کاتێ سه‌رۆکی وڵاتی چیلی ئه‌بینم به‌زه‌ییم به خۆماندا دێته‌وه!
14/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێمه ناشکوری نه‌بێت له‌جێی یه‌ك سه‌رۆك به‌ناو دوانیشمان هه‌یه! به‌ڵام ئه‌وان له‌جێی ئه‌وه‌ی هاوخه‌ممان بن، بونه‌ته مایه‌ی خهمومهراقی شه‌و و ڕۆژمان! یه‌کێکیان هه‌ر خه‌ریکی پیلان دانانه که چۆن باشترین که‌سمان بفڕێنێت و ساتاری بکات بێ ئه‌وه‌ی ئهمچاو بهوچاو بزانێت!
که چۆن بتوانێت ده‌نگی هه‌مومان کپ بکات و نوزه‌مان لێببڕێت! ئه‌وی تریش له پێناوی کورسیه‌که‌ی خۆیدا ئاگای له هیچ نه‌ماوه!
شتێکی تریش سه‌رنجی ڕاکێشام که چۆن سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته له‌ناو خه‌ڵکه‌که‌دا به ئازادی وه‌ستا بوو! به‌ڵام سه‌رۆکه‌کانی ئێمه ڕوو له هه‌ر جێگه‌یه‌ك ئه‌که‌ن ئه‌بێت له نێوان سه‌دان سه‌ردا بیان بینیت! سه‌دان سه‌ر له حمایهو دهستو پێوه‌ند و وه‌زیر و گزیر!
شتێکی تریش، ئه‌ڵێن سه‌رۆکی چیلی ده‌عوه‌تنامه‌یه‌کی ئه‌وروپای دواخستوهو ووتویه‌تی تا هه‌موو کرێکاره‌کان ده‌رنه‌هێنن کار‌و سه‌فه‌ر دوائهخهم! به‌ڵام تاڵه‌بانی له‌مه‌ڕ خۆمان، ئه‌گه‌ر سه‌ری هه‌مومان ببێت به ژێر له‌شمانه‌وه سه‌فه‌رێکی خۆی دواناخات!! به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئێران یان تورکیا ده‌عوه‌تی بکه‌ن!! نه‌ك به گۆچان به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌ژنۆش بێت خۆی ئه‌گه‌یه‌نێت! ئه‌ڵای ئه‌کرد ئێمه هه‌مومان له‌ناو گڕی ئاگردا ئه‌بوین!
ئه‌وانه سه‌رۆك نین ئێمه هه‌مانه، به‌ڵکو به‌ڵایه‌کن که خوا بۆمانی ناردون تاکو پاروی ده‌میشمان لوشبدهن بۆیه دوعا بکه‌ن تا زووه خوا له‌و به‌ڵایانه ڕزگارمان بکات! هیمه‌تیش بکه‌ن با به هه‌مومان کۆتایی به‌و دوو دیکتاتۆره بهێنین، هه‌ریه‌که‌و به ڕێگه و به پێی توانای خۆی، وه‌کو کوردستانپۆست ئه‌ڵێت بۆ نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری هه‌موو شێوه خه‌باتێك ڕه‌وایه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

