<

ئەوەش بە ڵگەی زیندوو گەندەڵیەكانی ڕادیوی گەلی كوردستان-بە شی یەكەم

15/02/2011, 12:00 (GMT+1)
بەڕیزان ، دەمانەوێت لە مینبەری پیرۆزی كوردستانپۆستەوە ، جارێكی تر دۆسیەی گەندەڵی و دزیەكانی ئەم ڕادیویە بخەینە بەر چاووی خوێنەران، بە تایبەت دوای ئەوەی بارزانی بە حساب داوای بە ڵگە دەكات.
ئێمە وەكو كومەلێك كارمەند كەبووینەتە كۆیلەی ئیدارەی ئەم ڕادیویە ڕۆژانە چەندەها جار ، بێجگە لە قسەی رەق و ناخوش بەردەوام دزی و گەندەڵی تیادەكرێت بەم شێوەیە :
بۆ زانیاری خوێنەران لەم سەردەمە گەورەیەدا ئیمەیان فڕێداوەتە قەزای چوارتا ، واتا رادیوی مەركەزی بارەگاكەی لە جوارتایە بەمەش بەردەوام دزی و گەندەڵیەكان بەشاراوەی دەكرێت.
1\ سێكوچكەی دزیەكان بەدەرەجەی یەكەم عەلی جەلال بەڕیوبەری ئیداری و سەربەست جیهاد بەڕیوبەری رادیو و تەیفور محمد سەرۆكی لیژنەی موشتەریات كە10 ساڵە سەرۆكی لیژنەی موشتەریاتە، پێكەوە نەسریەی ڕادیوو كە مانگانە 60 ملیۆن دینارە وەكو برا بەشی دەكەن.
2\ سەربەست جیهاد خەڵكی ڕانیەیە هەر كە بەشە دزی خۆی وەردەگریت ، هەمووی بە قومار دەدۆڕێنێ.
3\ عەلی جەلال كە خوشكی ئەمەل جەلالە بەردەوام دەڵێ ئەوەی قسە بكات بە دادەم دەلێم فەسڵی بكات ، بەنزینی سەیارەو كارتی مۆبایل و نەوتی ماڵەكەی لەسەر ئێزگەیە و بەهۆی وەرگرتنی بەشە دزی نەسریەی ڕادیو ، باخ و ڤێلایە كی لە سەرسیر كڕیوە ، هەموو خزمەتكردنی باخەكەی لەسەر كارمەندانی ڕادیویە ، كەشەوانە مە سئولەكانی تیا دەعوەت دەكات و هەر بۆ بێڕیزی كارمەندانی ڕادیوش خواردن و ئامادەكردنەكەی لە ئەستۆی بەشی مەتبە خی رادیۆیە.
لە هەمووی سەیرتر لە دزیەكانی عەلی جەلال لە كاتی هاتنی مووچە دا مانگانە ئابوونەی حزبمان بەزۆر لێدەسەنێ و دەیخاتە باخەڵیەوە .
3\ تەیفور محمد كە بۆ مەهزلەش كردویانە بە سەرۆكی بەشی هەواڵ لە ڕادیوو 10 ساڵە سەرۆكی لیژنەی موشتەریاتە لە سەر حسابی ئێمە ڤێلایەكی لە سلێمانی دروستكردوە و بەردەوام دەڵی من منەتم بە یەكێتی نیە ، ڕاگەیاندنی یە كێتی هەر ئەوەی قابیلە .
چاوەڕوانی بەشی دووەم بن ......
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست