رۆژێكیش دا دێت كەسێكى تردورست دەبێت بێمەوقیفى ئێوە بۆنەوەكانى ئاشكرا دەكات
05/09/2010, 12:00 (GMT+1)

بەداخەوە نەك ئەوەندە بەلكو هەزاران ئەوەندە نووسینە ناتوانیًت تەنها بەشێك لەم رووداوانەى شارى هەولێر بگێرێتەوە كەبەسەر گەرەكێكى شارداهات بەتایبەتى گەرەكە هەژار نشینەكان وەك گەرەكى بەهار, ماجیداوە, كوردستان كوران, سایلۆ ,چەندین گەرەكى تر كەئەوانە كەتبوونەتە خەتى ئەمامى لەراستى هیزە هیرشبەرەكانى سەدام , منیش یەكێك بووم لەدانیشتوانى یەكێك لەم گەرەكانە , كەگومانم نەبوو پارتى پەیوەندى نەپچرابوو لەگەل سەدام حسیندا بەردەوام نێچیروان بارزانى سەردانى شوێنانیان دەكرد بۆ بینینى سەرانى بەعس بەلام ئەوەى كەبیرم لێنەدەكردەوە پارتى بەو بێشەرمیە سوارى دەبابەكانى هێزى دوژمن بێت بێت حكومەتەكەى خۆى وەپەرلەمانەكەى خۆى ئەوشارەى كە سومبلى كوردستانە تۆپباران بكات سەدان كەسى بێتاوانى شارى هەولێر شەهید بكات , كەسێك نیە هەستى مرۆڤایەتى بجولێت لە پەرلەمان كەلە چاوپیكەوتنەكاندا هەریەكەیان خۆیان بەنوینەرى هەزاران خەلك دەزانن ئەوانیش لەترسى موچەكانیان فزە ناكە ئەگەر هەریەكەو بیر لەبەرژەوەندیەكانى خۆى بكاتەوە لەم وولاتە دەبێت پاشەرۆژمان چى بەسەر بێت؟
لەبیریشتان نەچێت مێژوو رەحم بەهیچ كەسێك ناكات ئەوەنیە پاش دەیان ساڵ قانیعى فەرد هاتەمەیدان خیانەتەكانى بارزانى ئاشكرا كرد رۆژێكیش دا دێت كەسێكى تردورست دەبێت بێمەوقیفى ئێوە بۆنەوەكانى ئاشكرا دەكات ئەوكات گەل تف لەو هەلویستانەتان دەكات . .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

