ستران عه‌بدوڵا ئه‌م پیاوهتیهش بکه
12/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئاخر کۆسرهتێك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌هۆی سیله‌ی پاره‌وه خۆی له‌یه‌کێتی نزیك کردۆته‌وه، ئه‌ی چۆن ئێستا واز له‌و ڕه‌فتاره‌ی دێنێ، بۆیه ئێوه‌ی وه‌ك ته‌له‌فونی سه‌رجاده‌کان لێکردوه، تا پاره‌تان تێنهکرێ وورتهتان لێوه نایه. هه‌ر که بینی وه‌ك عه‌دادی گاز سفر بونه‌وه، به‌خێرایی پاره‌تان تێفڕێ ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌کان له‌سه‌ر سفر نه‌مێننه‌وه.
دیاره ئه‌م جاره غیره‌تی نه‌کردوه داوات لێ‌بکا تا عه‌ریزه‌یه‌کی بۆ بنوسی دژی مه‌لا کوێره‌ی پارتی ،ده‌رهه‌ق به‌وه‌ی که ووتی کۆسره‌ت ناکه‌ینه‌وه به جێگری سه‌رۆکی ته‌زوویر. ئاخر گه‌ر کۆسره‌ت خۆی مرۆڤێکی کورد په‌روه‌رو دڵسۆز بوایه ، بۆ جارێکیش نوزه‌یه‌کی ڕه‌خنه ئامێزی له‌سه‌رۆکی ته‌زوویر ئه‌گرت، خێره ئه‌وه‌نده ساڵه هیچ شوێنێکی فه‌رمی نیه‌و بینایه‌کیان نهیاوهتی وه‌ك جێگری سه‌رۆکی ته‌زوویر، که‌چی نه‌مان بینی ونه‌مان بیست ته‌نها کیشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ مه‌سعودا هه‌بێت.
ئاخر جێگری مه‌سعود ئه‌بێ ئه‌وپه‌ڕی ئابڕوویی وشورهیی نه‌بێ زیاتر چی ئه‌بێ؟ بڕوا بکه مه‌گه‌ر هه‌ر پیاوی سوکی وه‌ك کۆسره‌ت به‌و پله‌و شوێنه قایل ببێ، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی یه‌ك تۆز خاوه‌نی مۆڕاڵ و خاوه‌ن هزری کورده‌واری بێ، ئه‌گه‌ر داواشی لێ بکه‌ن بۆ پۆستی جێگری مه‌سعود ئه‌بوو چوار به‌ردی به‌دوادا هه‌ڵبدایه.
دیاره سترانی کۆنه به‌عسی ترسنۆك ئه‌ویش وه‌ك ئاغاکانی فریشکیان که‌وتوه‌و له‌ئاست پارتی ومه‌سعود ناتوانن نقه هه‌ڵبڕن، ده‌ی ئه‌گه‌ر وانیه ئه‌ی بۆ وه‌ڵامێکی مه‌لا کوێره ناده‌نه‌وه ، ئه‌و مه‌لایه‌ی که گه‌لێ سه‌رسامه به‌که‌سایه‌تی خومه‌ینی وئاخوندهکانی ڕژێمی به‌ناو ئیسلامی ئێران.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

