بۆ بەرێز كاك جەلالى سام ئاغا سەڕۆكی دەزگای چاودێری
21/07/2009, 12:00 (GMT+1)

سەردەمانێ كاك نوشیروان دەیوت ناوى سلێمانى دەكەمە حاجى سلێمان (برای حاكم قاتر), چونكە هەموو زەوى سلێمانى لە ڕێگاى ئەووەوە دە فرۆشرا. زۆربەى خەڵكى ئەم شارە بەبۆنەى ئەم قاترەوە بوونەتە دژى یەكیتى. هەمووى ئۆبڵى لە سەر تۆیە چونكە ئەو دزیانەت نەخستە بەردەم ڕۆژنامە. من لەتۆ دەپرسم چۆن دز سەروەت و سامانى خەڵكی دەپارێزێ؟ حاكم قاتر تەنها خانووكەى فرۆشتووە بە بری 1800000 دۆلار بێجگە لەو هەموو شتانەى كە بەناوى نیە. ئەو لە گەڵ چەند بازرگانێكداشەریكە.بۆ نمونە لەگەڵ یەكێكی وەك شێخ تۆفیق شەریكە لە بیناكەى لاى تربیە. وە چەندینى سەروتە سامانی تری هەیە. توخوا مام جەلال ئەمە سوكایەتى نیە بە شارى سلێمانى؟ كە دزێك دائەنێیت بۆ پاراستنی سەروەت و سامانى خە ڵك . لەكام شوێنی ئەم دونیایەدا بووە كە كابرایەك خۆى حاكم بێت وە لە هەمان كات دا دزى لە مللەتەكەى بكات.
كاك جەلالی سام ئاغا چاوەرێ هەستێ تۆ دەكەین.خوێنەرانی بەرێز حەزدەكم ئەو ڕاستییە بزانن كە لەوانەیە حاكم قادر بڵێ دەستى گۆران لە پشت ئەم نوسینانە وە توهمەتانەوەیە, بەڵام بە گۆڕى هەموو شەهیدان من لەو بۆ یەكیتى دڵسۆزترم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

