<

نۆکەرە فایلدارەکان لە مستەشارەکان تاوانبارترن!!!!!

31/10/2010, 12:00 (GMT+1)
بەهەموو پێوەرەک بێت نۆکەر تاوانبارترە لە دوژمن، چونکە دوژمن ئەو کەسەیە کە بە ئاشکرا لە بەرەی بەرامبەرت دەجەنگێت بەڵام نۆکەر ئەوکەسەیە کە لەبەرەی تۆیەو خزمەت بە دوژمن دەکات .
ماوەیەکە لە شەقامی کوردی شەپۆلێکی ناڕەزای دروست بووە دژی هەندێک لە مستەشارەکان ئەوەش لە هاتنەوەی قاسم ئا‌غای کۆیە دروست بووە، ئەوەی زۆر سەیرم پێدێت ئەو گەلە سادەو ساویلکەو دواکەوتوەی خۆمە لەکاتێک نۆکەرە جاسوسەکان بە چەپڵە ڕێزان بەرزدەکرێنەوە کەچی مستەشارەکان تاوانبارن لە کاتێک مەسعودی ٣١ ئاب دەکرێت بەسەرۆکی هەرێم کەچی مستەشارەکان تاوانبارن لە کاتێک جەلال ی جاشی هەموو وڵاتان دەکرێت بە سەرۆکی عێراق لەسەر لیستی کوردی کەچی مستەشارەکان تاوانبارن ، ئاسۆ ئەڵمانی هەر بەگوتەی خودی ی ن ک لەسەردەمی پێشمەرگایەتی نۆکەری بۆ بەعس دەکردو فایلدار بوو لەم دوایانەش هەر وەکو پیشەی پڕۆفیشناڵی نۆکەری بەسەر کۆسرەتەوە دەکرد لای جەلال تاڵەبانی کەچی ئێستا لێپرسراوی گەورەترین مەڵبەندی ی ن ک ە .
بۆیە گەلو لە مستەشارەکان تاوانبارتر هەیە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست