ئەوە سەربەرزیە نەك فەزیحەت
08/01/2010, 12:00 (GMT+1)

فەزیحەت ئەوەیە كە كوردستان پۆست و نووسەرەكانى جاش و ئەمن و ئیتلاعات و میتى توركى بوونایە، فەزیحەت ئەوەبوو كوردستانپۆستیەكان لە داهاتى میللەت مانگانە دەیان ملێون دۆلاریان لابدایە، فەزیحەت ئەوەبوو، كوردستانپۆستیەكان لەبەر پۆستێكى هیچ گەورەترین زیانیان بە كورد بگەیاندایە، فەزیحەت ئەوەبوو كوردستانپۆستیش زیندانى نهێنى هەبوایە و دەیان كەسى تیا بێ سەرو شوێن بكرایە , فەزیحەت ئەوەبوو سەرانى كوردستانپۆست خاوەن فایل بوونایە، یان وەكو عومەر فەتاحەكەى ئێوە دەیان ملێونى ئەم میللەتەى بدزیایە، ئەمانە فەزیحەتن , نەك ووتنى ڕاستییەكان، ئەوانەى كوردستان پۆست لە سەریان ئەنووسێ كێن؟ بێگومان تەنها ئەو كەسانەن كە چارەنووسى ئەم میللەتەیان خستە ڕێگەیەكى داخراوەوە كە دەرچوونى زۆر زەحمەتە, كوردستانپۆست لە سەر دزەكان, گەندەڵەكان، ناوگەڵپیسەكان و ئەوانەى بە پەنجە خۆیان ڕەحەت ئەكەن وەكو حاكم قادر و شێخ جەعفەر، لەسەر ئەوە دەنووسێ كە هێرش دەكاتە سەر خوێندنگاى كچان و ئەتكیان دەكات، یان لەبەر بیر و ڕاى جیاواز گوندەكەیان ئەسوتێنێ، ئەنووسێ , ئەوانەشى كە كوردستان پۆست لە سەریان ئەنوسێ ئەو كەسانەن، كە بەدناوترین و سوكترین كەسانێكن لەناو ئەم میللەتەدا، ئەو بەناو سەركردانەى ئەمڕۆ هەرچى قورسایى بێت نەیان ماوە، بەدناو ترین كەسانێكن كە شایەنى ئەوەن لە ڕژێمی سەدام خراپتریان لێ بەسەر بێت، ئەمە لاى ئێوە با هەر فەزیحەت بێت كێشەیەكمان نییە، بەڵام لاى ئەم میللەتە ئەو پەڕى سەربەرزیە، جەلال تاڵەبانى و مەسعود بارزانى هى ئەوەن زۆر لەوە زیاتریان پێبكرێت، كوردستانپۆست و نووسەرەكانى مێژوویەكى جوانیان بۆ خۆیان تۆمار كردووە، بەڵام ئێوە لەناو ئەو مێژووى خیانەتەدا تا لار ئەبنەوە ئەبێت تیاى بگەوزێن، ئەوە مێژوو بڕیار ئەدات ئێوە كێن و كوردستانپۆست و نووسەرەكانیشى كێن؟ كوردستانپۆست ڕۆژ بە ڕۆژ لاى ئێمە جوانتر ئەبێت و ئیوەش ڕۆژ بە ڕۆژ ناشیرینتر، چەندە ئێوە ناشیرین بن دوو ئەوەندە ماڵەكەمان و نووسەرەكانى جوانتر ئەبن، گرنگ ئەوەیە لاى خەڵك كوردستانپۆست سەربەرزە و ئێوەش سەر شۆڕ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

