که‌رکوك دڵی عه‌لاویه
27/03/2010, 12:00 (GMT+1)

شیعاری که‌رکوك دڵی کوردستانه هه‌ر له منداڵیه‌وه دایکمان به‌و ئاواته‌وه ده‌یان خهواندین و که‌رکوك له دڵی کوردستانه جێگر بووه له دڵی هه‌موو کورده‌کاندا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه ته‌نها به ووته‌و شیعاری ناوخۆمان نه‌ك به کرداری، چونکه دڵی مرۆڤ به‌هێزترین و حه‌ساس ترین جێگه‌ی ئینسانه‌و له ئیسلامیشدا پێغه‌مبه‌ر مه‌زنی ئیسلام به‌جۆرێك ناوی هێناوه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و جێگه پارێزراو بێت و گونجاو بێت ئه‌وا تێکڕای جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کان پارێزراو ده‌بێت، به‌ڵام کورد به داخه‌وه نه‌یتوانیوه پارێزگاری له دڵی خۆی بکات، وه له ئیسلامیشدا سێ جۆر دڵ هه‌یه:
یه‌که‌م: دڵی چاکه کار ئه‌و دڵه‌ی که فه‌رمان به چاکه نه‌بێت نایکات.
دووهه‌م: دڵی لۆمه‌کار ئه‌و دڵه‌ی که تاوانێکی کرد سه‌رزه‌نشی خۆی ده‌کات و هه‌وڵی چاککردنی ده‌دات.
سێهه‌م: دڵی خراپه‌کار که خراپه نه‌بێت هه‌ڵی نابژێرێت.
جا هیوادارم دڵه‌که‌ی ئێمه دڵی لۆمه‌کار بێت و سه‌رزه‌نشتی خۆمانی پێ بکه‌ینه‌وه‌و له چوار ساڵی داهاتوودا بیکه‌ین به دڵی چاکه‌کار.
ئه‌و دڵه‌ش به‌چی ئه‌و گۆڕانه‌ی به‌سه‌ردا دێت به خزمه‌ت کردن و ڕاهێنانی پێویست، ئیتر کوردیش سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی خزمه‌تی بکات و ڕاهێنانی پێویستی پێ بکات وه‌یان به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و به‌م شێوه‌ی ئێسته بڕوات دوور نی یه دڵه‌که هه‌ر له کاریش بکه‌وێت.
عومه‌ر عه‌لی/ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار
www.omarali.info
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

