خاڵ و خوشکه‌زا (د.خدر مه‌عسوم خدر) و (د. دلاوه‌ر عه‌لائوددین) به جووته هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کوردستانپۆست!
14/08/2010, 12:00 (GMT+1)


پڕۆفیسۆر وه‌زیر دکتۆر دلاوه‌ر، نوری عوسمان، پشتیوان سادق!
قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شتی زانستی و پاشگه‌ز بوونه‌وه و ڕێگه‌پێدانی جارێکی تر،ده‌یان بڕیار و ده‌یان پاشگه‌ز بوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه وه‌ک گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ زانکۆی سلێمانی و دوای ڕاگرتنی ئه‌و بڕیاره، گۆڕینی ڕاگره‌کان که ده‌بوایه له یه‌کی ته‌مموزدا له ڕاگری لا ببرانایه و وه‌ستاندنی ئه‌م بڕیاره‌ش تا 31ی تهمموز، له هه‌مووشی خراپتر جێبهجێنهکردی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن زانکۆی سه‌لاحه‌ددینی هه‌ولێر و زانکۆی پزیشکی هه‌ولێره‌وه (1)، ئه‌مه وه‌زاره‌ته یان کارگه‌ی پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه......خۆ سه‌د باره کردنه‌وه‌ی ڕێنماییه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی ده‌رباره‌ی خوێندنی دکتۆرا و ماسته‌ر و تواناسازی له میدیای کوردی‌دا پانتاییه‌کی فراوانیان داگیر کردوه، ئینجا ڕێنماییه‌کانی دبلۆم و ....باشه کێ بیستویه‌تی له هه‌موو جیهانی پێشکه‌وتوو و دواکه‌وتودا سه‌رۆک زانکۆیه‌ک 18 ساڵ له پۆسته‌که‌یدا بمێنێته‌وه، ئه‌وه له گه‌نده‌ڵستانه‌که‌ی بارزانیدایه و ڕێک له زانکۆکه‌ی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌دایه که عیسمهتێک له قۆنته‌راتچێتی کۆشکه‌کانی سه‌دامه‌وه ده‌بێته دکتۆر و قنج له‌سه‌ر کورسی پاشایه‌تی زانکۆی دهۆکدا ده‌مێنێته‌وه، نازانم بۆ ئه‌مه‌یان کاک دلاوه‌ر چ دبێژی، یان د.عه‌لی سهعیدێک که به پیری بوه‌ته یه‌کێتی، ئه‌وه‌ی خه‌می بۆ نه‌خوات زانکۆی سلێمانیه، ئه‌و زانکۆیه‌ی به ده‌ردێک بردوه سیمای زانکۆی پێوه نه‌ماوه، یان ئه‌حمه دزه‌یی که له خه‌ویشدا نهیدهدهی ببێته سه‌رۆک زانکۆ ، نازانم که‌ی سه‌رد دێته سه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵانه که بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م زانست و زانکۆکان‌دا.
ئێستا نیوه‌ی بینای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له لایه‌ن وه‌زیر و ده‌ورو به‌ره‌که‌یه‌وه داگیرکراوه، زیاتر له 10-15 که‌س له‌و بینایه‌ی که وه‌زیری تێدایه ئیشیان وه‌ک سکرتێره و سکرتێریش نین، هه‌ندێکیان ته‌نها ئێشیان وه‌ڵامدانه‌وه و ڕیکردنی ئی مه‌یڵه بۆ وه‌زیر که ده‌رکه‌وتوه زۆربه‌یان ناخوێنێته‌وه تا ئه‌و چرکه‌ساتانه‌ی دوایی که ئه‌و که‌سه ده‌بینێت که بۆی نوسیوه، زۆرینه‌ی ستافی ئه‌م به‌ره‌یه‌ی که وه‌زیر له ده‌وری خۆی خڕی کردنه‌ته‌وه ده‌بێت ویلادهی کۆیه بن گه‌ر ده‌ستنه‌که‌وت هه‌ولێر خراپ نیه، هه‌ر که ده‌ستبه‌کار بوو دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمانی کۆنه وه‌زیر فریای که‌وت و ستافێکی له‌وه‌ی خۆی بۆ ڕه‌وانه کرد وه‌ک سکرتێر و قه‌ڵه‌م سڕی ، ئه‌م پڕۆفیسۆره خۆی ئه‌کادیمیه و که‌چی له خۆی گۆڕدراوه و بۆته پاشا، بێزی نایه‌ت مامۆستاکانی زانکۆ له دیوه‌خانه‌که‌یدا پێشوازی بکات و ده‌بێت پێش 2-3 هه‌فته لێی بپاڕێنه‌وه و Request letter ی بۆ بنووسن و ڕه‌وانه‌ی ساراخانی سکرتێره‌ی بکه‌ن و ئه‌ویش که‌ی ئاره‌زووی کرد وه‌ڵام ده‌داته‌وه ، عه‌سرانی پێنج شهممهشیان داناوه بۆ ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه، ئه‌وانه‌ی که ده‌چنه حزوری وه‌زیر به‌سه‌رهاتی سه‌یر ده‌گێڕنه‌وه، داواکار ده‌برێته ژوورێکه‌وه که ده‌رگای دیوه‌خانه‌که‌ی وه‌زیری لێوه دیاره، داواکار یان تاوانبار له‌سه‌ر کورسیه‌ک داده‌نیشێت که مێزێکی بچوکی له به‌رده‌مدایه و کورسیه‌ک به‌رامبه‌ری دانراوه که جه‌نابی وه‌زیر له‌سه‌ری داده‌نیشت و له‌مسه‌ریشه‌وه کورسیه‌ک بۆ د.