بانگه‌وازێک بۆ خه‌م خۆرانی شوێنه‌واری کورد
23/03/2009, 12:00 (GMT+1)

1/ فرۆشتنی شوێنه‌واره مێژویه‌کان .
له ناوه‌ره‌ستی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردو به ئاشکرا له‌هه‌ندێ بازاری هه‌ولێرو سلێمانی بازرگانی پێوه ده‌کرا و ئاودیوی ئێران ده‌کرا ، که‌له‌م باره‌وه به‌نده شاهیدی ئه‌م واقیعه‌یه ، وه له‌سالی 1995 له‌ته‌له‌فزیۆنی ئازادی ریپۆرتاژێکی تیر‌و ته‌سه‌لمان له‌م باره‌وه ئه‌نجام دا ، به‌داخه‌وه له دوای داگیرکردنه‌وه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن سوپای ئه‌نفاله‌وه ، ئه‌م به‌لگه نامه گرنگه‌ش وه‌ک سه‌رجه‌م دۆکۆمێنته‌کانی تری ته‌له‌فزیۆنی ئازادی تالان کرا.
2/ ماوه ماوه گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بین که به‌شیک له شوێنه‌واره مێژویه‌کان دزرا وسوتا ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له له‌میدیاکان راگه‌یه‌نرا که به‌شیک له شوێنه‌واره مێژویه‌کانی مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر دزرا، یان که‌ره‌سه مێژویه‌کانی سه‌دان ساله‌ی باوک و باپیرانمان له‌سه‌ر قه‌لا سوتا (گوایه شۆرتی کاره‌بایی بوو)
3. تێکدانی شوێنه‌واره مێژویه‌کان . له‌م باره‌شه‌وه نمونه زۆره هه‌ر له ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر که به‌ناوی جوان کردنی شاره‌وه دور له‌به رپرسیارهتی مێژویی و که‌سانی شاره‌زا له شوێنه‌وار ، که‌وتونه‌ته گیانی ئه‌م شاره میژویه(هه‌ولێر) وهههربهپێی ئاخافتنی پارێزگار ، به‌ڕیوبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر واژوی له‌سه‌ر ئه‌و ماسته‌ر پلانه کردوه ، له‌کاتیکدا ئه‌م به‌ڕیوبه‌ره (حه‌یده‌ر) ده‌رچوی به شی شانۆیه !!! ، ئه‌مه‌ش سوکایه‌تیه‌کی تری به‌رپرسانی هه‌ولێره به خه‌لکی کوردستان ، که له‌نیو چه‌ندین که‌سی شوێنه‌وارو خه‌م خۆری هونه‌رمه‌ندێک ده‌که‌نه به‌رپرسی شوێنه‌واری پایته‌خت ، تائاوا دور له‌به‌رپرسیاره‌تی میژویی واژوو له سه‌ر ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر بکات ، یان وه‌ک قائمقامی رواندز ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌شکه‌وتی (بهستونه)له‌لایه‌ن کاروان بارزانیه‌وه نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه ، له‌کاتێکدا ده‌ست لێدانی هه‌ر ئه‌شکه‌وتێک پێویستی به شوێنه‌وار ناس له‌بواری ئه‌شکه‌وت هه‌یه که‌ئه‌مه‌ش له‌کوردستان و عیراق بونی نیه ، چ جا حه‌یده‌ری شانۆ کهرهزامهندی نیشانداوه بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی !!
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و هه‌لمه‌ته‌ی ده‌یان کورد له هه‌نده‌ران به پاڵپشتی هه‌ندی ڕۆشنبیری ناوه‌وه توانرا بابه‌تی تێکدانی شوێنه‌واره مێژویه‌کان ببێته باسێکی گرنگی میدیای کوردی و چه‌ندین نوسین و لێکۆلینه‌وه‌ی به‌دوا دا هات .
له‌چه‌ند رۆژی رابردو په‌یوه‌ندیم به ڕێکخراوی یۆنسکۆ له‌هه‌نده‌رانه‌وه کرد (که ئه‌رکی سهرهکیاناکۆکی کردنه له شوێنه‌واره مێژویه‌کان) سه‌باره‌ت به‌و بهبهربهریهتهی چه‌ند به‌رپرسێکی ئه‌مڕۆی کوردستان له‌یه‌کێتی و پارتی کهشوێنهواره مێژویه‌کانی گه‌له‌که‌مان وێران ده‌که‌ن و ده‌فرۆشن . ئه‌گه‌ر چی ئه‌وان ئاگاداری هه‌ندێ زانیاری بون ، به‌لام به گرنگیان زانی به بهلگهو دۆکۆمێنتی وێنه‌یی زانیاریه‌کان ئاراسته‌یان بکرێت بۆئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی له‌گه‌ل حکومه‌تی کوردستان دابنیشن و داوای ڕونکردنه‌وه‌یان لێ بکه‌ن . بۆیه تکا له‌هه‌موو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر ده‌که‌م هه‌ر که‌س و گروپه‌ی ههرزانیاریهکی له سه‌ر تێکدان یان به‌ناوی نۆژه‌ن کردنه‌وه ئه‌شکه‌وت ، فرۆشتن و بردنی شوێنه واره مێژویه‌کان له‌سه‌ر هه‌ر به‌پرسێکی (پارتی ویه‌کێتی) به‌به‌لگه و زانیاری دروست له‌به‌رده‌سته ئاگادارم بکاته‌وه به‌هه‌ر ئمێل و ناوێکه‌وه بێت . تا له‌ڕۆژانی داهاتوو به‌راپۆرت پێشکه‌ش به ڕێکخراوی یۆنسکۆ بکه‌ین ، ئه‌گه‌ر نا هیوادرم به وردی چاودێری شوێنه‌واره مێژویه‌کان بکه‌ن و هه‌ر به‌پرس و که‌سێک که شوێنه‌وارێکی میژویی ئه‌م گه‌له‌ی تێکدا لای خۆی تۆمار و وێنه‌ی بگرێت ، تا ئه‌و ڕۆژگاره‌ی سه‌دام ئاسا له‌به‌رده‌م قه‌فه‌زی دادگا ده‌یانبینینه‌وه یان وه‌ک ناپاکێکی مۆدێرن ناویان له‌مێژوی ئه‌م گه‌له تۆماربکه‌ین .
بۆ په‌یوه‌ندی و زانیاری
0046735366757 قادر نادر
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

