قوباد تاڵبانی نوێنەرە یان نەوت فرۆشە ؟؟؟؟
14/07/2009, 12:00 (GMT+1)

لەسەر ئاستی لۆبی و رەوەندی كوردی لە ئەمریكا ،ھەموو دەستكەوتەكانی نەزان (قوباد) ئەوەیە دامەزراندی كۆمیتەی پشتیوانی لە كورد لە كۆنگرسی ئەمریكی، كە پێك ھاتوون لە چەند ئەندامێكی خەوتوو كە ھەندێ جار 12 ئەندامن، وە ھەندێ جارش 16 ن(وەك مكتەبی شەوان) كە ھیچ قورسای نییە تەنانەت ناتوانن بەڕەنگاری لۆبی توركی بگرن. ئەمەش لە ڕێی ھەندێ ئەفسەری خانەنشین كە خێزانەكەی قوباد لە گۆڕستانی سیاسی ئەیاندۆزێتەوە ئەیفرۆشێت بە سەر قوبادی نەزان بۆ ئەوەی قوباد ھەندێ پۆزی پێ لێیات لای كورد.(كە كاتی خۆی ھات باسی خێزاەكەی نەزان (قوباد) ش دەكەین) وەك (جای گارنەر و جۆن ئابی زەید) كە لەم جەند رۆژەی رابردوودا سەردانی كوردسیانیان كرد. لێرە ئێمە حەز دەكەین خوێنەری خۆشەویست ئاگادار بكەین كە رۆشتنی ئەم بەڕێزانە بۆ كوردستان ھیچ ئازایی (قوباد) ی تێدا نیە، بەلكوم ئەم بەرێزانە یاوری بەڕێز (مایك مەلۆنی) بوون كە سەرۆكی فەرماندەی فەرماندەكانی ئەمریكایە بۆ سەردانەكەی بۆ كەركوك، وە پێشتر (جۆن ئابی زەید) بەرپرسی پرۆسەی ئازادكرندی عێراق بوو. (جای گارنەر) یش ئەفسەری زانیاری دەستیشانكراو بوو لە لایەن ئەمریكاوە لەكاتی حكومەتی سەدام بۆ پەیوەندی نێوان شۆرشی كوردی و بەرژەوەندێكانی ئەمریكا، ھەر ئەم (جای گەرنەر) بوو پشتوانی لە بارزانی و تاڵبانی دەكرد بۆ بەرژەوەندێكانی ئەمریكا دژ بە سەدام و ئێران. واتا ئەم پەیوەندیانە ھەر ھەبوون، دامەزرابوون لە لایەن خودی ئیدارەی ئەمریكا، ھیچی دەسكەوت و تێكوشانی نەزان (قوباد) نین. وە بۆ زانیاریتان ھەر ئەفسەرێك خانەنشین بكرێت ھیچ قورسای نامینێت بە تایبەتی ئەفسەری زانیارێكان بۆ ئەوەی پەیوەندیە شەخسێكان و بەڵێنەكان لەبیر بكرێت. ھەر بۆیە (جای گارنەر) تەنھا بۆ 2 ھەفتە كرا بە حاكمی مەدەنی عێراق پێش (پۆڵ برێمەر) پاشان گەراندیانەوە بۆ ئەمریكا بۆ ئەوەی ھیچ پەیوەستێك نێوان رابردو و ئایندە روونەدات.
ھەندێ جاریش بە ھۆی ئەوەی خێزانی نەزان (قوباد) جولەكەیە ، نەزان (قوباد) بانگ دەكەن بۆ كۆبونەوەكانی جولەكەكان، وەك (ئیپاك) كە لەمانگی 5 ئەنجامدرا،نەك بە ھۆی ئەوەی نەزان (قوباد) سیاسەتمەدارە،،، نەخێر ،، چونكا جولەكەكان مجێوریان نییە، بانگی قوباد دەكەن بۆ مجێوری.(مجێو‌ر ئەو كەسەیە كە ئاگای لە پێلاو ونەعلەكان دەبێت لەمزگەوت تا نۆێژ تەواو دەبێت).
ئێمە حەزدەكەین لە كۆتای ئەم نووسینە ناوی نوێنەرەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستانتان بۆ پێشكەش بكەین بۆ ئەوی ئێوەی بەڕێز نوێنەرەكانی خۆتان بناسن ، كەباش دەزانین زۆربەی ڕەوەندی كوردی نازنێت ئەم نوێنەرانە كێین، نازانن كێی دەستنیشانی كردوون. ھیوادارین ڕەوەندی كوردی لە وڵاتەكانی ئەورپا ھەوڵ بەن بۆ لابردنیان و ڕیسواكردنیان. ئێمە ئەركی لادانی نەزان (قوباد) مان گرتۆتە ئەستۆ، وە ھەتا لانەچێت یان لانەبردرێت ئێمە واز لەكارەكانی خۆمان ناھێنین.
*دەستەی لێسەندنەوەی نوێنەرایەتی كورد لە قوباد تاڵبانی لە ئەمریكا.
ز ناوی نوێنه‌ر وه‌زیفه... نوێنه‌ر له: پارتی یه‌کێتی
1 دیندار زێباری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان/ واشنتۆن =
2 بورهان جاف یه‌کێتی ئه‌وروپا/ برۆکسل =
3 فه‌لاح مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه =
4 محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم =
5 دڵشاد میران رێکخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و ناوه‌ند =
6 دڵشا بارزانی نوێنه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێم- ئا‌ڵمانیا =
7 به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێم- بریتانیا =
8 قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێم- واشنتۆن =
9 سه‌یوان بارزانی نوێنه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێم- فره‌نسا =
10 هه‌ڤاڵ ده‌سکۆ (هه‌ڤاڵ سه‌یانی) نوێنه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێم- ئوسترالیا =
11 مسته‌فا گۆران نوێنه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێم- نه‌مسا =
12 زیاد که‌ریم ره‌وف نوێنه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێم- پۆڵۆنیا =
13 رێزان نوێنه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێم- ئیتاڵیا =
14 فه‌وزی قه‌دوری نوێنه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێم- سویسرا =
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

