مەڵبەندى چۆمانى یەكێتى وهۆكارەكانى شكست بەرامبەر گۆڕان
17/08/2009, 12:00 (GMT+1)

بەشێك لەو ناڕاستیانەى مەڵبەند لە گەڵ سەروى خۆى كردوە:
1-لە كۆبونەوەكەى دوكان لە گەڵ مام جەلال هاوكارى بۆ 75 كادر وەرگیرا لە ئەندام كۆمیتە بە سەرەوە كەچى لەو مەڵبەندە تەنها 58 كادر هەیە بە پێ ى سەرچاوەیەكى فەرمى ئامار پارەى 13 كادر خوراوە .
2- پارەیەكى زۆر بۆ یادى بالێسان وەگیرا لیژنەیەكیشى بۆ تەشكیل كرا كە كوڕێكى پاكیشى تیا بوو بە ناوى خدر چۆمانى بڕیار بوو چارەنووسى ئەو پارەیە دیار بكەن كە ماوەتەوە بەڵام ئەو جۆگەلەیەش گەیشتەوە ڕوبارى دزیەكانى دى.
3-لە سەفەرەكەى ل .مەڵبەند لە گەڵ كادران 3000 دۆلار وەرگیراو هەر بە زویى دیار نەما.
4دەیان پێشمەرگەو پۆلیس و كارمەندى بن دیوار هەن هەر یەكەو لە بن باڵى بەزەیى یەكێ كە برا بەشن,لەگەڵ چەندین كادرو كوڕو كچى لێپرسراوو كارگێڕان كە دوو موچەو زیاتر وەر دەگرن و لە بەر مەحسوبیەتیش كەس ناڵێ لە پشت چاوتان دوو برۆى ڕەش هەیە!.
5-نەسریەى بەشەكان هەیە لە هەر بەشێكیش چەند كادر بەش و ئەندام بەشێك هەن بەڵام هیچ یەكێ لەو كادرانە فلسێك هاوكارى ناكرێن ل. بەشەكان بێ شەرمانە هەموى دەخەنە تەنكەى باخەڵیان.
6-پارەیەكى خەیاڵى بۆ هەڵبژاردن هات هەندێك دەڵێن 100 دەفتەرە بەڵام ڕەنگە سەد كۆبونەوە لەسەر ئەم پارەیە كراوە كەس نازانێ چى بەسەر هاتوە!ل. مەڵبەند پێ ى گوتم من ئاگادارى یەك دۆلار,قڕش,فلس, تمەنێك نیم !!!
پاش هەڵیژاردن:
1-سەرانى مەڵبەند بەرپرسن لە هەموو شكستەكان كەچى كادرانى كۆمیتەتەكان بانگ دەكەن بۆ لێپیچینەوە ئەوەش ناڕەزایەتیەكى زۆرى لە ناو كادران دروست كردوە , جێگر كۆمیتەیەك پێ ى گوتم ستافى كۆمیتەكەیان گەیشتونەتە لێوارى تەقینەوە. رەسەر
2-لە هەڵبژاردن بە تاكڕەوى ئیش كراو بەشى زۆرى كادران پشت گوێ خران.
3-ناشەفافیەتێكى یەكجار زۆر هەبوو لە بوارى مالیدا كە واى كرد ئێستاش گومانێكى زۆر باڵى بە سەر جەوى دواى شكست دا هێناوە.
4-حیكمەت ئاغا بەردەوامە لە هەوڵەكانى بۆ جێ پێ لێژكردنى ل.مەڵبەندو جێگرتنەوەى ئەو پۆستە كە خەونێكى لەمێژینەیەتى بۆ ئەمەش سود لە تواناو مەكانەتى بەشێك لە كادران وەردەگرێت لەگەڵ ئەو پەیوەندیە فراوانەى لە سەرەوە هەیەتى بەڵام چونكە پیاوێكى لە ڕادە بەدەر بەرژەوەند پەرەستە هیچ پایەیەكى سیاسى و كۆمەڵایەتى نیە و دەموچاوێكى ناشیرینە لە ناو كادرانى مەڵبەندو كۆمیتەكان هەر جارەى لەسەر پەتێك یارى دەكاولە جۆرەها ئاواز دەخوێنى بەوەش پەیڕەوى چەپكە گوڵەكە دەكا هەر جارەى یەكێ بۆن دەكا بەڵام دوایى دەیانژاكێنێ!!
بەخۆدا چونەوە:----
گۆڕینى دەم و چاو چارەسەرێكى بنەڕەتى نیە بۆ كێشەكانى یەكێتى بەڵكو بە دامەزراوەیى كردنى دەزگاكان وپرەنسیپى پاداشت و سزاو شەڕى گەندەڵى و لە ڕەگەوە هەڵكێشانى خۆ پەسەندى چارەسەرى ڕیشەیین.....ئەم نوسینە درێژەى دەبێ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

