هەولێر وتى: (نەخێر) بۆ مەسعودى 31 ى ئاب و حزبە كلك زەردەكەى
29/07/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەگەر ئەو لافاوى بۆگەنى تەزویرە گەورەیەى كلك زەردەكان نەبووایە ئێستە دەردەكەوت كە حزبەكەى 31ى ئاب ومەسعود چەند بێزراو و دابڕاون و بەهیچ شێوەیەك خەڵكى كوردپەروەر و جوامێرى هەولێر ئەوانى ناوێت . بەڵام با هەموو لایەك دڵنیا بن كە ئەوە هەنگاوى یەكەمى راپەڕینى شارەكەى قەڵاو منارە بوو و وەك پەندە عەرەبییەكەش دەڵیت(سەرەتاى هەموو بارانێك دڵۆپێكە) و ئەوەى لە 25ى تەمموز رووى دا سەرەتاى كۆتاییهاتن و ڕامالینى دەسەلاتە فاشیست ودزو ئیرهابییەكەى مەسعود وجاشە كلك زەردەكانى 31ى ئابە لەشارى قەڵاو منارەداو پەنا بە خوا هەڵهاتنى خۆرى ئازادى ورزگارى لە هەولێرى زولمَلێكراو و سەرتاسەرى كوردستانى ستەمدیدەدا دوور نییە وئیدى ئەو سروودەى هونەرمەند ى شۆڕشگێڕ هۆزان سەرحەد لە ئایندەیەكى نزیكدا دێتە دى كە بەسەر هەولێریدا وتووە و دەڵیت:
هەولێر نامینە وەك جاران
وێ ببە گۆڕا خائینان
ب خوینا هێلین وساڵحان
گەش دبن چیچەك و سۆرگوڵان
هەولێر هەولێر
ئاگرێ سەرهلدانە
قەڵایێ بەرخودانە
هێلینا شەهیدانە
هێلینا عەگیدانە
هەولێر
وێ ببە گۆڕا خائینان
ب خوینا هێلین وساڵحان
گەش دبن چیچەك و سۆرگوڵان
هەولێر هەولێر
ئاگرێ سەرهلدانە
قەڵایێ بەرخودانە
هێلینا شەهیدانە
هێلینا عەگیدانە
هەولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

