حاكم قادرى پەنجە وەشێن و دەستى دەرەكى
19/04/2010, 12:00 (GMT+1)

گیراوو دەستى دەرەكى و جێ بەجێ كەرى پیلانى دوژمنان حسابت نەكەن ئەبێت ئەوان چیان كرد دەست خۆشیان لێ بكەیت نەك دژیان بیت و ڕەخنە بگریت و لێیان ڕاپەڕیت , ڕۆژى شەممە 17/4 خوێندكارانى ئامادەییەكانى شارى سلێمانى بە كوڕان و كچانەوە بۆ ناڕەزا یەتى دەربڕین دژ بەو بڕیارە سەقەتەى وەزارەتى نەزانى پەروەردە دەر ى كردوە بە شێوەیەكى هێمنانە چونەبەردەم پەروەردەى سلێمانى دواى ماوەیەكى زۆر مانەوە لەو سەر جادەیە كەس نەبوو لێیان بپرسێ ئێوە چین و كێتان ئەوێ , مانەوەى چەند سەعاتێك و اى كرد خوێندكاران بێزار بن سەربارى ئەمەش هێزەكانى پۆلیس و ئاسایش و سیخوڕو جاسوسەكانى دەزگاى زانیارى ئەو ناوەیان تەنیبوو وە بە كامێرا وێنەى خوێندكارانیان دەگرت بۆ ئەوەى بیانگرن و دەست نیشانیان بكەن , هیزەكان خوێندكارانیان بێزار كردو ئەوان ناچاریان كردن پەنا ببنە بەر توندو تیژى بۆیە خوێندكاران بۆ ئەوەى بە دەسەڵاتى بسەلمێنن كە هێزى لاوان لە بن نایەت , ترسیشمان نیە لەو هەموو هێزەى هێناوتانە بیناى پەروەردەیان بەرد باران كرد , ئیتر جەللادەكانى دەسەڵات , مولازم موحسینەكانى تاڵەبانى كەوتنە وێزەى كوڕان و كچانى خوێندكار و بە لێدان و كارەبا لێدان و سپراى بێ هۆشكەرو ئاو بەرەو ڕووى خوێندكاران بونەوە و لێیان دان , كورد واتەنى سەگ بە ژن ناوەڕێ بەڵام ئەم هێزە پەلامارى خوێندكارە كچەكانیشیان دا و لێیان دان , بڕێكى زۆر لەو خوێندكارانەیان ڕاپێچى زیندان كرد و بەزەبرى هێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كرد , دوایش ئەو خوێندكارانە چونە بەردەم پارێزگارى سلێمانى و لەوێش لە باتى ئەوەى پارێزگارى بەزۆر سەپێنراو بە سەر خەڵكى سلێمانیدا هاوكاریان بكات كەچى بەبەر چاوى جەنابیانەوە هەندێكى تر خوێندكاریان ڕاپێچى زیندان كرد , ئەوەى مەبەستمە لێرەدا بیڵێم حاكمى شارەكەمان حاكم قادر حەمە جان دوایى ئەو تاوانەى هێزەكانى ئەو كردیان بەرامبەر بە ڕۆڵەكانى ئەم شارە , بۆ ڕاگەیاندنەكان ووتى ئەمە دەستێكى دەرەكى لە پشتە و هاندراون ,حاكم قادر وا ئەزانێ خەڵكى ئەم شارە وەكو خۆى خەساون و ترسنۆكن , بۆیە ئەمەى پێ هەزم ناكرێ و بۆ ئەوەى عەیبەكانى خۆى بشارێتەوە دەڵێت ئەوە بە هاندانى دەستى دەرەكى كراوە , هەژدە ساڵە دەسەڵاتى كوردى ئەڵێ دەستى دەرەكى و پیلانى دوژمنان بەڵام تائێستاش كەس نەیزانى ئەو دەستە دەرەكیە كێیە وا حاكم قادرى پەنجە وەشێن و دەسەڵاتى كوردى باسى ئەكات
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

