پەیامێك بۆ سەرۆكە سهرشۆرەكەى هەرێم!
28/02/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى من مەبەستمە ئەوەیە بزانم كە ئاخۆ كەى ئەو سەرۆك عەشیرەتە لە ئیتاڵیا جاش بووە و هیچ یەكێك لە ئێمە نەیزانیوە، ئەمڕۆ لە پاداشتى جاشایەتیەكەى مەدالیاى ئەتڵەنتیك وەردەگرێت؟ بەڵام لەلایەكى تریشەوە هیچ جێگەى سەرسوڕمان نیە مەدالیا وەربگرێت، چونكە مێژووى خۆى و بنەماڵەكەى پڕە لە خیانەتى نەتەوەیى و سیاسى دژى نەتەوە و خاكەكەمان.
جەماوەر ڕاپەڕینى كرد، كوردستان لەسەر دەستى جەماوەر ئازاد كرا، مسعود و بنەماڵەكەى دواى ئەوەى خەڵك بارزانیشیان ڕزگار كرد، ئینجا ئەوان گەڕانەوە بۆ كوردستان. سەرەڕاى ئەوەى ئەوان تەقەى سەركەوتنى ڕاپەڕینیشیان لە كوردستاندا نەكرد، بەڵام وەك تەواوى كارە نا ئەخلاقیەكانى پێشویان، جارێكى تر و لە 31 ى ئاب، مەرجەعیەتى كوردستان(پەرلەمان)یان كردەوە بە فولكە بۆ سوڕانەوەى دەبابەكانى ڕژێمى بەعس.
بۆیە بۆ دواجار ئاگادارت دەكەینەوە، ئەى سەرۆكە سهرشۆڕ و شەرمەزارەكە ، ئەى خاك و میللەت فرۆش، ئەى خیانەتكار، ئەى سهدامى كوردى، ئەى مشكى ناو جەواڵ، ئەى سەرۆك عەشیرەتى بارزان، باشتر وایە خۆت نەگەڕێیتەوە، نەك جەماوەر بەشەق بتكەنە دەرێ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