بێریڤان خێڵانی دانراوه که ده‌سته ڕاست و ده‌مڕاستی ئه‌م پڕۆفیسۆرهیه، ئه‌م بێریڤانه که‌م که‌س هه‌یه بزانێت پێش ڕاپه‌ڕین له کوێی کوردایه‌تیدا بوو که له به‌غدا کاری ده‌کرد! ئه‌م ژووره ڕێک له گرتوخانه ده‌چێت که به‌ندیه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت ،به په‌له په‌ل و خیرایی به کۆمه‌ڵێک گفتی ناڕاسته‌وه داواکار یان تاوانبار ڕه‌وانه ده‌که‌نه‌وه و پێی ده‌ڵێن خۆمان په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین وه‌ک ده‌ڵێن بالمشمش، هه‌ر له کاتی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا که‌سێک به کاغه‌زێکه‌وه دێته نزیک وهزیروه وه‌ک هێمایه‌ک بۆ ته‌واو بوونی چاوپێکه‌وتنه‌که و وه‌زیریش به خێرایی ده‌چێته‌وه لای میوان و دۆست و ئه‌حبابه‌کانی له دیوه‌خانی پاشادا، زۆربه‌ی هاوڕێ و دۆسته‌کانی که له به‌ریتانیاوه ده‌هێنێته‌وه کوردستان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له شیراتۆنه حه‌یاته‌که ده‌بنه میوانی هه‌رێم ، یان هه‌ندێکیانی وه‌ک ڕاوێژکاری وه‌زیر دامه‌زراندوه که فڕیان به‌سه‌ر کوردایه‌تیه‌وه نه‌بووه و نیه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕی و براده‌ری وه‌زیر بوون له به‌ریتانیا، توو ویژدانتان ئه‌مه وه‌زیرێکی ئه‌کادیمیه یان سه‌رۆک هۆزه و دیوه‌خانی هه‌یه. ئێستاش هه‌مووانی به بابه‌تێکه‌وه سه‌رقاڵ کردوه و ده‌یه‌ها لیژنه‌ی بۆ دروستکردوه که دڵنیایی جۆریه Quality assurance، من له‌م وتاره‌دا نامه‌وێت درێژه به‌م بابه‌ته بده‌م ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ده‌شێت ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م بابه‌ته ی بدرێته ده‌ست پێش هاتنه‌وه‌ی بۆ کوردستان له له‌نده‌ندا ………بوو بێت و زیاتر خه‌ریکی بژێوی ژیان بوو بێت وه‌ک له‌وه‌ی سه‌رقاڵی زانکۆ و تۆژینه‌وه بێت، ئایا ئه‌و که‌سه شایانی ئه‌وه‌یه کارێکی وا گرنگی بدرێتێ له وه‌زاره‌ته‌که‌ی به‌ڕێزتاندا، وه‌ک داوای cv له خه‌ڵكی دی ده‌که‌ن هیوادارم چاوێک به سی ڤی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وهزارهکهتدا بخشێنیته‌وه گه‌ر ده‌رفه‌تت هه‌بوو و مایته‌وه وه‌ک وه‌زیر، چونکه ئێستا ده‌نگۆی لابردنتان له‌سه‌ر کار یان ناچارکردنتان به دهستکێشانهو له ئارادایه وه‌ک هه‌ندێک سه‌رچاوه ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن(1،2).ئه‌م وه‌زیره که له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو ئه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی ده‌ووت ڕه‌خنه‌ی توند و زبر بوو، له کوردستانپۆستیشدا وتاره‌کانیمان دیوه، که‌چی له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی مایسدا، ئه‌م وه‌زیره به‌ڕێزه له کۆلیجی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی له به‌کره‌جۆ که‌وته هێرشکردنه سه‌ر کوردستانپۆست و په‌لاماردانی، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا مامۆستایه‌ک به پێوه ڕاوه‌ستابوو مۆبایلێکی به ده‌سته‌وه بوو، وه‌زیر هاواری لێکرد ئه‌و مۆبایله لابه ئه‌ته‌وێت ده‌نگم تۆمار بکه‌یت و بینێریت بۆ کوردستانپۆست! له هه‌مووشی ناشیرینتر ڕاگری کۆلیجی کشتوکاڵ د.مه‌ی جاف بوو که به خه‌ویش نه‌ده‌بووه ڕاگر گه‌ر خزم خزمێنه نه‌بووایه، نه‌ڕاندی به‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه‌دا، خۆ د.عه‌لی سه‌عید که سه‌رۆکی زانکۆیه له‌م مه‌سه‌لانه‌دا که‌ڕ و لاڵه، پیاوێک به شه‌ست ساڵی بیکه‌نه حیزبی له‌به‌ر کورسی ئه‌بێ چۆن که‌سایه‌تیه‌ک بێت ، کاکی وه‌زیر بۆ له د.عه‌لی سه‌عید ناپرسی بۆچی مانگانە 18 ملیۆن دینار ده‌دات به کرێی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی زانکۆ به پاس له کاتێکدا زانکۆ 45 پاس ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی ڕیز کردوه و دیمه‌نی ناو زانکۆیان کردوه به گه‌راج(3).

ئه‌م زاته کێیه وا پڕۆفیسۆر و د.عه‌لی سه‌عید له تهحیهدا به‌رزه پێ بۆی وه‌ستاون؟
(1) http://destur.net/hewal/kurdistan/905-dlawar-aladin-xwendni-balla.html
(2) http://www.knewsdaily.org/direje.aspx?Cor=Hewal&Jimare=2002
(3) http://destur.net/hewal.html?start=10
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

