەکردووە، ئێوە کە خزمەت بەکورد دەکەن بۆ ........... ناکوژن . ئەو سەگبابە دەبێ بکوژرێ ، خائینی کوردە"
سەمەرە لەوەدایە کاتێک ماوهیهکی تری دەدەنێ لە گەلاوێژی ساڵی ١٩٧١دا دەڕواتە بۆ دیدارەکە ئیدریس خۆی لێ دەشارێتەوە، د. مەحمودیش پێی دەڵێ: تۆ لەگەڵ مامۆستا هەژار چویت مەلامستەفا و ئیدریست دیوە، چاکترە قاسملۆ بێت دیداریان بکات، چونکە پەیمانیان دابونێ کە مانگانە ٤٠٠ دیناریان پێ بدەن، بەڵام کاتێک قاسملۆ دەچێت ، ئیدریس بەقاسملۆ دەڵێت: ئێمە دەزانین کەریمی حیسامی دەستی لەگەڵ ساواکدا هەیە و ئێمە ناتوانین و توانامان نییە یارمەتیدان بدەین ئەوەتانێ پەنیر دەفرۆشین و شۆڕشی پێ بەڕێوە دەبەین. ئەمەش یەکێکی ترە لە پلانەکانی ماڵی مەلامستەفا و وویستویانە لەڕێگەی حیزبی دیمکراتەوە تیرۆری نەیارانیان بکەن، یان ئەوانەی کە ساواک و دەزگا مخابەراتێکان ئەمریان پێ کردوون ، ئاخر ئێمە گەلێکین مێژوو ناخوێنینەوە ، بۆیە لەخۆمانەوە ناو لەو پیاوانە دەنێین و نایەین دادگایی ئیسک و پروسکیان لە دادگادا بکهین، لەیەکێک لەبەر گەکانیدا کەریمی حسامی باسی عوبێدوڵا دەکات کە چۆتە چیک و ئافرەتێکی سۆزانی لەگەڵدا بووە.
مێژووی کورد مێژووی نزیکی کورد ئەمەندە ناشرین و ئاڵۆزە، ئاخر بێ مەڵامەت نییە کە ئێمه تا ئیستا نهمانتوانیوه بەئازادی بگەین ، لام سەیرە کەسانێک هەن لەخەمی ئەوەدان کە کورد لە چ تیرەو هۆزێکە و لەدوای ساغکردنەوەی ئەوە، ئێمە ناتوانین مێژووی چەند دەیەکمان ساغکەینەوە چ جای مێژووی چەند هەزاران ساڵمان .
http://www.kerimhisami.com/articel.php?id=42
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

