پارێزگاى سلێمانى و هاوڵاتیەك وەڵامى نوسینێكى هاوڵاتیەك لە كوردستان پۆستدا بەروارى 7/4/2009
08/04/2009, 12:00 (GMT+1)

لە سایتى كوردستان پۆست برادەرێك بەناوى هاوڵاتیەكەوە لە بەروارى 7/4/2009 بابەتێكى بڵاو كردوەتەوەبەناوى (داناى ئەحمەد مەجید.........) كە ئەم برادەرە كە دەزانێ دڵسۆزى نەتەوەو ئیدارەیە بۆ ناوێرێ ناوى خۆى بنوسێ ئەگەر ڕاست دەكات بائێمەش پشتیوانى بین و هاوكارى بكەین كە ئەمە جۆرێكە لە ترسنۆكى چۆن دەبێت نوسەر ئەگەر گومانى لە خۆى نییە ناوى خۆى نەنوسێ ئەم برادەرە بێ ئەوەى هیچ دەلیلێكى زانستى پێ بێت نەك فیشەك بە تاریكیەوە دەنێت بەڵكو هەر نازانێت تاریكى ماناى چییە پێویستە پێشتر فێر ببێت تعریفى تاریكى چییە ,وە زۆر سەرەتاییانە قسە لەسەر پارێزگاى سلێمانى دەكات ئەم هاوڵاتیە باس لە وشیارى خەڵك دەكات بەڵام خۆى بەپێى نوسینەكەى كە هیچ دیكۆمێنتێكى تێدانییە هەر نازانێ ماناكانى هوشیارى چییە , وەیان دەڵێ (چەندەها دۆلارى لە پرَۆژەكاندا لوش داوە) ئێمەش دەڵێن كامەیە بەڵگەكانت تائێمەش پشتیوانیت بكەین ئەتوانین بڵێین نوسەرێكى بێ بەڵگەیە وەیان باس لە نەورۆز دەكات دەڵێ ( و بەبەرخۆیانەوە دەیان گوت تەنها یەك ملیۆن دوو دینار لەو پارەیە خەرجكراوە و هیچى تر.)كەئەمە هەر لە ڕوى زمانەوانیەوە تەواو نییە نەك بەڵگەى تەواو وە خۆى لە هقیقەتە بەڵگەییەكان دەدزێتەوەو دەڵێ(من نامەوێت سەرتان بێشێنم) كەئەمە نیشانەى زۆر سادەیى و هیچ پێ نەبونە وە یان باسى ویژدان دەكات كەئەمەى خۆى بێویژدانى خەجاڵەت دەكات وەیان دەڵێ هیچ نەدیون كە هەمو سلێمانى دەزانێ هیچیا نەدیبێ ,دیارە ئەم هاوڵاتییە نوسەرە هیچ لەسەر سلێمانى نازانێت ولەوە ناچێ بۆ متابعە كردنى پارێزگاى سلێمانى یەك جار سەردانى سایتەكەیانى كردبێ , وە با بەم هاوڵاتییەو هەمو كەسە دڵسۆزەكانى سلێمانى بڵێین هەر كەس و نوسەرو ڕۆژنامەیەك ئەگەر دیاردەیەكى بەلگەَدارى پێ بێت لە سەرپارێزگاى سلێمانى ئێمەش پشتگیرى دەكەین وە پێوام وایە پارێزگاریش لێپرسینەوەوسزادانیشى دەبێت وە هەموشمان دەزانین نەورۆزى ئەم ساڵ جوانترین یاد كردنەوە بوە .
ئەنجومەنى پاێزگاى سلێمانى نزیكترین ئیدارەیە كە ڕاستەو خۆ بەریەككەوتنى هەبێت لە گەڵ هاوڵاتیاندا بۆیە دەكرێت ئاقڵانە ترو وریا تر قسەى لەسەربكەین نەك وەك ئەم هاوڵاتیە زۆر سەرەتاییان قسە بكەین .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

