تۆ شایه‌نی ئه‌وه نیت سه‌رۆكی ئێمه بیت
19/12/2009, 12:00 (GMT+1)

وه‌ڵا تۆ ڕاستت وتووه سه‌باره‌ت به دروست بونی ده‌وڵه‌تی كورد چونكه ئێمه تا خاوه‌نی كه‌سێكی وه‌ك تۆ بین حاڵمان له‌وه خۆشتر نابێت هه‌روه‌ك چۆن پیاوه په‌مه‌ییه‌كه له تهلهفزیۆنهكهتانهوه ده‌یوت دوو كورسی هیچ نیه مه‌گه‌ر نه‌یده‌زانی دوو كورسی ده‌نگی 200 هه‌زار ده‌نگده‌ری پێویسته.
سه‌ددام و داروده‌سته‌كه‌ی 182 هه‌زار كوردیان ئه‌نفال كرد كه‌چی تۆ به ته‌نها به نوكه قه‌ڵه‌مێك زیاتر له 4 ملیۆن ده‌نگی كوردت ئه‌نفال كرد ئه‌گه‌ر حوكمی ئیعدام بچوكترین سزا بوبێت بۆ سه‌ددام , من به‌گومانم له‌وه‌ی تۆ خوێنده‌واریت هه‌بێت پێم بڵێ چۆن یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانت ئیمزا كرد به‌یانی زوو بوو خه‌واڵو بویت یان كاغه‌زی سپیت ئیمزا كرد یان ئه‌وه‌تا وه‌عدی ژێر به ژێریان پێدابویت كه ئه‌گه‌ر ئه‌م فێڵه له كورد بكه‌یت بۆ دووباره ئهتكهینهوه سه‌رۆك كۆمارێكی كارتۆنی من وام بیستووه خه‌ڵك كهپیر بوو ده‌چێت له‌ماڵی خۆیدا داده‌نیشێت و به‌رهه‌می گه‌نجێتی خۆی ده‌خوات كه‌چی لای تۆ هێشتا باو باوی ئه‌و قسه‌یه‌یه كه ده‌ڵێت گۆم هه‌تا قوڵتره مه‌له‌كردن تێیدا خۆشتره ئاخر مهلهكرد و سیاسه‌تی تۆ كوجا مه‌رحه‌با.
ده بڕۆ وازمان لێبێنه‌و كورسیه‌كه‌ت چۆڵبكه تۆ به گه‌نجێتی هیچت نه‌كرد بۆ كورد كه فلسێكی قه‌ڵب بێنێت به‌رهه‌می پیریتمان ههرناوێت هه‌تا گه‌نج بویت هه‌ر ڕۆژه له وڵاتێك بویت بۆ سه‌فره‌و سیاحه‌ت كه ده‌گه‌ڕایته‌وه ده‌تكرد به‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی كوردستانیدا ئێستاش كه پیریت خه‌ریكی به‌خشینی ماف و ده‌نگ و كورسی زیاتر له 4 ملیۆن كوردیت ده‌بڕۆ بیكه به‌خاتری خودا وازمان لێبێنه و یه‌خه‌مان به‌رده به چ حه‌قێك ده‌ڵێی من كوردم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

