وه‌ک کوردستانپۆست،(ویكیلیكس)یش بارزانی و تاڵه‌بانی له هه‌موو به‌هایه‌ک ڕووتکرده‌وه!
07/12/2010, 12:00 (GMT+1)

مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێ ئێمه ساڵی 74 خۆمان له‌سه‌ر که‌رکوک فه‌وتان، ئیستاش ئاماده‌ین خۆمان بۆ که‌رکوک بفه‌وتێنین.
ئه‌مه کۆمێدیایه، تاڵه‌بانی به که‌رکوکییه‌کان ده‌ڵێ خائین ، به‌ڵام خۆی ئه‌م هه‌موو سوکایه‌تی یه به‌گه‌لی کورد ده‌کات ئه‌م هه‌موو خۆفرۆشی و ترسنۆکییه ئه‌نجام ده‌دات خائین نییه ، به‌ڵکو سه‌رکرده‌یه و ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یدا ئاسمانی سلێمانی به‌ته‌قه‌ی خۆشی بۆ بکرێته ده‌نوکی که‌و. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی و تێڕامانه.
گه‌لی ئێمه‌یه له باشور ئیتر چاوه‌ڕوانی چی ده‌که‌ن؟
خۆ ئه‌وه کوردستانپۆست نییه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بڵاو کردۆته‌وه، ئه‌وه ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس و ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌که له ووڵاتی ئینگلستان گیرا، چونکه به‌ڵگه‌کانی که بڵاوی کردۆته‌وه هه‌مووی به‌ڵگه‌ی راستین و دنیای دووڕوویی و درۆی هه‌موو بێ پێچ و په‌نا خستۆته ڕوو، که سه‌رانی کوردیشی گرتۆته‌وه و له‌ناو به‌ڵگه‌کاندا وه‌ک قارچکی به‌هاره سه‌ریان هه‌ڵداوه، ئاخر که‌سێکی وه‌ک که‌ریم سنجاری چ حه‌دێکی هه‌یه بێ پرسی مه‌سعود له‌گه‌ڵ تورکاندا دا‌نیشێت و بۆ هیشتنه‌وه و پاراستنی پیستی بنه‌ماڵه‌یه‌کی
خائین شارێکی کوردستان هه‌راج بکات، یان تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندییه‌کی ترسناک له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا ببه‌ستێ له‌سه‌ر گه‌لی کورد له ڕۆژ هه‌ڵات و ده‌ست له بینه قاقای که‌رکوک و موسڵ بنێن و به‌ئاره‌زووی خۆیان هه‌راجی بکه‌ن.
گه‌لی کورد گه‌لێکی جوامێر بوو، هه‌ر ئه‌وه‌شه تاکو ئیستا وه‌ک نه‌ته‌وه ماوه‌ته‌وه و له‌ناو نه‌چووه، که‌چی له‌ماوه‌ی ئه‌م 19 ساڵه‌دا به‌هۆی ئه‌م سه‌رکرده خائین و ترسنۆکانه‌وه، خه‌ریکه نیشتمانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، چاره‌نووسی باشوری کوردستان وه‌ک چاره‌نوسی 60ساڵ له‌مه‌و پێشی فه‌ڵه‌ستین چاوه‌ڕێ ی ده‌کات.
ئاخر کور ستان که‌رکوک و موسڵ و ناوچه داگیر کراوه‌کانی لێ داماڵی چی
ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌وه سه‌رانی به زۆر سه‌پێنراوه ئه‌و کاره ده‌که‌ن و گه‌لی کوردیش هیچ ناڵێت و هیچ ناکات.
ته‌ماشا بکه‌ن بزانین مێدیای ڕووزه‌ردی ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌م هه‌راج کراوه‌کان درۆی چیمان بۆ ده‌هۆنه‌وه و چۆن هه‌راجی که‌رکوک و نیشتمانمان به‌کوردایه‌تی و نه‌مری بارزانی پێده‌فرۆشنه‌وه. فه‌رهاد پیرباڵ ووتی بارزانی ئاڵای له‌سه‌ر ته‌وقی سه‌رم دانا ، ئه‌دی ئێستا د. فه‌رهاد بارزانی سه‌رۆکت که‌رکوکی له کوێی فه‌رهاد پیرپاڵدا داناوه ؟ ئه‌مه ئه‌و رۆژه‌یه به‌ر له‌مردنیان ده‌بێ له دادگای گه‌ل دابنرێن و له‌م هه‌راجی نیشتمانه بێینه ده‌نگ .
هه‌راج کردنی که‌رکوک و موسڵ وه‌ک هێنانی سوپای داگیر که‌ران نییه ، ئه‌مه
یاری کردنه به پاشه‌ڕۆژ و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک! ئه‌مه گه‌وره‌ترین خیانه‌ته که له‌مێژووی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کدا بوونی نییه و نه‌بووه.
ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د
سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

