به‌گه‌ڕخستنی قه‌ڵه‌مه ڕه‌شه‌كان ؟
22/03/2011, 12:00 (GMT+1)

كه هه‌ریه‌ك له‌و پارتانه‌ش هه‌ڵگری ئایدۆلۆژییایه‌كی دیاری كرا‌و بوون و كه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر شێوازی چالاكی و كاركردنی پارت و ئه‌ندامه‌كانی ؛؛
به‌ڵام له‌و قۆناغه ی ئێستایاندا ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت و چاوی هه‌مومان ئاشنا ده‌كات؛به‌گه‌ڕخستنی كۆمه‌ڵێك له قه‌ڵه‌مه؛ كه ڕه‌ش پۆش كراون و كردنه‌وه‌ی زاریان به ئومێدی ڕشتنی ڕق و گه‌وره كردنی چالاكیه كانیان و نرخاندنی ڕۆڵیان و بێ به‌ها كردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ریان وبێ نرخ كردنی چالاكیه كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ؛؛
كه ئه‌م شێوازه بۆته مۆدیلێكی سیاسی و په‌ره‌ی سه‌ندووه كه به جۆرێك نه‌بیستنی ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌و به‌كارنه‌هێنانیان له ته‌نیا ڕۆژێكدا جێگه‌ی سه‌رسامی هه‌موومان ده‌بێت ؛؛ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی سیاسی و جۆری كلتوری و نه‌بوونی بنه‌مایه‌كی ئاكاری له ته‌ك ئه‌داكردنی كاری سیاسی؛؛
وه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كه‌سایه‌تی سیاسی و پارتی سیاسی به ئاشكراوو به‌رچاوانه له‌و دیوو په‌رده‌ی نووسینه‌كانه‌وه خۆیان حه‌شارداوه‌و ڕۆڵی (بۆس) ده بینێت له هاندانی نووسه‌ره بێ ئیراده‌كان؛؛
كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی پیرۆزی كاری نووسین و به‌كارهێنانی خوێنی قه‌ڵه مه ناسكه‌كان بۆ تۆڵه كردنه‌وه‌و خستنه ڕوی ئیجابیاتی خودی و خراپییه‌كانی به‌رامبه‌ر؛؛
كه ئه‌مه‌ش له هه‌ست كردن به‌ترس له فراوان بوونی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری لایه‌ن و پارتی به‌رامبه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؛؛ پێوویسته هه‌موومان دان به‌و ڕاستییه دا بنێین كه به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م دۆخه ی كه له‌وه‌و پێش هه‌بووه و ئه‌م دۆخه‌ی كه ئێستا له ئارادایه ؛ هه‌وڵ و ماندوو بونی پارت و لایه‌نگرانی لایه‌نێكی دیاری كرا‌و نه‌بووه ؛ به‌ڵكو هه‌موان ته‌واو كه‌ری كاری یه‌كتر بوون و به جیاوازی ناوخۆییانه‌وه‌و وە تەنانەت چارەسەرکردنی کیشەکانیش هەر بە هەماهەنگی هەموولایەنەکان دەبیت بەتایبەتیش بە پشتیوانی جەماوەرە نەترس وچاکساز وویست و عاشقی دادوەری کۆمەلایەتی وهەناسەی ئازادی کوردستان دەبیت؛؛
وه سوور كردنی خه‌رمانه‌كه ته‌نیا به باوه‌شێن كردنی لایه‌نێك وشه‌ن كردنی ئه‌وی تریان نه‌بووه و ناش بیت؛به‌ڵكو هه‌موویان بە پشتیوانی گەل وهاولاتیان ده‌ست بار هه ڵگر بوون و وە لە دواتریشداهەربەیارمەتی جەماوەرسەربەرزدەبن له به فه رده‌كردنی به‌رهه‌م و دروونی زاریان؛؛
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

