مه‌لا به‌ختیار و کوڕه‌که‌چه‌ڵه
26/04/2010, 12:00 (GMT+1)

به‌ڵام سه‌یرو سه‌مه‌ره ئه‌و هه‌واڵه بوو، که که‌ناڵی گه‌لی کوردستان بڵاوی کرده‌وه، که گوایه مه‌لا به‌تایبه‌تی بۆ کۆنگره‌یه‌کی سۆشیال‌دیموکراتی بانگهێشت کراوه که له وڵاتی هۆڵه‌نده ده‌به‌سترێت. که گوێم له‌م هه‌واڵه بوو ووتم تۆ بڵێی مه‌لا که‌سایه‌تیه‌کی ناوداری جیهانی بێت و ئێمه پێمان نه‌زانیبێت!! که‌چوومه بنجوبناوانی و هه‌ندێ ووتارم خوێنده‌وه‌و له کوردستانپۆستیشدا وورده‌کاریه‌که‌ی نوسرابوو، بۆم ده‌رکه‌وت که بهههوڵوتێکۆشانی خۆی توانیویه‌تی ئه‌م بانگهێشتنه سازبکات.
جا نازانم مه‌لا که به‌ده‌م بیگریت به هین قسه ده‌کات، ئایا له‌م کۆنگره‌یه‌دا ده‌توانێت هه‌ر دابنیشێت و وورته‌ی لێوه نه‌یه‌ت؟ به‌قسه‌ی من بکات مه‌لا باسی سۆشیال‌دیموکراتی یه‌کێتی بکات که چۆن چالاکانه گه‌یشتۆته قۆناغی سه‌رکوت کردنی نه‌یاره‌کانی و تیرۆری سیاسی و نانبڕین و ته‌زکیه‌ی حزبی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

