
لەورۆژەوەى خەباتى یەكێتى لە شاخ دەستى پێكرد یەكێتى گروپێكى چەتەو رێگر مامەڵەى لە گەڵ خەڵكى كوردستان و پرسى سیاسیى و هێزەكانى ناو خۆى كوردستان دەكرد یەكێتى ئەو دەمە واتەبیرتەسكى خودى تالە بانى, بیرمە چەند جار لە رادیۆ شرەكەیان هاواریان ئەكردوو ئەیان نەراند دەفى سەركەوتنیان لێئەیا تەنانەت خەڵكى سڤیلوو خەڵكى لاشەریان تیرۆرئەكرد لە راگەیاندنەكانیان بەخڵكى دژى نەتەوە وەسف ئەكرد چەندین خەڵكیان تیرۆركردوە لە ساڵى 1986 لە سەرئەوەى هاریكارى یەكێتیان نەكردبوو خێزانێكى كوردیان لە شارى سلێمانى قەتلوعام كرد هەڵسوكەوتى ى یەكێتى هەڵسوكەوتێكى تیرۆرستانەیە نەك شۆرش گێرانە , ئێستاش دواى ئەوەى بونى یەكێتى نەماوە لە ساحەى سیاسى و دەنگدانى خەڵكى لە هەڵبژاردنەكەى رابردوو دەركەوتنى گۆران وەك بزوتنەوەیەكى جەماوهرى یەكێتى بە چۆك دادا ئەوتا سەرۆك كۆمار پێشوازى لە تیپى فدبۆڵو تیپى هونەرى ئەكات لە ژێرناوى ئەوەى كە گەراونەتەوە ناو باوەشى یەكێتى لایەنگرانى خۆیان لە بادینان كۆ ئەكەنەوە ئەڵێن ئەمانە گۆرانن باشە ئەم لەشكرە لە خەڵك لە گۆران گەرانەوەى بۆ لاى جەنابتان لاتان , لە كۆبونەوەى مەلا بەختیار لە گەڵ كۆمیتە یەكى یەكێتى ئاماژەى بەوەكردبوو كە یەكێتى لەو بروایەدایە كە گۆران چوار كوسى بەدەست بێنێ حزبێك ئەوندە خەزوتوبێ نەزانێ پێگەى خۆى چى لێهاتوە , یەكێتى ئێستا رۆژانە بەرەو هەڵوەشانەوەو ئینشیقاقى زیاتر ئەروات ئەوەتا ئەیانەوێ لە جەنگى راگەیاندنى و چەواشەكارى ئێزگەو تە لەفزیۆنەكانیان وادەرى خەن كە ئەمان سەركەوتون وەك ئەو پەندە كوردیە وایا كە ئەلێ دەسى نا ئەگەیشە سێوەكە ئەوت ترشە , ئەمانیش وایان لێ بەسەر هاتوە , مام جەلال ئەوتا كۆسرەتى فرێدایە ناو ساحەكە بۆ شەركردنى خودى كاك نەوشیروان ئەوان ئێستا لە پایەى برادەرەكانیان ئەیەن ئەوان وەك گروپى مافیاو فاشیزمى هەڵسوكەوت ئەكەن . .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست